چیرۆكی فڕاندن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچان لە کوردستان و سەر تاسەری عێراقدا
ئەلبەتە ئەم دیاردە ترسناکە ئەم ئیشە پیسە زۆرتر لە هێندۆستاندا رۆ ئەدات بەلام لە عێراق و کوردستاندا کەمترە بەلام لە ئەو ناوچانە رو ئەدات ئەم چێرۆکە لە سەر ژنان و کچانی هێندۆستانە بەلام دلنێا بن چەتی وەها لا عێراق و وەلاتانی رۆژهەلاتی ناوەراستدا زۆر رو ئەدات دەست دریژی سیکسی تەنها گرتن تەجاوزی راستەوخۆ نییە وەشەکان کە دژ بە کچان ژنان رۆژانە لە کولانەکاندا رو ئەدات خۆیی بۆخۆیی نەوعیک تەجاوەزە بە روح دەرۆنیی کچان و ژنانی ئەو کومەلگاییە خۆ کۆشتنی ژنان خۆ سوتاندنی ژنان یەکیک لە هوکارەکانی ئەم دیاردەییە دەگرێتەوە بۆ تەجاوەزی نادیار شاراوە هەتک کردن قسەی ناشیرین کردن بە کچان و ژنان.
وه‌رگێران و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: نه‌به‌ز گۆران
ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر كچێك له‌ناو پاسێك له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی هیندستان و پاشان كوشتنی. كۆمه‌ڵێك كێشه‌و به‌دواداچونی به‌شوێن خۆیدا هێنا.لێكۆڵینه‌وه‌و، به‌دواداچونه‌كان له‌سه‌ر شوێن و ژیانی ژنان بویه وێردی سه‌رزاری رۆژنامه‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و، خه‌ڵكی. ئازاردان و كوشتنی ژنان له‌و ولاَته‌دا له‌ئاستێكی به‌رزدایه. له‌م به‌دواداچونه‌دا دوو چیرۆكی كچان و ژنان ده‌گێرینه‌وه كه توشی چ ده‌رده سه‌ریه‌ك بوون.
ئه‌وكاته‌ی پۆلیسه‌كان خۆیانكرد به‌ماڵه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه بوو، ئه‌و به چاوه گه‌شه‌كانی و ئه‌و گسكه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه بوو له‌ناوه‌راستی ژوره‌كه‌دا وه‌ستابوو، پۆلیسه‌كان هاتنه به‌رده‌می و لێیان پرسی" ته‌مه‌نت چه‌نده؟ چیده‌كه‌ی لێره؟ " ئه‌ویش به‌ئارامی جوابی دایه‌وه و وتی: ته‌مه‌نم چوارده ساڵه‌و و منیان دزیوه‌و هێناویانم بۆ ئێره.
ئه‌وكاته‌ی ركسانا ده‌یه‌ویست زانیاری به‌پۆلیسه‌كان بدات. ژنێك له‌ولاوه هاواری لێهه‌ڵساو وتی: درۆ ده‌كات. 19 ساڵه، به‌پاره كڕیومه‌و هێناومه بۆ ئێره. به‌ڵام پۆلیسه‌كان هیچ گوێیان به‌قسه‌ی ژنه‌كه‌نه‌دا چون زانیاریان هه‌بوو ركسانا دزراوه، له‌وكاته‌دا كه پۆلیسه‌كان ده‌ستی ركسانایان گرتبوو ویستیان بیبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان. ژنه‌كه هاته‌پێشه‌وه‌و وتی بوه‌ستن. جوتێ گواره به گوێی ركساناوه بوو لێی كرده‌وه‌و وتی ئه‌وانه هی ئه‌و نین و هی ئێمه‌ن نابێت له‌گه‌ڵ خۆی بیانبات.
ركسانا ساڵێك به‌ر له‌ئێستا له‌گه‌ڵ دایك و باوك و خوشك و براكانی ژیاوه. ماڵیان نزیك سنوری هندستان و به‌نگلادیش بوه. ئه‌و ده‌ڵێت" من عاشقی قوتابخانه و یاریكردن بووم". به‌لاَم رۆژێك له‌رێگه‌ی قوتابخانه بووم سێ پیاو هاتنه سه‌ر رێگه‌كه‌م و چه‌قۆیه‌كیان پێ‌بوو. وتیان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمان نه‌یه‌یت پارچه پارچه‌ت ده‌كه‌ین. ئیتر منیان سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كرد‌و به‌ره‌و هندستان هاتین. له‌وكاته‌وه هه‌موو منداڵی و خۆشیه‌كانم كۆتاییان پێهات.
ماوه‌ی یه‌ك ساڵه ركسانا له‌ماڵی خۆیان دوره. ئه‌و ماوه‌یه له‌ماڵی خۆیان دوربوه به‌قسه‌ی خۆی. شه‌قی خواردوه‌و ئازاریان داوه. زۆرجاریش ته‌جاوزیانكردوه‌ته سه‌ری. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت :ئه‌وان به‌منیان ده‌وت تۆمان كڕیوه. به‌ڵام هه‌ركات بمویستایه بزانم مه‌سه‌له‌چیه لێیانده‌دام. ئیتر بیرم ده‌كرده‌وه‌و ده‌موت جارێكی تر ناتوانم ماڵی خۆمان ببینمه‌وه. ئیتر هه‌موو رۆژێك ده‌گریام.
له‌هندستان هه‌موو ساڵێك 10 هه‌زار كچ ونده‌بن. بڕێكیان ده‌ڕفێنرێن و بڕێكی دیشان ده‌فرۆشرێن. سندوقی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی یونیسێف رایده‌گه‌یه‌نێت توند‌و تیژیه‌كان دژی ژنان و كچان و مندالاَن له‌ئاستێكی به‌رزدایه.
له‌ساڵی 2011 نزیكه‌ی 30 هه‌زار منداڵ ونبوون. تاكو ئێستاش %30 په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه كردوه تاكو پۆلیس به‌شوێن منداڵه‌كانیاندا بگه‌رێن. به‌قاچاخبردن و رفاندنی كچان و مندالاَن بوه‌ته دیارده‌یه‌كی باو رۆژانه له شوێنه جیاكانی ئه‌و ولاَته روده‌ده‌ن. هاولاَتیانیش نیگه‌رانن له‌پۆلیس و باوه‌ریان پێی نیه. سینگ یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی ده‌ڵێت: " ساڵی رابردوو له ناوچه‌كه‌ی ئێمه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بێ كار بوون، كچه‌كه‌م 16 ساڵ بوو، وتی ده‌چم بۆ نیو ده‌هلی نایه‌مه‌وه تاپاره‌ی باشت بۆ بێنم باوكه. ئیتر سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوو و تائێستاش نه‌هاتوه‌ته‌وه، باشده‌زانم دزاراوه‌و كه‌س ناتوانێت بیدۆزێته‌وه. پۆلیس هیچ ناكات چون من ده‌زانم قاچاخچیه‌ك بردویه‌تی، ده‌چمه لای پۆلیس ئه‌وان گوێم ناده‌نێ و به‌دوای كچه‌كه‌مدا ناچن، هه‌ركاتێكیش ده‌چمه بنكه‌ی پۆلیس زۆر به‌ناشیرینی جوابم ده‌ده‌نه‌وه ئیتر ترسم هه‌یه لێیان نزیك ببمه‌وه".
له‌گه‌رانه‌كه‌مدا یه‌كێك له قاچاخچیه‌كانی كچان و مندالاَنم بینی، ئه‌و وتی" من لێره له نیوده‌هلی ده‌ژیم, ماڵێكم به‌كرێ گرتوه. هه‌موساڵێ 150 تا 200 كچم ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیه‌وه تیاندایه تا ته‌مه‌نی 17 ساڵی، ئیشی كڕین و فرۆشتنیان پێده‌كه‌م". له‌درێَژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و قاچاخچیه وتی" من له‌و شوێنانه ناژیم كچی لێیه. هه‌ندێك كه‌سم هه‌یه له‌و شوێنانه ده‌ژین و ئیشیان به‌س فراندنی كچانه. بۆم ده‌هێنن و هه‌ر كچه‌ی نزیكه‌ی 50 رۆپیه تا 100 دۆلار ده‌كات. به‌قسه‌ی ئه‌و پۆلیس هیچ كاری به‌وانه‌وه نیه. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : پۆلیس به‌باشی ده‌زانێت ئێمه خه‌ریكی چین. هه‌ركاتێك بمه‌وێت كچێك له‌شوێنێكه‌وه بگوازمه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌بێت ره‌شوه به پۆلیس بده‌م. ئه‌گه‌ر بشگیرێم ده‌توانم به پاره خۆم ئازاد بكه‌م".
شانكار چاكرابوتی به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌ی جنایه‌ت ده‌ڵێت" ئێمه هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ین بۆ بنبركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌و زۆر كه‌سیشمان ده‌ستگیركردوه‌و زۆرێك له‌و كچانه‌شامان دۆزیه‌وه‌ته‌وه گه‌ڕاندومانه‌ته‌وه بۆ ناو ماڵی خۆیان. سوریشین له‌سه‌رئه‌وه‌ی وه‌ك حكومه‌ت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین." دووهه‌فته به‌ر له‌ئێستاش ریش سپیانی ناوچه‌كه كۆبونه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه. به‌لاَم له قسه‌كانیاندا باسی ئه‌وه‌یانكرد حه‌یا و شه‌ره‌ف نه‌ماوه كچان سواری پاسكیل ده‌بن و جلی روت له‌به‌رده‌كه‌ن. داوایانكرد كچان و كوران هه‌وڵبده‌ن هاوسه‌رگیری بكه‌ن، یه‌كێك له‌و كسانه وتی" به‌شێك له كچه‌كان درۆده‌كه‌ن خۆیان راده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كانیان رێكده‌كه‌ون. كاتێك كچه‌كان به‌م شێوه‌یه ئابرو خێزانه‌كانیان ده‌به‌ن ئیتر كه‌س به‌شوێنیاندا ناچێت و خه‌میان ناخوات". هه‌ر ئه‌و پیاوه باس له‌وه ده‌كات كچێكی 25 ساڵه‌م هه‌بوو رۆشت. به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ی خۆمان ناتوانێت مێرد په‌یدابكات ئێره‌ی به‌جێهیشتو كه‌وته شوێن كه‌سێكی تر. "ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه خه‌ریكه به‌ره‌و وێرانی ده‌چێت و هیچ حه‌یاو شه‌ره‌ف له‌م ولاَته نه‌ماوه" ئه‌و پیاوه وای وت.
سه‌رچاوه : بی بی سی. ناتالیا ئه‌نتلاوا
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=25242
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر