بریاری له سێداره‌دانی زانیار و لوقمان مرادی
ئیقباڵ مورادی ده‌ڵێت کوژرانی کوڕێ ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌ریوان کاری ئیتلاعاتی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئیقباڵ مرادی ده‌ڵێت زانیاری کوڕی و لوقمان مرادی بێ تاوانن.وته بێژی خاتوون کاترین ئاشتن Cathrine Ashton ،
نوێنه‌ری باڵا بۆ کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وڕوپا، له لێداونێکی بڵاوکراوه‌ی 11ی ئه‌م مانگه‌ی زاینی‌دا ، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به نزیکبوونی له‌سێداره‌دانی زانیاری مرادی و لوقمان مرادی ده‌ربڕی که به تاوانی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌ریوان له ساڵی 2009 زاینی و ئه‌ندامه‌تی له ڕێکخراوی سیاسی دا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه به تاوانبار ناسراون.
وته‌بێژی خاتوون ئاشتن له لێدوانه‌که‌ی وێرای دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ بڕیاری مه‌رگ داوای له ئێران کرد بڕیاری له سێداره‌دانه‌کانی هه‌موو ئه‌و گیراوانه ڕابگرێت که حکومه‌ت بڕێاری مه‌رگی به سه‌ریاندا سه‌پاندوون.
زانیار و لوقمان مرادی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مه‌ریوان به تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی هه‌ینی مه‌ریوان قوڵبهستکران. پاش چه‌ندین مانگان وه‌ک خۆیان باسیان کردوه ئه‌شکه‌نجه کراون و زۆریان بۆ هێناون دانی پێدابهینن که ئه‌و تاوانیانهی حکومه‌ت ئیدعایان بۆ ده‌کات ئه‌وان به‌ڕێوه‌یان بردوون. له ئه‌نجامدا، بڕیاری مه‌رگیان بۆ سه‌ر دراوه.
له وتووێژێكی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، ئیقبال مرادی ، بابی زانیار پێ داده‌گرێت که کوڕه‌که‌ی له کاتی کوژرانی کوڕی پێشنوێژی شاری مه‌ریواندا ته‌مه‌نی له ژێر 18 ساڵان بوه و هه‌م کوڕه‌که‌ی و هه‌م لوقمان بێ تاوانن.
کاک ئیقباڵ ئاگایی ده‌دات، " هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ئاگادارن که بکوژی کوڕی ئیمام جومعه و زه‌نجیره تێرۆره‌کانی که له سێ ، چوارساڵ له مه‌وپێش له مه‌ریواندا ده‌کران، کاری خۆدی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیتلاعاته". و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌و کوشتنانه به مه‌به‌ستی چاوترساندنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له کوردستاندا بوه.
کاک ئیقباڵ له باسی ڕابردووی خۆیدا ده‌ڵێت که پێش گیرانی زانیار و لوقمان، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێکخراوێكی سیاسی کورد بوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه له شاری پێنجوێن هیرشی به مه‌به‌ستی کوشتنی کراوه‌ته سه‌ر و بریندار بوه و خۆشی توانیویه‌تی تێرۆریسته‌که بناسێنێت.
سەرچاوە دەنکی کوردی ئەمەریکا
////////////////
ئێران 14 ڕۆژنامه‌وان ده‌سـتگیرده‌کات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له سه‌رنووسه‌رانی ئێرانی ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌یان 14 ڕۆژنامه‌وانیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی گوایه هاوکاریـیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی بیانی‌دا کردووه که به زمانی فارسی بابه‌ته‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له زاری ئه‌و سه‌رنووسه‌رانه‌وه ڕایگه‌یاند ئه‌و 14 ڕۆژنامه‌وانه شه‌وی یه‌کشه‌ممه و به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکراون.
جێی ئاماژه‌یه له‌م سـاڵانه‌ی دوایی، ئێران ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و BBC گرتووه، ده‌ڵێت ئه‌مانه سه‌ر به هه‌ردوو ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیان. هه‌روه‌ها هوشیاری داوه به‌وه‌ی ئاکامی خراپـی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانه ئێرانیـیانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان پـێوه ده‌که‌ن.
سه‌رنووسه‌ره‌کان به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسیـیان نه‌گوتووه ئایا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه له‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یان BBC ده‌سـتگیرکراون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ده‌سـتگیرکراوه‌کان بریتین له 9 ڕۆژنامه‌وانی پـیاو 5 ڕۆژنامه‌وانی ژن که بۆ 7 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن کارده‌که‌ن، له‌وانه 5 ڕۆژنامه و یه‌ک هه‌فته‌نامه و ئاژانسی نیمچه فه‌رمی کاری ئێران ILNA.
یه‌ک له سه‌رنووسه‌ره‌کان گوتوویه‌تی سیانیان له‌و چاکسازیخوازانن که بۆ ڕۆژنامه‌ی ئیعتماد کاریان کردووه و سیانی دیکه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق.
ژماره‌یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌سـتگیرکراوانه پـێشـتر بۆ چه‌ندین مانگ له‌سه‌ر بابه‌ت و نووسینه‌کانیان زیندانی‌کراون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر