Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۸, یکشنبه

بەیاننامەیەکی گرینگ لە گەنجانی ئازادی خواز سەبارەت بە رەوشی رۆژئاوای کوردستان ( سوریا )




بەیاننامەیەکی گرینگ لە گەنجانی ئازادی خواز سەبارەت بە رەوشی رۆژئاوای کوردستان ( سوریا )

ئەو هێرشانەی بەم دواییە کە لەلایەن سوپای سوریای ئازاد بە پالپشتی حکومەتی تورکیا دەکریتە سەر ناوچە کوردیەکان و بە تایبەتی سەری کانی ئاماژەیەکە بۆ دل رەشی ئەم دوو لایەنە بەرامبەر گەلی کورد و 

دەستکەوتەکانی .


لە بری ئەوەی ئەم جەکە قورسانە بە هەموو شیوەکانی لە ئازادکردنی ناوجە سوریە ئازادنەکراوەکان کە رۆژانە رۆلەکانیان لە سەر دەستی رژێمی ئەسەد و شەبیحەکانی دەکوژرێن بەکار بهێنن لە دژی گەلی کورد بەکاری دەهێنن بێ ئەوەی جیاوازی بکەن لە نیوان هاولاتی مەدەنی و چەکدارەکان و ئەمانە هەمووی دەبێت لە بیدەنگیەکی جیهانی سەرەرای ئەوی ڤیدیۆیەکان لە تۆری ئەنتەر نێت بلاو دەبێتەوە

سوپای سوریای ئازاد بەردەوامە لە هێرشە درندانەکانی بۆ سەر کورد و ئەشکەنجەدان و دانپیدانان لە ژیر هەرەشەی چەک و پیشاندانی وێنەی شەهیدە کوردەکان لە تەلەفزیۆنەکان کە گوایە ئەوانە شەهیدی سوپای سوریای ئازادن لە شەری دژی رژێمی ئەسەد شەهید کراون

وە لیرەوە ئێمە بە هەموو شیوەیەک ئەم کردەوە دراندانەی سوپای سوریای ئازاد ئیدانە دەکەین کە دژی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت و پیمان وایە شۆرشی سوری لە رێرەوی خۆی لایداوە لە لادانی بەسار ئەسەد بۆ دژایەتی کردنی کورد بۆیە داوا لە هەموو گەنجانی رۆژئاوای کوردستان دەکەین کە خۆیان فێر بکەن لەسەر هەلگرتنی جەک و بە توندترین شێوە وەلامی درندکانی سوپای سوریای ئازاد و بەکرێ گیراوەکانی تورکیا بدەنەوە هەر وەک چۆن بە درێژایی مێژوو گەلی کورد زولمی لەسەر خۆی قبول نەکردوە و بەردەوام بووە لە شۆرش دژی زولم و ستەم هەر لە شۆرشی شێخ سەعیدی پیران ، شیخ محمودی نەمر ، احسان نوری پاسا . قازی محمد . مەلا مستەفا ،
تا دەگاتە شۆرشی نوێ گەلەکەمان بە سەرکرداتەی مام جەلال تالەبانی و کاک مەسعود بارزانی

جگە لەوەی کە ئیستا پیویستیامن بە ئامادەکردنی هیز هەیە ئیستا لە هەموو کات زیاتر پیویستیمان بە یەکریزی و یەک هەلویستی هەیە بۆ یەکگرتنی کورد بە هەموو حزب و جەکدارەکان بۆ ئەوەی بە باشترین شیوە گەلی کوردمان بپاریزین بۆیە داوا لە هەموو جەکدارە کوردیەکان دەکەین لە ژیر یەک رێکخراو یان سەرکردایەتی کۆ ببنەوە بۆ پاراستنی کوردستان جونکە یەکبونمان بەهیزیمانە

بۆ پێشەوە ... بۆ پێشەوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر