ده‌وڵه‌تی تورک له سه‌رێکانی خۆی دا به‌ده‌سته‌وه
له شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان گرووپه چه‌کداره‌کان له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا که ماوه‌ی (8) رۆژ به‌رده‌وام بوو، بوون به ئامانجی گورزی سه‌ختی هێزه‌کانی YPG و زیانێَکی زۆریان لێده‌که‌وێته‌وه، بۆیه په‌نا ده‌بنه به‌ر رێبازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌ت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک دیارده و به‌ڵگه که‌وتنه ده‌ست و ده‌یسه‌لمێنێت که هێرش و په‌لاماره‌کانی سه‌رێکانی پارچه‌یه‌که له پیلانه‌کانی تورکیا. ئاشکرا بوو که یه‌کێک له‌و چه‌کدارانی گرووپه چه‌ته‌کان که له‌سه‌رێکانی کوژرا، خه‌ڵکی ناوچه‌ی هێنێی ئامه‌د و ناوی (مه‌حمود ئاک یڵدرم)ه و داوایان له که‌سوکاره‌که‌ی کردووه که ته‌رمه‌که‌ی وه‌ربگرنه‌وه .
له سوریا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی قۆناخی شۆڕشی گه‌لان، هێزه هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان له ترسی له‌ده‌ستچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لانی ناوچه‌که، له هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌تێکدا هه‌وڵی شکاندنی ئه‌و ئیراده‌یه ده‌ده‌ن . له ریزی پێشه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شدا تورکیا هه‌یه . تورکیا له که‌مپه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌ده‌نه و حاتای مه‌شقی به ئه‌ندامه‌کانی سوپای ئازاد کرد، له ئه‌سته‌مبۆڵ، ئه‌نتاڵیا و رۆحاش به‌رهه‌ڵستکارانی رژێمی سوریای کۆکرده‌وه و ویستی ئیراده‌ی سه‌رهه‌ڵداوی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان بشکێنێت .
دواجاریش له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌رکردبوو، دوابه‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ش گرووپه چه‌کداره‌کان ده‌ستیان به هێرش و په‌لاماردانی هه‌رێمه‌کانی کوردان کرد . رۆژی 27ی تشرینی یه‌که‌می 2012 گرووپێکی چه‌کداری سه‌ر به ( عه‌مار دادیخی ) به ره‌چه‌ڵه‌ت تورکمه‌نه، هێرشی کرده سه‌ر گوندی قه‌سته‌ڵ جندۆی سه‌ر به شاری عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان و راگه‌یه‌نرابوو که ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن تورکیاوه پڕ چه‌ک کراون .
پیلانه‌کانی دژی کوردان له سه‌رێکانی
گرووپه چه‌کداره‌کان له‌و هێرشانه‌دا هیچ ئه‌نجامێکیان چنگ نه‌که‌وت، به‌ڵام له رۆژی 8ی تشرینی دووه‌می 2012 دا ئه‌م جاره‌یان له ناوچه‌ی سه‌رێکانی سه‌ر به شاری رۆحای باکوری کوردستانه‌وه که‌وتنه ناو شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستانه‌وه و بوون به بیانووێک بۆ رژێمی سوریا که هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌که‌وه ده‌یان که‌سی مه‌ده‌نی شاره‌که بکرێن به قوربانی .
له رۆژی 19ی هه‌مان مانگدا په‌لاماری خه‌ڵکی ناوچه‌که و هێزه‌کانی پاراستنیان دا. له‌وێشدا جارێکی تر گورزێکی سه‌ختیان خوارد و له رۆژی 24ی مانگیشدا ناچاربوون داوای ئاگربه‌ست بکه‌ن . به‌ڵام له رۆژی 10ی کانوونی یه‌که‌می 2012 دا جارێکی تر هێرشیان کرده‌وه سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که . وه‌کو جارانی رابردوو ئه‌م جاره‌شیان زیانێکی زۆریان به‌خۆیان گه‌یاند و جارێکی تر داوای ئاگربه‌ستیان کرده‌وه . به‌ڵام له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌کاندا، کۆمه‌ڵێک له کاربه‌ده‌ستانی تورک به‌ناوی رۆژنامه‌نووسییه‌وه که‌وتنه ناو شاری سه‌رێکانی و داوایان له‌و گرووپانه کرد که درێژه به هێرشه‌کانیان بده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی چه‌ندین داخوازییان پێدان .
سنووره‌کان له لوغم پاککرانه‌وه !
له‌کاتێکدا تورکیا ژێربه‌ژێر له هه‌وڵی خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕدا بوو له رۆژئاوای کوردستان، سنووره‌کانی سه‌رێکانی که تا ئه‌و کاته لوغمڕێژبوون و مۆڵه‌تی تێپه‌ڕبوون به هیچ که‌سێک نه‌ده‌درا، به هه‌ڵمه‌تێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو چه‌ندین شوێنی ستراتیژی سنووره‌کان له لوغم پاککرانه‌وه و گرووپه چه‌کداره‌کان به ئاسانی ده‌ستیان به هاتوچۆکرد و ئه‌مه‌ش به دیمه‌نه‌وه له میدیاکاندا بڵاو کرابووه‌وه .
له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمه‌نانه‌شدا هه‌ندێک لێدوان درابوون، کاربه‌ده‌ستانی تورکیا دانیان به‌وه‌دا نه‌نابوو که هاوکاری گرووپه چه‌کداره‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند که (ئێمه برینداره‌کانی شه‌ڕی سوریا تیمار ده‌که‌ین) و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دانیان به‌و ره‌وشه‌دا نابوو .
گرووپه چه‌کداره‌کان دوای دیداره‌کان په‌یمانێکیان مۆرکردبوو و به‌پێی ئه‌و په‌یمانه پێویست بوو شاره‌که به‌جێبهێڵن ، له 16ی کانوونی دووه‌می 2013 دا ئه‌مجاره‌یان به تانک و چه‌کی قورسی تورکیاوه هاتنه‌وه و په‌لاماری شاره‌که‌یان دا، شه‌ڕه‌کان ماوه‌ی (8) رۆژه به‌رده‌وامه و به‌پێی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌رێمی، ده‌وڵه‌تی تورک راسته‌وخۆ هاوکاری ئه‌و گرووپانه ده‌کات و ئاراسته‌یان پێده‌دا .
له شاری ئامه‌ده‌وه (7) که‌س هێنران
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌رێمییه‌وه به‌ده‌ستکه‌وتوون چه‌ند رۆژێک به‌ر له ئێستا له ناوچه‌ی دارا هێنێی سه‌ر به شاری ئامه‌ده‌وه (7) که‌س ده‌برێنه شاری سه‌رێکانی و ئه‌وانیش شانبه‌شانی گرووپه چه‌کداره‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که . هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکرا که رێباز و شێوازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک که له ساڵانی 1990ه‌وه له‌دژی خه‌ڵکی باکوری کوردستان به‌کاریده‌هێنێت، ئێستاکه له‌دژی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانیش خراوه‌ته گه‌ڕ و ئه‌مڕۆش هه‌ندێک هه‌واڵه به‌ده‌ست گه‌یشتوون که ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه .
سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که که‌سانێکی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندییان به که‌سێکی خه‌ڵکی دارا هێنی به‌ناوی ( رایف یڵدرم )ه‌وه کردووه و پێیان راگه‌یاندووه که کوڕه‌که‌ی به‌ناوی ( مه‌حمود ئاک یڵدرم ) به‌ر له سێ رۆژ له شه‌ڕی سه‌رێکانیدا کوژراوه و داوایان لێکردووه که بچێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی . به‌ڵام شوێنی وه‌رگرتنی ته‌رمی کوڕه‌که‌یان پێ رانه‌گه‌یاندووه . له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کوڕه گه‌وره‌ی ئاک یڵدرم به‌ناوی سه‌بری ئاک یڵدرم و سێ که‌سی تری خێزانه‌که‌ی به‌ره‌و سه‌رێکانی به‌ڕێکه‌وتن . تا ئێستا نازانرێت که ئایا ته‌رمه‌که وه‌رگیراوه‌ته‌وه یاخود نا .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانرا که (6) که‌سی تریش له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئاک یڵدرم چوون و به‌شداری ئه‌و شه‌ڕانه‌یان کردووه که ناوی سێ له‌و که‌سانه له‌لایه‌ن په‌یامنێری ANF ه‌وه ده‌ستنیشان کراوه ئه‌ویش نورولڵا ئاڤجی ، ئیبراهیم بیلگه و ئیبراهیم ناوێکی تر که پاشناوه‌که‌ی یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه .
حزب ــ کۆنترا که‌وتۆته گه‌ڕ
یه‌کێکی تر له‌و رێبازانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌وه له سه‌رێکانی له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تدا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، جموجۆڵی کۆنتراگه‌رییه ( به‌ناو و به‌رگی که‌سێکی تره‌وه دروستکردنی گێره‌شێوێنی تا به کوشتار ده‌گات ) . ئه‌م رێبازی شه‌ڕی تایبه‌ته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌تایبه‌تیش له ساڵانی 1990 دا له باکوری کوردستان په‌یڕه‌و کراو تا ئێستاش به‌ده‌یان شێوازی جیاجیا درێژه‌ی پێده‌درێت . له‌و باره‌یه‌شه‌وه شاره‌زایان رایانگه‌یاندبوو که تورکیا هه‌وڵده‌دات ئه‌و شته‌ی له باکوری کوردستان ده‌ستی پێی نه‌گه‌یشتووه و سه‌رکه‌وتنی تێدا به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئێستا له رۆژئاوای کوردستان جێبه‌جێی بکات . ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه ئیراده‌ی گه‌لی کورد بشکێنێت و سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌بار ببات . له هه‌مووشی گرنگتر ئێستاکه له ره‌وشی ده‌ستێوه‌ردان دایه .
ده‌وڵه‌تى تورک له سه‌رێکانى شکستى خوارد
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK موراد کارایڵان له لێدوانێکیدا بۆ ANF ستایشى به‌رخۆدان و تێکۆشانى رۆژئاواى کوردستانى کردبوو و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردووه‌وه که به‌رخۆدانى گه‌لى کورد له سه‌رێکانی، شه‌ڕى مان و نه‌مانى گه‌لى کورده و وتى :" چونکه ئه‌گه‌ر بهاتا و ئه‌و گرووپه چه‌تانه له‌چوارچێوه‌ى پیلانه‌کانى تورکیادا له سه‌رێکانى سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست بهێنایه، ئه‌وا له‌دژى سه‌رتاپاى ناوچه‌کانى جزیره ده‌ستیان به ته‌ڤگه‌ڕێک ده‌کرد . له‌م رووه‌وه سه‌رکه‌وتنى به‌رخۆدان له سه‌رێکانى ، هه‌نگاوێکى گرنگه له ده‌سته‌به‌رکرد و پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کانى هه‌موو رۆژئاوا . پێویسته هه‌موو هێزه به‌رخۆدێره‌کانى رۆژئاواى کوردستان به‌تایبه‌تیش YPG بزانن که ئه‌وان به‌ته‌نیا نین، ئێمه هه‌میشه له‌پاڵیانداین و له پاڵیاندا ده‌بین، پشتیوان و هاوکارى به‌رخۆدانه‌که‌یان ده‌بین .
ANF, ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر