داگیرکەرانی کوردستان زۆر بی ویژدانن حەتا دەیانەوێت دەمێشان دابەخن
له رانیه نزیکه‌ی (2) هه‌زار واژۆ بۆ ته‌ماشاکردنی NÜÇE.TV ــ STERK.TV کۆکرانه‌وه
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
دواى راگرتنى په‌خشى هه‌ردوو که‌ناڵى ئاسمانى کوردى NÜÇE.TV ــ STERK.TV له‌سه‌ر سه‌ته‌لایتى نایلسات، له باشورى کوردستان داواى لابردنى قه‌ده‌غه‌کارییه‌کانى کۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌که و پێدانى مۆڵه‌ت ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شاری رانییه ده‌ست به کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ کرا و ته‌نیا ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی (2) هه‌زار واژۆ کۆکرانه‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌شه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌نجوومه‌نى جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان له یه‌کێک له بڕیاره‌کانیدا رایگه‌یاندبوو که به مه‌به‌ستى پێدانى مۆڵه‌ت به په‌خشى دوو که‌ناڵى ئاسمانى کوردى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ى نایلسات که‌مپینێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى واژۆ راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆش به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌ندامانی جووڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌کسان له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری رانییه له‌کاتژمێر 08.30 سه‌رله‌به‌یانی ده‌ست به که‌مپینه‌که کرا و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش به‌گه‌رمی پێشوازییان له که‌مپینه‌که کرد. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌مڕۆ زیاتر له (1850) واژۆ کۆکراوه‌ته‌وه .
که‌مپینه‌که به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی (20) هه‌زار واژۆیه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت زۆربه‌ی شار و ناوچه‌کانی باشوری کوردستان بگرێته‌وه .
شایانى باسه پێشتر به بڕیارێکى کۆمپانیاى نایلسات و به پشتیوانى حکومه‌تى فه‌ره‌نسا له پایزى 2012دا به بانگه‌شه‌ى ( هاندانى توندوتیژى ) سه‌رجه‌م په‌یماننامه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو که‌ناڵى NÜÇE.TV ــ STERK.TVدا راگرت و په‌خشى هه‌ردوو که‌ناڵه‌که‌یان راوه‌ستاند. له ئێستاشدا له چوارچێوه‌ى یاساکاندا واژۆ بۆ راگرتنى ئه‌و
--
بڕیاره و درێژه‌دان به په‌خشه‌کانى ئه‌و دوو که‌ناڵه کۆده‌کرێته‌وه .
--------------------------
داگیرکەرانی کوردستان بی ویژدانن
وێنه‌ی یه‌کێک له ئاواره‌کانی بناری قه‌ندیل که له‌ترسی تۆپبارانه‌کان له په‌ناگایه‌ک خۆی حه‌شارداوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر