Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۲, پنجشنبه

لە 54 هەزار ژنى هاوسەر لەدەستدراو تەنیا 9 هەزاریان هاوكارى ده‌كرێن


لە 54 هەزار ژنى هاوسەر لەدەستدراو تەنیا 9 هەزاریان هاوكارى ده‌كرێن
وارڤین – كەركووك: بە گوێرەی زانیاری لیژنەی ژنانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، لە ئێستادا (54) هەزار ژنی هاوسەرلەدەستدراو لە شارەكە هەن و لەو ژمارەیەش تەنیا (9) هەزاریان مانگانە بڕی (50) هەزار دیناریان پێدەدرێت.


لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ و كاروباری ژنان و منداڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك (جوان حەسەن) رایگەیاند، لە فەرمانگەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی كە لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە دامەزراوە، تا ئێستا لە كۆی (54) هەزار ژن، كە بە هۆكاری جیاواز هاوسەریان لەدەستداوە و بە جیا دەژین، تەنیا (14) هەزاریان ناویان لەو فەرمانگەیە تۆمار كراوە.

گوتیشی: "لە كۆی ئەو ژنانەی ناویان تۆمار كراوە، تەنیا (9000) هەزاریان مووچە وەردەگرن و ئەو بڕە پارەیەی پێشیان دەدرێت زۆر كەمە و بڕەكەی (50) هەزار دیناری عێراقییە".

ئەو روونیشیكردەوە، ئەو بڕە هاوكارییە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دابینكراوە و لیژنەكەیان و رێكخراوەكانی ژنانیش داوایانكردووە، ئەو بڕە هاوكارییە زیاد بكرێت.

ئا: نێرگز قادر
http://warvin.org

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر