Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۳, سه‌شنبه

یه‌كێك له‌ "تێوه‌گلاوانی‌" دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ سێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ ئاشكراكرا


یه‌كێك له‌ "تێوه‌گلاوانی‌" دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ سێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ ئاشكراكرا

ئاژاسنی‌ فوراتی‌ نزیك له‌په‌كه‌كه‌ له‌زاری‌ داواکاری گشتی پاریسه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و گومانلێکراوه‌ی به‌ناوی (عومه‌ر گیونه‌ی) له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، "به‌ تاوانی" کوشتنی سێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری کورد، ده‌ستگیرکرا. 



به‌پێی هه‌واڵی‌ ئاژانسه‌كه‌ فرانچیۆس مۆلینداواکاری گشتی پاریس رایگه‌یاند که‌ که‌سی ده‌ستبه‌سه‌رکرا و به‌ تاوانی کوشتنی سێ ژنه‌ کورده‌که‌ ده‌ستگیرکراوه‌. وتیشی‌ " ئه‌م که‌سه‌ ده‌شێ بکه‌ر یاخود یه‌کێک له‌ بکه‌ره‌کانی ئه‌و تاوانه‌ بێت". 

داواکاری‌ گشتی‌ پاریس له‌ چوارچێوه‌ی‌ ( هاوکاری‌ کاری‌ تیرۆریستی‌ ) و ( تاوانی‌ گرێدراو به‌ تیرۆر ) دا که‌یسی‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌ تیرۆرکردنی‌ ساکینه‌ جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز کرده‌وه‌ . سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی‌ پۆلیس رایگه‌یاندبوو که‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو دووکه‌سی‌ ته‌مه‌ن (30 ــ 39) ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون که‌ هه‌ردووکیان کوردن و له‌پاریس ده‌ژین . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند که‌ شه‌وی‌ رابردوو که‌سه‌ ته‌مه‌ن (30) ساڵییه‌که‌یان ره‌وانه‌ی‌ دادوه‌ری‌ گشتی‌ کراوه‌ و دووه‌م که‌س ئازاد کراوه‌. داواکاری گشتیش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسییه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ نه‌توانراوه‌ ناسنامه‌که‌ی ده‌ستنیشان بکرێت، ناوی ئه‌و که‌سه‌ی وه‌کو (عومه‌ر گیونه‌ی) ئاشکرا کرد . 

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ داواکاری گشتی پاریس رونیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و گومانلێکراوه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی دۆسێی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆرکردنی ئه‌و سێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ کورده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ هاتووچۆی شوێنه‌کانی PKK ده‌کات و له‌ جانتای گومانلێکراوه‌که‌دا شوێنی بارووت به‌دیکراوه‌. 

فرانچیۆس مۆلینس ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ساکینه‌ جانسز و له‌یلا شایله‌مه‌ز هه‌ر یه‌که‌ و (3) فیشه‌ک و فیدان دۆغانیش (4) فیشه‌کی پێوه‌نراوه‌، له‌ هێرشه‌که‌دا چه‌کێک به‌کارهێنراوه‌ به‌ڵام نازانرێت ئایا ئۆتۆماتیک (ده‌ستڕێژ) بووه‌ یاخود نا. 

له‌ ژووره‌که‌دا هیچ شوێنه‌وارێکی شه‌ڕ و ده‌سته‌ویه‌خه‌ نه‌بووه‌، هیچ شتومه‌کێکی ژووره‌کان له‌شوێنی خۆیان نه‌جووڵاون، له‌سه‌ر مێزی ژووره‌که‌دا (4) په‌رداخ هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی چواره‌مین که‌س له‌ ژووره‌که‌دا. 

داواکاری گشتی راشیگه‌یاند که‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌کاندا وه‌کو شۆفێر ده‌زانرێت، یه‌کێک له‌ ژنه‌کانی له‌به‌رده‌م نوسینگه‌که‌ دابه‌زاندووه‌ و ده‌ستنیشانیشی کرد که‌ که‌سێک به‌ناوی (عومه‌ر گیونه‌ی) تا نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌ چه‌ند جارێک چۆته‌ نوسينگه‌که‌ . له‌ جارێکیاندا له‌گه‌ڵ‌ جانسز پێکه‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون و پێکه‌وه‌ شتێکیان کڕیوه‌، دووه‌مجاریش به‌ ته‌نیا ده‌رکه‌وتووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی وشه‌ی نهێنی ده‌رگای ماڵه‌که‌ لێبدات، چۆته‌ ژووره‌وه‌. فرانچیۆس مۆلینس وتیشی فیدان دۆغان بۆ دواجار له‌ کاتژمێر 12.30دا کۆمپیوته‌ره‌که‌ی به‌کارهێناوه‌ و دواتر کرداره‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمپیوته‌ره‌که‌ راوه‌ستاوه‌. 


فرانچیۆس مۆلینس ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و (DNA) ی دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ عومه‌ر گیونه‌یدا ناگونجێت، لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌ و ده‌شێ که‌سانی تریش هه‌بووبن، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانیشی کرد ئه‌و جانتایه‌ی که‌ له‌ 
تۆماری کامێراکاندا سه‌لمێنراوه‌ که‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ بووه‌، پاشان ئاشکرابووه‌ و شوێنی بارووتی پێوه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ . 
http://www.nrttv.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر