Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ اسفند ۲۹, شنبه

کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردیی پیرۆز کرد


من اهل سرزمین افتابم من اهل دوستی صداقت و مهربانیم من اهل مهمان نوازیم.
هم اکنون بدون خواسته خودم سرزمینم را توسط زورگویان اسیر است و تکه تکه شده است من
من اهل سرزمین افتابم هم اکنون سرزمینم اسیر دست نامردان تاریخ است.
ساموئیل کرماشانی




عید نوروز در شهر کارلستادسوئد


---------------------------------------------------------

له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پیرۆزبایه‌کانی نه‌ورۆز ده‌ستیان پێکرد
چاپی بکه
17:34 10-03-20
newroz_atesiڕێوڕه‌سمه‌کانی پیرۆز کردنی نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی کوردان، له‌ سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش، سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی ڕه‌وشی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌ پێ زانیاریه‌کان ئه‌مڕۆ له‌ شاری سنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ورۆز له‌ کۆڵان و شه‌قامه‌کان پیرۆز کرا و، پیرۆزباییه‌کانی ئێستاش به‌رده‌وامن. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان له‌ زۆربه‌ی به‌رزایی و لوتکه‌ی کێوه‌کان، جه‌وانانی کورد به‌ کردنه‌وه‌ی ئاگر نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد
------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردیی پیرۆز
کرد Peyamner - به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی، "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێكدا، ئه‌م بۆنه‌یه‌ی له گه‌لی کورد پیرۆز کرد. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:

"به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و جه‌ژنی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یمان، جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئه‌و جه‌ژنه‌ی كه‌ له‌ مێژووی پڕسه‌روه‌ری گه‌لی كوردستاندا بۆته‌ هێمای خه‌بات و به‌رخودان ، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان و سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان به‌ گشت پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانه‌وه‌ و تێكرای ئه‌و گه‌لانه‌ ده‌كه‌م كه‌ وه‌كو كورد هه‌موو ساڵێ‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هیوادارم ساڵی تازه‌ی كوردی ساڵی پتر سه‌ركه‌وتن و وه‌ده‌ستهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌ دابڕێنداروه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری ناو ماڵی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بێت.

ته‌حه‌دیاتێكی زۆر له‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌یدا هه‌یه‌ و ئێستا له‌ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار داین، و ئه‌و قۆناغه‌ش ئه‌وه‌مان لێ‌ ده‌خوازێت كه‌ هه‌موو هێز و تواكانمان یه‌ك بكه‌ین و به‌ یه‌ك ده‌نگ داكۆكی له‌ مافه‌ره‌واكانمان بكه‌ین و به‌ گیانێكی قووڵی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی مێژوویی ، ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین و هه‌نگاوی زیاتر بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م چین و تۆێژه‌كانی كوردستان به‌ پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه‌ مافی پێداوین، بهاوێژین و كاری جدیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان بكه‌ین كه‌ ئه‌مرۆ بۆته‌ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و فره‌حزبی.

هه‌ر چه‌ند تا ئێستا ده‌ستكه‌وتی گرنگ هاتوونه‌ته‌دی ، به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌ مه‌سه‌له‌ ستراتیژییه‌كان به‌ بێ‌ چاره‌سه‌ری مانه‌وته‌وه‌ كه‌ هیوادارم پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.

ئێستا هه‌موو لایه‌كمان چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنین و تائێستا هیچ بریارێكمان نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانی به‌ستن و هێڵی سووریشمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه‌ و هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و قه‌وارانه‌ ده‌به‌ستین كه‌ له‌ دید و به‌رنامه‌ی ئێمه‌ نزیك ده‌بنه‌وه‌.

دووباره‌ پیرۆز بێت نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی كوردی و نه‌مری و سه‌ربه‌رزیش بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان."

مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

29ی ره‌شه‌مێی 2709ی كوردی

20ی ئاداری 2010ی زایینی

--------------------------------------------------------

کوردستانی - مه‌حمود عوسمان : ئه‌سته‌مه‌ هاوپه‌یمانی و ئه‌لعراقییه‌ هاوپه‌مانی ببه‌ستن Peyamner – دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ژێر رۆشنایی به‌رنامه‌ی سیاسی لیسته‌كان بڕیار له‌باره‌ی گرێدانی هاوپه‌یمانی ده‌دات.

پاڵێوراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو دكتۆر (مه‌حمود عوسمان) گوتی: هاوپه‌یمانی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر به‌ستنی هاوپه‌یمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو تا ئێستا هیچ ێه‌كێك له‌ لیسته‌ به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دیاری نه‌كردووه‌.

مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ژێر رۆشنایی به‌رنامه‌ی سیاسی لیسته‌كان بڕیار له‌باره‌ی گرێدانی هاوپه‌یمانی ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتیشی، بوونی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ له‌ریزی لیستی ئه‌لعراقییه‌، هه‌لی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان ئه‌م دوو لیسته‌دا ئه‌سته‌م ده‌كات.

هه‌روه‌ها مه‌محمود عوسمان راشیگه‌یاند، نزیكی ئه‌نجامه‌كانی نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون و لیستی ئه‌لعراقییه‌، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو دوا ده‌خات.

---------------------------------------

گه‌لی کورد و ئازادیخوازانی کورد له‌ هه‌موو شوێنێک جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پیرۆز ده‌که‌ن چاپی بکه
17:23 10-03-20
zindan-penceهه‌ر ئه‌وڕۆ گیراوانی دۆزی ئازادیی گه‌لی کورد له‌ زیندانی وورمێ، به‌ ووتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب، پێشوازیان له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز کرد.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 5ی ئێواره‌ گیراوانی دۆزی په‌که‌که‌ و په‌ژاک له‌ گرتووخانه‌ی ورمێ له‌ به‌ندی 12ی گیراوانی سیاسی،‌ نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد.

گیراوانی کورد به‌ ووتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب، پێشوازیان له‌ نه‌ورۆزی ساڵی تازه‌ی کوردی کرد.‌

زانرا که‌ زیاتر له‌ 50 که‌س له‌‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ناو گرتووخانه‌، هێرشیان کردۆ‌ته‌ سه‌ر گیراوانی کورد و، نزیکه‌ی 20 گیراویان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ ژووری تاکه‌که‌سی
----------------------------------------------
ئه‌وڕۆ ده‌یان هه‌زار کوردستانی له‌ته‌نیشت قه‌ڵای شاری وانی باکوری کوردستان نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد چاپی بکه
17:16 10-03-20

Wan_newrozسه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیسی تورک، کوردستانیان به‌ جلوبه‌رگی نه‌ته‌‌وه‌ییه‌وه‌ ڕوویان له‌ مه‌یدانی پیرۆزباییه‌که‌ کرد. جه‌وانانی کوردیش ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی پۆلیس بوونه‌وه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کوردان له‌ پیرۆزبایه‌کانی نه‌ورۆزدا، داخوازی ئاشتی و به‌یه‌که‌وه‌ ژیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک پێداگره‌ له‌سه‌ر هێرشه‌کانی.
هێزه‌کانی پۆلیس به‌ بۆمبی فرمێسکڕێژ و ئاوی به‌ ته‌وژم هێرشیان کرده‌ سه‌ر جه‌وانانی کورد, لاوانیش به‌ به‌رد و ووتنه‌وه‌ی دروشم، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌یان دایه‌وه‌.

سه‌رئه‌نجام لاوان خۆیان گه‌یانده‌ مه‌یدانی پیرۆزباییه‌که‌ی نه‌ورۆز و هاوشانی سه‌دان هه‌زار کوردستانی تر، به‌ جۆش و خرۆشه‌وه نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد.

هاوسه‌رۆکی ده‌ته‌په ئه‌حمه‌د تورک، بۆ ئاماده‌بوان قسه‌ی کرد و سه‌ره‌تا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی 2010ی له‌ گه‌ل پیرۆز کرد.
ئه‌حمه‌د تورک ووتی: زوڵمێکی زۆر له‌گه‌لی کورد کراوه‌،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئاشتی و ئازادیدا له‌سه‌ر پێ بووه‌. گه‌لی کورد به‌قه‌ده‌ر چیای سیپانێ خه‌ڵاتێ، سه‌ری بڵند بووه‌. هه‌ربۆیه‌ گه‌لی کورد له‌ تیکۆشان و دۆزه‌ ڕه‌واکه‌یدا ده‌گاته‌ ئازادی.
کوردستانیان به‌ ووتنه‌وه‌ی دروشم، پێشوازیان له‌ په‌یامی ئه‌حمه‌د تورک کرد

------------------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر