Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ فروردین ۳, سه‌شنبه

متاسفانه امروز خبر رسید که عبدالله اسماعیل‌پور در هلند قلبش ایستاد و چشم از دنیا بست


متاسفانه امروز خبر رسید که عبدالله اسماعیل‌پور در هلند قلبش ایستاد و چشم از دنیا بست من با نام خودم و بنام خانواده م به بازماندگان خانواده کاک عبدالله اسماعیل‌پور تسلیت می‌گویم و خود را شریک غمشان می‌دانم باز به دوستان رزمنده کاک عبدالله اسماعیل‌پور و حزب دموکرات کردستان ایران تسلیت می‌گویم با تشکر ساموئیل کرماشانی
/////////////////////////////////////////////////////////////////////
http://www.youtube.com/watch?v=MYsr0v12u44
http://www.khakelewe.com/k/news.php?readmore=78
راگه‌یاندراوی کۆمیته‌ی حدکاله هولهندبه بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک عه‌بدوللا ئیسماعیل‌پوور
راگه‌یاندراوی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هوله‌ند به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌ندامی به ئه‌مه‌گی حیزب خوالێخۆشبوو کاک عه‌بدوللا ئیسماعیل‌پوور
به‌داخ وپهژارهێکی زۆره‌وه رۆژی سێ شه‌ممه 16ی مارسی 2010 دلی پر له هیوا وئاواتی ئه‌ندامێکی به ئه‌مه‌گی حیزبه‌که‌مان هاورێ کاک عه‌بدوللا ئیسماعیل‌پوور له لێدان که‌وت ومالئاوایی یکجاری له هاورێیانی وحیزبه‌که‌ی کرد.
کاک عه‌بدوللا له رێکه‌وتی 7-5-1960ی زایینی له گوندی که‌لبه ره‌زاخانی سه‌ر به ناوچه‌ی موکریان له بنهمالهێکی هه‌ژار ونیشتمانپه‌روه‌ر له دایک بوو . دوای ته‌واو کردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی ودوا ناوه‌ندی له سالی 1358 ی هه‌تاوی پێوه‌ندی له گه‌ل حیزب ده‌گرێت ، سه‌ره‌تاوه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتی لاوان و دوایی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی هێزی شه‌هید پێشه‌وا خه‌باتی خۆی دژی رژیمی ئاخوندی ده‌ست پێ‌کرد.
خوا لێخۆش‌بوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و به ئیمان بوو هه‌ر بۆیه ئه‌و کات جێگای متمانه‌ی شه‌هیدی سه‌رکه‌رده سه‌رگوورد که‌ریم عه‌لیار فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌هید پێشه‌وا بوو . دوای چه‌ند سال خه‌بات وتێکۆشان له رێزه‌کانی هێزی شه‌هید پێشه‌وا کاک عه‌بدوللا له گه‌ل شه‌هید سه‌رگوورد عه‌لیار هاته کۆمسیۆنی پێشمه‌رگه‌و له وێ ئه‌رکه‌کانی پێ‌سپێردراوی حیزبی به رێک وپێکی به‌رێوه ده‌برد.
دوای شه‌هید بوونی کاک سه‌رگوورد عه‌لیار له لایه‌ن حیزبه‌وه کاک عه‌بدوللا به بورسیه‌ی حیزب نێردرایه ولاتی یونان، له‌وێش زۆر چالاکانه له گه‌ل کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ولاتی یونان وه‌ک ئه‌ندامێکی وه‌فاداری ئه‌و حیزبه خه‌باتی خۆی درێژه پێدا . پاش چوار سال به هۆی سه‌ختی ژیان رووی کرده ولاتی هوله‌ند و هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنی پێوه‌ندی به کۆمیته‌ی حیزبه‌وه کرد .
کاک عه‌بدوللا وه‌ک ئه‌ندامێکی به وه‌فا و ههلسووری کۆمیته‌ی حیزب له هوله‌ند ماندوو نه‌ناسانه له چالاکیه‌کان به‌شداری ده‌کرد و وه‌ک کادرێکی لێهاتوو ئه‌رکه‌کانی حیزبی به جێ ده‌گه‌یاند .
خوالێخۆشبوو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو هیواو ئاواتی رزگاری گه‌لی کورد له ژێر زولم وزۆری داگیرکه‌رانی کوردستان بوو ، له‌و کاته‌دا که کاک عه‌بدوللا له هه‌موو کاتێک خۆشبین تر بوو به جۆلانه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران دژی دیکتاتۆری جمهوری ئیسلامی و رۆژژمێری ده‌کرد بۆ سه‌رکه‌وتنی حیزبه‌که‌ی و گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمانی خۆی ، به داخ وپهژارهێکی زۆره‌وه دلی پر له هیواو ئاواتی له لێدان که‌وت ومال ئاوایی له گه‌ل و نیشتمان خواست وچۆ رێزی کاروانی شه‌هیدان.
ئێمه له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هوله‌ند و هه‌موو دۆستانی کاک عه‌بدوللا سه‌ره‌خۆشی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین وبهلێنی نوێ ده‌که‌ینه‌وه که تا وه‌دیهێنانی ئاواته‌کانی سه‌ر جه‌م شه‌هیدانی حیزبه‌که‌مان درێژه به رێبازه‌که‌یان بده‌ین.
هه‌روه‌ها بۆ به‌رز راگرتنی خه‌بات وتێکۆشانی کاک عه‌بدوللا کۆمیته‌ی حیزب له هوله‌ند له رێکه‌وتی 28-03-2010
کاتژمێر 12ی پاشنیوهرۆتا 16 له شاری دێلفت کۆرێکی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌رێوه ده‌بات که بۆ شاد کردنی روحی خوالێخۆشبوو چاوه‌روانی هاتنتانین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی هوله‌ند
Adres:
St.olofstraat 21
2613EK Delft
Info: 0618511704
0616731666

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر