Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ بهمن ۱۸, یکشنبه

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان: بەشداری لە هەڵبژاردندا بێ مانایە





کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان: بەشداری لە هەڵبژاردندا بێ مانایە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراندا بە کارێکی بێمانا و بێ پاساو لەقەڵەمدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ "ئێمە ئەو ھەڵبژاردنانە ھەموویان بە نادێمۆکراتیک و بەتەواوی ناتەبا لەگەڵ ھەموو یاسا و رێسا ناسراوە جیھانییەکان سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ئازاد دەزانین. لەراستیدا نیزامی ویلایەتی فەقیە لەبنەمای خۆیدا لەگەڵ ھەموو ھەڵبژاردنێکی ئازاد ناتەبایە".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت: "حیزبە سیاسییەکان، نە لە ئێران و نە لە کوردستان، ھیچ دەرفەتێکیان بۆ بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا نەدراوەتێ، ھەموو ئاسەوارێکی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و تەنانەت نیمچە ئازادیش قەدەغە کراوە.ئازادی رادەبڕین، ئازادی راگەیاندن، ئازادی خۆکاندید کردن، ئازادی کۆبوونەوە و میتینگی ئینتیخاباتی، ئازادی حیزبە سیاسییەکان و تەنانەت ئازادی تاکە سەربەخۆکان لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستاندا بوونیان نییە، فەزای ئەمنییەتی و زەبروزەنگ، گرتن و ئیعدام بەتایبەتی لە کوردستان بەردەوامە و بەشی ھەرە زۆری کاندیداکانیش لەلایەن شورای نیگابانەوە رەت کراونەتەوە.لەم حاڵەدا بەشداری لە ھەڵبژاردن بۆ ئێمە و بۆ ھەموو لایەنێکی کە بەجیددی بیر لە مافە دێمۆکراتیکەکانی خەڵک و بیر لە مافە سیاسی و نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد بکاتەوە، بەتەواوی بێ مانا و بێ پاساوە."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا حیزبی ناوبراو داخوازی هەندێک لە خەڵک و لایەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی "نەزارەتی ئیستیسوابی" بە داخوازییەکی رەوا لەقەڵەمداوە و پشتیوانی خۆی لەو داواکارییە دەربڕیوە.
چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی مانگی فێبریەی ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر