Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ بهمن ۱۸, یکشنبه

هێزەکانی پارتی دوو ژنی کورد لە خۆپێشاندانی هەولێر بریندار دەکەن ... نوێکرایەوە



هێزەکانی پارتی دوو ژنی کورد لە خۆپێشاندانی هەولێر بریندار دەکەن ... نوێکرایەوە
ڕۆژنیوز - هەولێر
ئەمڕۆ خۆپێشاندانێکی هێمنانە لە شاری هەولێر پۆلیس و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندانی هێمنانەی جەماوەری شاری هەولێر، که‌ بەمەبەستی وەدەرنانی هێزی داگیرکاری تورکیا لە باشووری کوردستان، پشتگیری لە بەرخۆدانی باکووری کوردستان و ئازادی ئۆجالان، بۆ بەربارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامدرا.

بەپێی زانیاریەکان هەرلە سەرەتاوە هێزەکانی پارتی ڕێگریان لەو چالاکیەکە کردوە و هەوڵیانداوە بڵاوەیان پێبکەن.
پەیامنێرمان لە شوێنی ڕووداوەکەوە پێی ڕاگەیاندین چالاکوانانن دۆسیەیەکیان لەسەر داخوازیەکانیان پێبووە و بەمەبەستی پێدانی دۆسیەیەک بە کارمەندانی نەتەوەیەکگرتوەکان خواستویانە شاندێکیان بچنە ژورەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە ڕێگریان لێکراوە، بەدار و فیشەک هێرشیان کردوەتە سەر یان، لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن 40 ساڵان بەداری هێزەکانی پارتی برینداربووە و دەستی ژنێکی تریشیان شکاندووە.
خۆپێشاندەران لەبەر بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان گردبونەتەوە و دەڵێن تا کەسێک لە نوێنەرایەتی بارەگاکە نەبینن و دۆسیەکەیان ڕادەست نەکەن ناڕۆن .
ڕۆژنیوز زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە...
س.خ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر