Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ اسفند ۲, یکشنبه

گروپی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان کە بە تاک ناسراوە بناسە و بزانە چەند چالاکیان لە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە.


گروپی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان کە بە تاک ناسراوە بناسە و بزانە چەند چالاکیان لە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە.
تەواوی بەرنامەی ئەم ئێوارەی ڕۆژڤا باکوری لە رۆناهی تیڤی.
مژارەکان:



بازەکانی ئازادی کوردستان کە بە (تاک) ناسراوە، ئەنجامدانی تەقینەوەکەی 17 مانگی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند :
نەک 28 سەرباز و ئەفسەری تورک، بەڵکو 200 سەرباز و گەورە ئەفسەری تورک کوژران.
لە سوری ئامەد و هەزەخی شەرنەخ ، لە چالاکی یەپەسەدا، دەیان لە ئەندامانی تیمە تایبەتەکانی تورک کوژران و برینداربوون و ئەرتەشی تورکیش دان بە کوژتانی 18 یاندا دەنێت.
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک رایگەیاند:
تورکیا پەنا بۆ هەموو رێبازێک دەبات بۆ ئەوەی دەست لە رۆژاوای کوردستان وەربدات و هەر بۆ ئەوەش بوو کە یەپەگەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەنقەرە تاوانبار کرد و دەلێت:
پەکەکە و پەیەدە و کەجەکە لە یەکتر جیاوازن، سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە سوریا هەرەسی هێناوە.
لە باشوری کورستان لەپای ناشه‌فافی له‌ فرۆشتنی نه‌وت و گازی باشور بە تورکیا و گرێبەستی 50 سالە لەو بوارەدا لەگەڵ ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی نیشان دەدرێت و داوا لە و لە دەسەلاتداران دەکرێت ، داهاتی نەوت و گازەکە و ناوەڕۆکی گرێبەستەیان لەگەڵ تورکیا ئاشکرا بکەن.
بۆ قسەکردن لەسەر ئەم مژارانەش لە ستۆدیۆ بەرێز ئاریا بەزموونە ، هاوسەرۆکی پلاتفۆری هۆرام، لەگەڵمان بەشدار بوو و لە باشوری کوردستانیشەوە بەڕێز کەمال چۆمانی ، سەرنوسەری سایتی پاسەوان لەرێگەی سکایپەوە لەگەڵامان بەشدار بوون. سپاس بۆ هەردوو میوانی بەرێز.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر