Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ بهمن ۲۴, شنبه

پەیامیک بوو دیمۆکراتەکان کە لە داهاتوودا گیردویی ئەم گەندەلانە دەبین زیندو و مردووتان قازانجی بۆ کورد نییە




پەیامیک بوو دیمۆکراتەکان کە لە داهاتوودا گیردویی ئەم گەندەلانە دەبین
زیندو و مردووتان قازانجی بۆ کورد نییە

رووی ئەو کورتە باسە لە بەڕێوەبەرو کاربە دەستی دێمۆکڕاتەکانە لە کۆی سەنجەق (فشە دێمۆکڕات


هووشی مین( نێگوین تات تان) رێبەری شۆڕشگێڕی ویەتنامی وسەرکردەی حیزبی کومونیستی ویەتنام ویەکەمین سەرۆکۆماری دێمۆکڕاتیکی وڵاتی ویەتنام رستەیەکی بەناوبانگی هەیە کە بە شیوەزاری جۆراوجۆی ئەو رستەیەم وەک بەڵگە بیستۆتەوە. رستەکەش ئەوەیە: تەنیا مردوو هەڵە ناکا. مەبەستی سەرەکی من جوداکردنەوی ،، هەڵەیە،، لە گەڵ ،، خەیانەتی نەتەوەیی،،. هەڵە قەرەبوو دەکرێتەوە و دەکرێ دووپات نەبێتەوە. خەیانەتی مێژوویی قەرەبووکردنەوەی زەحمەتە و ماڵوێرانی لەگەڵ خۆی دێنێ( بۆ نموونە ساڵی ١٩٧٥). بۆ ئەو مێژووە تاڵەش سەدان رووداوی تاڵمان لە پشت سەری خۆمان خەزێنەکردوە. تەنانەت لە ٢٤ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی خۆماڵیش سەدان هەلی دیرۆکی بە فیڕۆ دران کە دەکرێ وەک خەیانەتی دیرۆکی پێناسە بکرێن. مەلامستەفا بە شێوەیەک کوردی چووک کردوە، مەسعودی کوڕیشی بە برسی راگرتنی کورد دەخوازێ نەتەوەکەمان بە چۆک دابێنێ ودڵی داگیرکاری پێخۆش بکا.!
لە گوێسوانی ئەو کورتە وتارەدا دەگەڕێمەوە بۆ سەر کەسایەتیەکی دیکەی کورد بەناوی،،، هێمن موکریانی،،، شاعیرونوسەروخاوەن هەڵویستی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵاتی کورد.هەرچەند باس لە هێمن وژیانی هێمن کەسی دوورناس شارەزای خۆی گەرەکە، ئەو کارە بۆ من دژوارە، هەرچەندی هێمنم خۆش بوێ ناتوانم لەو بوارەدا ئەرکی خۆم بە جێ بێنم.تەنیا ئەوەندە دەڵێم: ئەوەندی هێمن لەلایان خێرنەخوازی بیانی بێحورمەتی پێکرا، سەت ئەوەندەش لەلایان هابیرو هاوحیزب وکوردی پاکباختە بێرێزی پێکرا. دوژمن، دۆست نییە. دۆستت لێ ببێتە دوژمنی قەستەسەر لە چاوەڕوانی بە دوورە.لەسەرناوی وشەی دێمۆکڕات و ئازادیخوازیدا هیچ نەما بەسەر هێمنی نەهێنن.
هێمنی نەمر لە سەردەمی گەنجیدا شێعری هۆندۆتەوە. تایبەتمەندی شاعیریش وەک هەموو مرۆڤێکی دیکە دەچێ. هێمن زۆری بێبەختی دیت. زۆری هاوار کرد. شێعری بۆ سەردەمی خۆی نووسی.زۆرجار زەمان هەڵەت پێدەکا، زۆر جار مرۆڤ بۆ خۆی هەڵە دەکا،زۆرجار بەرژەوەندی دونیا کارەکانی لێدەکاتەوە خوری. لەسەردەمی خۆیدا کە هێمنی نەمر ئەندامی ، ک،،ژ، و پاشآن ئەندامی حیزبی دێمۆکڕات بووە، بە حیزبی دێمۆکڕاتی هەڵاگووتوە. پێی وابووە لەسای تێکۆشانی ئەو حیزبەدا کورد لە ئێران دەگاتە ئامانج. هیچ بە دوور نییە هێمن زانیبای رۆژگاری ئەوحیزبە دوای ٧٠ ساڵ دەگاتە کۆی سەنجەق وکەمپنشینی هەڵویستی گۆڕدرابا ( بۆیە پاش رووداوەکانی کۆنگرەی ٤ی ئەو حیزبە هەمیسان رووی لە کاری ئەدەبی کردو گۆڤاری سروەی دامەزراند، ئەو گۆڤارە بووە بە یادگارێکی هەمیشەیی ئەو نەمرە، کە هەزار قات لە ژیانی کەمپنشینی پیرۆزترە). ئەوەش کارێکی سرووشتیە وبۆ هەموو کەس دێتە پێشێ.
هێمنی ناودار لە ،، دیوانی هێمن موکریانیدا،، لە لاپەڕيی ١٢١لەسەر ناوی ،، بژی دێمۆکڕات،، هۆنراوەیەکی تۆمار کردووە ورایگەیاندووە کە کورد بە خەباتی ئەوحیزبە دەگاتە ئامانج. ئەو هۆنراوەیە هی سەردەمی کۆمار بووە. من تەنیا دوودێڕی ئەو هۆنراوەیە دەنووسمەوە.هێمن دەڵێ:
مزگێنیم دەیە دەگەی بەئاوات
کوردە لە سایەی حیزبی دێمۆکڕات
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
حیزبی دێمۆکڕات تۆ دەدا نەجات
پیادەی ئەو، شاهی دوژمن دەکا مات.،،،،،،،،،،،.
هێمن خەیانەتی بە مێژووی کورد نەکردوە و بەڵام دەکرێ رەخنەشی لێ بگیرێ. بەڵام هەڵەی کردوە. هەڵەش مرۆڤی ژیریش تووشی نەهامەتی دەکا. ناخۆشترین سەردەمی ژیانی سیاسی ،،هێمن،، دوای بەستنی کۆنگرەی چوار بوو لە شاری مهاباد. بۆ مرۆڤ گرینگ بەخۆداچوونەوەیە بۆ داهاتوو.ڕەوڕەوەی مێژوولە دەست منوتۆدا نییە وبە کەس راناوەستێ چۆن دەگاتە ئامانج گرینگە. گەیشتن بە ئامانجیش کارێکی ئەستەمودژوارە. رووداوەکانی یەک ساڵی کۆماری کورد لە مهابادهەتا ئەوسەردەمەش پڕە لەپرسیاری بێ جواب،حەق وابوو ئەو کەسانەی کە خۆیان بە میراتگری پێشەواوئەو کۆمارە دەزانن لەو ماوە دوورودرێژەدا ئارشیوی ئەو حیزبەیان بە پێی توانا سەرەڕاست کردباوە بۆ داهاتوان. سەهلە ئەوکارە نەکراوە، ئەوی هەشبووە لەدەستیان داوە.! پێشینەی هەموو حەڕەکەتێکی رزگاریخوازبە رابوردووئێستێ وداهاتووی گرێ دراوە.ئەو یانی رەمزی مان ونەمان.
رێکخستن یا حیزب یا جووڵانەوەی رزگاری خوازی وەک شەتاوێک دەچێ کە ئەگەر چوار دەوری لێگیرا، هێدی هێدی لە بەر تیشکی خۆرە تاو روو لە کەمی دەداو دەبێتە هەڵم ووشک دەبێ. ئەوە حیکایەتی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتە. هەمیسان ماوەیەک لە وەی پێش بۆ کولاندنەوەی برینی جەستەی بنەماڵەی شەهیدان ریزێک وتارودەڕبڕینی بێ مانا لە لایان کەسانێک گووتراوە کە خۆیان بە حەوت مانگای زاو نەدەگۆڕییە.کە چی لەوسەردەمەشدا نەخۆیان نە قسەکانیان پووڵێکی قەڵب ناکا.ئەوبەرهەمی لێکۆڵینەوەی زانستی وئاکادیمیانەی ئەو کەسانەیە کە کێشەی کورد بەرەو چارەسەری دەبەن! بەڕاستی ئەوانە جێگای رێزن؟
کا مستەفای هیجری دوای ئەوهەمووە ساڵانە کتێبێکی نووسیوە بەناوی،، نسکۆودابڕان،،.لەوکتێبەدا باسی جیاوازیەکانی ناو حیزبەکەی کردوە، هەر وەها هۆی ئەوبارودۆخەی ئەوڕۆیان کە تێی کەوتوون. بەهەموو شێوەیەک دەخوازێ پشکی هەری مەزنی شکستەکانی خۆیان باوێنە سەرملی هاوڕییانی دیکەی.قورسایی ئەو کتێبە لەئاست مێژووی کورد چەندە کاریگەری دەبێ روونە جگە لە هیندێک ژیاننامەی خۆیان لە کۆیە چیدی لێ هەڵناکڕێ.؟ ئەوە نییە بە دەستی بارزانی وتاڵەبانی پەندی مێژووییان بەسەرهاتووە. سەرنجڕاکێشە کە دووکەس لە هاوڕییانی پێشووی بەناوی،، مەلاحەییاکی ، کاک جەلیل گادانی، ویستوویانە جوابی دەنەوە. هەزار خۆزگە ئەو کارەیان نەکردبایە. زۆر جار بێدەنگی قازانجی لە قسە وجنێو تاڵ بێژی بە حورمەتترە. ئەوەی ئێمەی کورد لە هەندەران لەئاست ئەو حیزبانە دەیبینین، خەڵکی ئێمە لەرۆژهەڵات لێی دوورە.رەنگە ئێستێش هەر لە سەرهەوای جاران وادەزانن ئەوانە رزگاریدەری کوردن.ئەوەی ئەوان لە چەنگ کۆماری ئیسلامی بە سەریان دێ، ئێمەی هەندەرانی تاڕادەیەک لە وانەیە هەستی پێنەکەین.
رۆڵی عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی لە ئاست کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەم نانرخێنرێ، ئەو جووتە گزیرە بوونە هۆی ئەوەی کە پاساو بۆخۆیان بهێننەوە بە بیانووی پەیوەندی لە گەڵ ئێران وتورکیە. لەراستیدا ئەو سیاسەتە بە خەیانەتی مێژوویی بە حێسێب دێ. دەسەڵاتی باشوور دەیانتوانی بە شێوەیەکی دیکە هەڵسووکەوت بکەن. هەرچەند حیزبەکانیش بۆ خۆیان لاوازو بێ دەسەڵات بون بەڵام تاوانی دەرکردنی خاڵێک بۆ وەدەر نانی / قیادە مووەقت / لە کاتی خۆیدا ئەو رۆژگارەی بە سەر هێنان.کە بە فیتوویەکی بارزانی و تاڵەبانی لە قەندیل شۆڕ بوونەوە. کە چێ دە یانتوانی بەپشتبەستن بە گەلی خۆیان لە بارودۆخی دژواریشدا خۆڕاگر بن تووشی ئەو سەردەمە دژوارە نەبن.
هەر تاکێکی کورد چاوەڕوانی خێروبەرەکەتی داگیرکار بێ لە هەڵە دایە. ئەوان بە مافی خۆیان دەزانن هەر چی بەسەرمان بێنن. لەوەها سەردەمێکی ئاستەمدا ئەو جوابە جەنگیانەی کە بەرپرسانی دێمۆکڕاتەکان بۆ یەکتری حەواڵە دەکەن من بە هەڵەیەکی مەزنی دەزانم. چونکی یەکەمجارنییە بێ حورمەتیان بە کوردکردوە.کەسانێک دوای ئەوهەموو ساڵانە بڵێن: سازمانی موجاهیدینی خەڵقیان لە هاوڕێکانی خۆیان پێ پیاوتربێ و بڵێن: ئێوە دەتانهەویست،،بۆمبمان،، بەسەردا بتەقێننەوە ( گووتەی کاک جەلیل گادانی )! بەواتایە کە ئێوە ترۆریستن! کوا دەتوانن کۆمەڵگا بەر و چاکسازی بەرن. لەوناوەدا تاقمێک هاوبیرونوسەری خۆش نشینی هەندەری لە بێکاریان حەولی یەکگرتنەوەیان بۆ دەدەن، جێگای پرسیارە؟ زۆرجار باس لە بنەماڵەی گەورەی دێمۆکڕات دەکەن! بەڕاستی جێگای شەرمە. کە چی ئەو رۆژانە لایەنێک لە لەتی ئەو حیزبە کۆنگرەی ١٦ خۆی پێکهێنا ! ئەو کۆنگرەیە خاوەنی کام ئاسۆی روونە بۆ داهاتووی کورد با بۆخۆیان ولایەنگرەکانیان جواب بدەنەوە. سێ دەیە زیاترە بە بیانووی پاراستنی ئەزموونی عەشیرەی بارزانی و بنە ماڵەی تاڵەبانی درۆ لە گەڵ خەڵک دەکەن. ئەو ئەزموونەی کە خۆتان تیدا حەشار دابوو خەریکە بکەوێتە بە رڕقو تووڕەیی خەڵک لە باشوور. ناکا بڵێن ئێمەش بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ئەزموونە دەکەینە سەردێڕی سیاسەتی رۆژانەی خۆمان ! ئێوە لە بەستەڵەکی سیاسیدا کەسیرە بوون ودوارۆژێکی سەختو تاڵتان لە پێشە. لەکۆتاییدا لەسەرئیزنی روحی هێمنی مەزن ئەو دوودێرەی سەروم ئاوا گۆڕیوە:
بە بێ مزگێنیش ناگەیە ئاوات
کوردە لەسایەی حیزبی دێمۆکڕات
ئەو حیزبە تاسەرتۆنادا نەجات
پیادە وسواری وی بوونە کشومات.
جەعفەر کەریمی.
٨/٢/٢٠١٦

جەعفەر کەریمی
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=80620

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر