Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ بهمن ۱۲, جمعه

سینای ئە مریکا بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی کرد ئەمریکا لە سوریا بمێنێتەوە.



سینای ئە مریکا بە زۆرینەی دەنگ پەسەندی کرد ئەمریکا لە سوریا بمێنێتەوە. 
نوێنەرانی سینای ئە مریکا بە زۆرینەی دەنگ، دەنگیان بە مانەوەی هێزەکان ویلایەتە یەکگرتووەکاندا لە سوریا و ئەفغانستان.
دوێنی ئێوارە سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران بە ٦٨ دەنگی ئەرێ لە بەرامبەر ٢٣ دەنگی نەخێر، دەنگیان دا بە تەواوکەری یاسایەک بۆ درێژەدان بە مانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئەفغانستان.

میچ مەک کانل، ئەندامی ئەنجومەنی پیران دەڵێت: لە ئەگەری کشانەوەی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئەفغانستان، دەرفەت دەدرێت بە سەرلەنوێ خۆبەڕێکخستنکردنەوەی داعش و قاعیدە.

ئەم تەواوکەرە یاسایە بڕیارە زیاد بکرێت لەسەر ڕەشنووسی پێشنیارێکی هەردوو حیزب لەسەر سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدرێت.

جێگای ئاماژەیە، دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ناڕەزایەتیەکی زۆری ناوخۆیی لە ئەمریکا و لە دەرەوەشی لێکەوتەوە، بە تایبەت بوو بە هۆی دەستلەکارکشانەوەی وەزیری بەرگری و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش، هەروەها کاردانەوەی نەرێنی سیناتۆرەکانی لێکەوتەوە، کە دژی ئەو بڕیارە بوون. 
شایانی باسە کە باسی کورد و پشتگیری لە کورد، بەشی ھەرە گرنگی ڕا و بۆچوونی ئەم باسەکان بوۆە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر