Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ مرداد ۲۷, یکشنبه

لەزیندان خنکاندیان وتیان خۆی خنکاندووە


لەزیندان خنکاندیان وتیان خۆی خنکاندووە
_____**z@nko**_____
ڕاپۆرت و بەدواداچوونی: زانکۆ بورھان...

دەچنەناو زیندانی دهۆک و دەیخنکێنن، کەسانی گەورە و بەرپرس تێوەگلاون، دادوەرێک پێی وتوون لەم کەیسەی ئێوەدا کەسانی زۆر گەورە دەست تێوەردانی کردووە و پێیان وتراوە دەست بۆ ئەم کەیسە نەبەین و لێی بێ دەنگ بین. باوکی (٣٩)ساڵ خزمەتکاری ماڵی مەسعود بارزانی و متمانە پێکراوی مەسعود بارزانی بووە. 
لەم ڕاپـۆرتــە تایبەت و هـەستیارەدا هــەموو نهێنییەکان و بکوژەکان ئاشکرا دەکەین....
_________________________
_
سیامەند لەشکری بارزانی کێیە؟

سیامەند لەشکری میرخان بارزانی لە(١/ ٨/ ١٩٨٨) لە ئێران لەدایک بووە، باوکی لەساڵی (١٩٧٩) هەتا (٢٠١٦) خزمەتکاری ماڵی مەسعود بارزانی بووە، (٣٩)ساڵ خزمەتی بەماڵی مەسعود بارزانی کردووە، باوکی یەکێک بووە لە متمانە پێکراوەکانی مەسعود بارزانی.
سیامەند لەشکری لەساڵی(٢٠٠١) چووەتە دەرەوەی هەرێم بۆ ماوەی (١٣) ساڵ لەوڵاتی فیلەندا ژیاوە و ناسنامەی ئەو وڵاتەی پێ دراوە، لەگەڵ هەڵگیرساندنی شەڕی داعش و پێشمەرگە لەساڵی (٢٠١٤) گەڕاوەتەوە بۆ لەکوردستان و بووە بە پێشمەرگە لەهێزەکانی زێرەڤانی. لەساڵی (٢٠١٥) هاوژینی لەگەڵ کچە سورچییەک پێکەوە دەنێت و دەبێتە باوکی دوو منداڵ...
_______________________________________________
هۆکاری خنکاندنی سیامەند لەشکری بارزانی چی بوون!؟.

بەهۆی گرفتێکی خێزانییەوە برایەکی ژنەکەی دەکوژێت،
لەپاشەوەی لەکاتژمێر (٥)ی بەرەبەیانیدا برایەکی هاوژینەکەی بەناوی ( مەروان سورچی ) و دوو کەسی دیکە دەچنە ناو ماڵی سیامەند بۆ لێدان و ئەشکەنجەدانی، لەپاش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیاندا، سیامەند چەقۆیەک لەسەر سنگی مەروانی برای هاوسەری دەدات، لەپاشان برای هاوسەرەکەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام کاتژمێر (٧)ی بەیانی هەمان ڕۆژ مەروان کۆچی دوای دەکات و دەمرێ، هەر هەمان ڕۆژ سیامەند لەشکری خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات و دواتر بە(١٢)ساڵ زیندانی کردن سزا دەدرێت و لەزیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر زیندانی دەکرێت...
_____________________________
سیامەند بارزانی و زیندانی هەولێر...

سیامەند شەش مانگ لەزیندانی هەولێر بەڕێ دەکات لەو ماوەیەدا چەندین جار هەوڵی کوشتنی دەدرێت و چەن جارێکیش لەناو زیندان هێرش دەکەنە سەری و ئەشکەنجەی ئەدەن.
بەپێی دەست نووسەکانی خۆی، کە ئاماژەی بەزۆربەی ڕووداو و مەترسی و هەڕەشەکانی ڕۆژانی زیندانی هەولێری کردووە، لەدەستنووسێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە و نووسیوێتی: لەقاعەی چواری بەرامبەرم دوو ئامۆزای خێزانم هاتوون بۆ کوشتنم.
لەدەستنووسێکی دیکەدا نووسیوێتی: لەقسەکانم تێبگەن چەندجار دەرمان خواردکراوم هەتا من چەندین جار ئاگام لەخۆم نەماوە.
هەروەها لەدەستنووسێکی دیکەدا کە لە(٢٦/ ٣/ ٢٠١٦) لەزیندانی هەولێر نووسیوێتی و دەڵێت: گەر مردم بزانن ژەهرخواردکراوم خۆم نەمردووم و قەت بەتەمایی خۆکوشتن نیم فکریشی لێ ناکەم، با هەقم بزرنەبێت با کەس بێ تاوان لەسجن نەکوژرێت، بەسە تاکەی خەڵک لەناو بچێت، گەر مردم ئەو کەسەی دەستی لێرە بڕوات لەناو پارتی ئەوان تێوەگلاون.
لەگەڵ ئەوەشدا نووسیوێتی: مراقیبەکان پێش هەموویان دەستیان لەو کارەدا هەیە، هەر شتێک لەمن بێت مراقیبەکان دەستیان لەو کارەدا هەیە، هەتا وشیاریش لەو پیلانە تێوەگلاوە، برای خێزانم لەویش گەورەتر تێوەگلاوە...
سیامەند لە دەستنووسێکی دیکەیدا بە ڕوونی نووسیوێتی: دوو ئامۆزای خێزانمیان لە ئاسایشەوە ناردۆتە زیندان بۆ ئەوەی ژەهر خواردم بکەن، هەموو ئەو دەستنووسانەی خۆی ئاماژەن بەو مەترسی و هەڕەشە و فشارانەی کە لەزیندان لەسەری بوون.
سیامەند نزیک بە (١٠٠) پەڕە لەدەستنووسی خۆی لەزیندانی هەولێر لەدوا بەجێ ماوە، کە لەهەموویاندا چەند دێڕێک دووبارە دەکاتەوە کە ئەمانەن: ( من نەخۆشی دەروونیم نییە و دەیانەوێت بەزۆر بمکەن بەشێت تا بمکوژن و بڵێن خۆی خۆی کوشتووە، چونکە نەخۆشی دەروونی هەبووە )...
( من هەرگیز بیرم لەخۆکوشتن نەکردۆتەوە و ناشمەوێت بمرم، ئەوان دەیانەوێت بمکوژن هاتوونەتە زیندان بۆم )...
( تکایە هاوکاریم بکەن من لێرە ژیانم لە مەترسیدایە )...
لەگەڵ ئەوەشدا ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی هێناوە، کە هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و لەزیندان ئەشکەنجەیان داوە، چ ئەوانەی لێیانداوە، چ ئەوان تێوەگلاون.
بەپێی دەستنووسەکانی خۆی بێت مراقیبەکانی قاعەی زیندانەکەی و بەڕێوەبەری زیندان و بەڕێوەبەری ئاسایشی مەسیف ( سەباح ڕەشید بارزانی) ناسراو بە سەباحە ڕەش و ( کاوە ئەشقی ) برای هاوسەرەکەی کە پاسەوانی تایبەت و نزیکی مەسرور بارزانییە، لەگەڵ دوو ئامۆزای خێزانی و چەند کەسی تر کە ناوی هێناون، تۆمەتباری کردوون بەوەی هەرشتێک بەسەر ئەودا بێت دەستی ئەوانی تێدایە...

ساموئیل کرماشانی, [18.08.19 17:38]
لەتۆمارێکی دەنگی خۆیدا کە لەزیندان تۆماری کردووە و بەدەست ئێمە گەیشتووە، دووبارە ئاماژە بە مەترسییەکانی سەر ژیانی کردووە و ناوی ئەو کەسانەی هێناوە کە دەیانەوێت بیکوژن. لەبەشێکی تۆمارە دەنگییەکیدا دەڵێت: من وا هەستم کردووە پیلانێک لەئارادا هەیە دەیانەوێت من بکوژن لەناو سجن، ئەگەر هاتوو من مردم خوێنم بەفیڕۆ نەڕوات بزانە کێ منی کوشتووە، یەکەم برای خێزانەکەم کاوە ئەشقی دەستی لەو پیلانەدا هەیە، دوو پسمامی-ئامۆزای خۆی لەئاسایش ناردوویانە ئێرە، سەباح مدیری ئاسایش مەسیف دەستی لەو کارەدا هەیە...
لەبەشێکی تۆمارە دەنگییەکەدا ئاماژەی بەشوێن و جێی زیندانەکەی کردووە و دەڵێت: من لە سجنی هەولێر گیراوم، لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیراوم، هەستم پێکردییە پیلانێک لەگۆڕێدا بوو کە من بکوژن...
لەپاشەوەی شەش مانگ لەزیندانی هەولێر بەڕێدەکات، دواتر بەفەرمانێکی تایبەت لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر دەیگوازنەوە بۆ زیندانی زرکا لە دهۆک، لەوێ سێ مانگ بەفشار و ئەشکەنجە و ترس بەڕێدەکات، لە(١٨/ ٧/ ٢٠١٦) بەخنکێندراوی ڕادەستی کەس و کاری دەکەنەوە...
__________________
وتەی هاوزیندانییەک...

بەپێی وتەی هاو زیندانییەکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت پێی ڕاگەیاندین: سیامەند لەزیندان زرکا دهۆک لەباردۆخێکی دژواردا دەژیا، سیامەند ترسێکی زۆر لەڕووخسار و گیانیدا هەست پێدەکرا، ئەوەندەی ئاگاداربم و لەبیرم مابێت چەندجار هەستمان بەوە کردووە ئەشکەنجە دراوە، زۆر لەزیندان نەماوەیە و دواتر خنکێندرا، ماوەیەک لە زیندان وابڵاوبوویەوە کە خۆی خنکاندووە، ئەو هەواڵە بۆ ئێمە جێگای گومان بوو!.
بەپێی بەڵگە و دەستنووس و تۆماری دەنگی سیامەند و وتەی شایەتەکان بێت، سیامەند خۆی نەخنکاندووە و خنکاندوویانە و خنکاندنەکەشی بەپیلان ئەنجام دراوە...

____________________________________
ڕاپۆرتی پزیشکی سیامەند لەشکری بارزانی...

بەپێی زانیارییەکانمان لەپاش زیاتر لە (٢٤) کاتژمێر لە خنکاندنی، تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراوە بۆ بەشی پزیشی دادوەری، لەوێش هیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکی لەسەر نەنوسراوە، کە ئاماژە بە خنکاندنی بکات، لەکاتێکدا لەو ڤیدیۆ و وێنانەدا کە بەدەست ئێمە گەشتوون، بەڕوونی ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی سیامەندەوە دەبینرێت.
بەڕای شارەزایەکی توێکاری کەسێکی خۆی بەپەت یان بەسیم بخنکێنێت، جێگا پەتەکە یان سیمەکە بەشێوەی ژمارە حەوتی کوردی دەردەچێت، نەک بەبازنەیی و لەشێوەی ژمارە پێنجی کوردیدا، وەک لەوێنەکاندا ئاشکرایە سیامەند لەزیندانی دهۆک خنکێندراوە لەپاش ئەشکەنجەیەکی زۆر، تەنانەت ئاسەواری زەبر و پێداکێشان بە لوتییەوە بەئاشکرا دیارە، سەرسنگ و ئەژنۆ و پشت و دەستی لەوێنەکاندا بە ڕوونی دیارە ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە و خنکێندراوە...
________________________________________________
هەڕەشە و فشارەکانی سەر خێزانی سیامەند لەشکری بارزانی...

بەپێی زانیارییەکانمان خێزان و کەسوکاری سیامەند بارزانی سکاڵایان تۆمارکردووە و دوای لێکۆڵینەوەیان کردووە لە کوشتنی کوڕەکەیان، بەڵام دادوەرێک پێی وتوون لەم کەیسەی ئێوەدا کەسیانی زۆر گەورە دەست تێوەردانی کردووە و پێیان وتراوە دەست بۆ ئەم کەیسە نەبەین و لێی بێ دەنگ بین...
هەر بەپێی زانیارییەکانمان ماوەی ساڵێکە باوک و دایک و خوشک و براکانی سیامەند بەهۆی هەڕەشەکانی سەریانەوە، دەڤەری بارزان و بادینانیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لەدەرەوەی وڵات کردووە.
ماوەی دوو مانگیشە مامێکی سیامەند و ئامۆزایەکی لەلایەن هێزێکی دەمامک پۆشەوە ڕفێندراون و بێ سەروشوێنکراون...

_________________________________
ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ: زانکۆ بورهان...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر