جاشەکانی ئیتلاعاتی ئیران وکەسانیکی سەربە دەزگای زانیاری خەریکن دەست دەکن بە کاری چەواشەکاری لە مەر بیسەروشۆین بۆۆنی کاک مەولوود ئافەند بۆ خۆدەربازکردەن و شانە خالی کردن و ۆەن کردنی کەیسی کاک مەولوود ئافەند دەستیان کردوە بە کاری چەواشەکاری لە سەر سایتەکانی سەربەخۆیان دەستیان کردوە بە کاۆیژ کردەن تازە ئیوە رۆلەکانی خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان تەسلیم بە دۆژمنانی کورد دەکەنەو دەک داوەشین جا دەست بە پاکانە کردەن دەکن بۆ دەزگای درۆ و کورد فرۆش وئیمە بە باشی دەزانین پاری کاک مەولوود لە چی جیگایەک هاتوە جا ئەم قسەانە زۆر بی بنەما و دۆرەن لە راستی و هەلبستراوەن وەک چۆۆن دەچن لە سەر قەبری خۆمینی دەست دەکن بە شین و گریان ئەویش هەر وەهایە ماستاوە کردەن بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئیران بە قسەکانی دەلشاد خۆشناو دەلین.
هەر لە ئەم باریەوە یەکیک لە سیخۆرەکانی دەزگای زانیاری کە بۆۆتە بەشیکی نەپچراو لە ئیتلاعاتی ئیران لە سەر سایتی پیشمەرگەکان و سایتی بروسکە هیرشی کردە سەر سەر نۆسری سایتی ئاژانسی دەنگوباسی کوردستان کە ئەو کابرا گومانی زۆری لە سەرە .
ئەوانەی مەلوود لە نزیکەوە دەناسن دەزانن کەسێک نیە کە مەیدان چۆڵ بکا... ئەوەش کە راگەیەندراوە تەنیا درۆ و دروستکراوە بۆ بە لارێدابردنی حەقیقەت.. دەست خۆش کاک کەریم باشی بۆ چووی
ئەرێ پرسیارێک :
گوایە مەولود ئافەند لەشارى سلێمانى بۆخۆى و بەپێى خۆى چۆتە کونسوڵى ئێران و خۆى ڕادەستى ئەوان کردووە !! باشە خۆلەشارى هەولێریش ئێران کونسوڵخانەى هەیە ئەى بۆچى کاک مەولود لەوێ خۆى ڕادەستى ئەوان نەکردووە!! بۆمەگەر کونسوڵى ئێران لە هەولێر سەربەکوێیە؟
بە قسەی کی ئەویش بە قسەی کاک دەلشاد خۆشناو کە زمانیکی دۆرو دریژ نوینەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆۆە لە تاراندا ئەم هەوالانە بە ناراست دەزانین بۆ ۆەن کردەنی کەیسی کاک مەولوود ئافەند لە لایەن جاشەکانی ئیتلاعاتی ئیرانەوە ئەویش دەلشاد خۆشناو جەند کەسیکی دیکە ی سەر بە ئیتلاعاتی ئیران چەواشی کاریەکی دیکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
تهواوی ئهو شیمانانهی لهبارهی ونبوونی مهولوود ئافهندهوه لهبهر دهستن، جێگای گومان و بهدواداچونن، بهڵام ئهگهر مهولوود ئافهند خۆی چووبێته کۆنسۆلی ئێران، وهک تهواب و پهشیمان له کارهکهی ههر لهسهرهتای ونبوونیهوه،له تهلهفزیۆنهکانی ئێراندا دهردهکهوت و پڕۆپاگهندهی ئهوهی پێوهدهکرا که بهکرێگیراوێکی زایۆنیزم گهڕاوهتهوه باوهشی ئیسلام و به مهیلی خۆی نهێنیهکانی بهشی سیخوڕیێ جوولهکان ئاشکرا دهکات. ههر بهم هۆیهوه، شیمانهی خۆ بهدهستهوهدانی زیاتر وهک درۆی ئهو رۆژنامانه دهچێت که خۆیان نیشانهی پرسیار و سهرسوڕمان دایپۆشیون.
ئێمە ئەزموونێکى دوور و دێژمان لەگەڵ پێکهێنانى لیژنە و لیژنەکاریداهەیە ، ئەوەى کە ئێستاش باس دەکرێ گوایە سەرۆکى هەرێم لیژنەى لێکۆڵینەوە لە ون بوونى مەولود ئافەند پێک دەهێنرێت هیچ باوەڕم پێى نییە تەنانەت ئەوە بە (قسەیەکى قۆڕ) دەزانم ، پێم مەڵێن وەپێش ڕووداوەکان مەکەوە ، چونکە لەوماوانەى ڕابردووشدا زۆر لیژنەمان دى کە بۆمەبەستى جۆراوجۆر پێکهێنران بەڵام هیچى لێ شین نەبۆوە .
نمونە : لیژنەى لێکۆڵینەوە لە کوشتنى خۆپیشاندەرانى 17ى شوبات
لیژنەى لێکۆڵینەوە لە سامانى بەرپرسان کە بە نایاسایى دەوڵەمەد بوون.
لیژنە بۆ بەدواداچوونى ئەو کەسانەى تەجاوزیان کردۆتە سەر موڵک و ماڵى حکومەت.لیژنەى لێکۆڵینەوە لە داهاتى ناوچە سنوریەکانى هەرێم و چەندان لیژنەى تر. بۆیە ئەوەش وەکو شتەکانى دیکە قسەى قۆڕە و بێ ئەنجامە ، هیواشم وایە من هەڵەبم و لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى جدى بێت بۆ ئەو کارە.
ڕەنگبێ ئەو ڕۆژەی کە ویستبێتی خۆی ڕادەست بکاتەوە کۆنسول گەری ئێران لە هەولێر شکنجە گەرەکەیان دەرکردبێ یان بە سەردان چووبێتە سلێمانی بە ڕاستی سەر شۆڕییە ئەو قسانە ، سەرانی یەکێتی کەللە دەفەیەکیان بە دەسەوەیە کە هەر چواردەوری پیساییە هەر چۆنێکی بیگرن هەر دەستیان پیس دەبێ ئەو هاوکارییانەی دەگەل کورد کوژێکی وەک کۆماری نەگبەتی ئیسلامی ئێران خۆ هەووەڵ جار نییە وناشبێ نیزیکەی بە چەند سەت پێشمەرگە حیزب و کۆمەڵە لە شەقامەکانی سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی تەڵاڵ جاڵەبانی بە ڕۆژی ڕوون کوژران ، ئەوان خۆ خۆیان ڕادەستی کونسولگەرییەکان نەکردبۆوە سەریان بۆ تێدا چوو ؟
دەزانم کە زۆر شت لە کوردستان بەو جۆرە نین کە دەستەڵات بانگەشەی بۆ دەکا، بەڵام دەڵێم رەنگە لەو دۆسیەدا، بەو هۆیەوە کە دوو حیزبەکەی دەستەڵات ئێستا هێندێک لێک دەخوێنن و لە خاڵی لاوازی هەڤدوو دەگەڕێن، لەو رکابەرییەدا هێندێک پێداگری بکەن و مەسەلەکە بە ئاراستەی روونبوونەوەی چارەنووسی ئەو کوڕەدا بڕوا. ئێمە هەرچەند سەبارەت بە نیەتچاکیی دەستەڵات دووڕدۆنگیش بین، لانیکەم لەو دۆزەدا چارەیەکی دیکەمان نییە بێجگە لە هیوادار بوون بەوەی کە بەڵکوو بەرازەکە ئەو جارەیان هێلکەیەکمان بۆ بکا...
شەرم و حەیا چوونە لە پێشدا بۆ حکوومەتی هەرێم بەگشتی ، پاشان بۆ ئەو هەمووە رۆژنامە نووس و رۆشنبیر و ئۆپۆزیسیۆن و مۆپۆزیسیۆنەی لە ئاست کوشتن و ترۆری مەولوود ئافەند دا بێدەنگ بوون، متەقیان لێنایە. داڕزینە بۆ روناکبیرانی باشوور، شاعیران و کەڵە نووسەران و ......... یەک کەمپەینیان وەڕێ نەخست، یەک سکاڵایان تۆمار نەکرد. سەندیکای رۆژنامە نووسانیش کە هەر لێی گەڕێ گۆڵە لە زمانی داون!
ەڵێ حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش متەقیان لێنایە، هیچ کەمتر لەوانی باشوور شەرمەزار نین، ئەوانیش هەر بێدەنگ بوون. بەڵام لەبیرمان نەچێ ئەوان لە باشوور دەسەڵاتتدار نین.
دیارە هێژا کاک کریم مەرەسەنی لە لیستی هاوڕێکانی مندا نییە بەڵام بە هۆی ئەوە کە ئەم مژارەی بە شێوەی ئاوەڵە بۆ هەموان بڵاو کردۆتەوە، لێرە چەند دێڕێکی لە سەر دەنووسم.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە پێی ئەو بەڵگانە و نامە دەستنووسانەی ''آقای جلال طالبانی'' کە لە لایەن نەوشیروان مصطفی بڵاو بۆوە، لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینییەوە ڕۆڵی لقێکی ژێرهاوپۆلی ''قرارگاه حمزە'' لێزاوە. ئەو بەڵگانەی کە بڵاو بوونەوە و ''آقای جلال طالبانی'' لە ئاستیان دەنگی لێ نەهاتە دەرێ، باس لە پەیمانێکی ستراتێژیکی هەتاهەتایی لە ناوبەری ی.ن.ک و کۆماری اسلامی ایران دەکا. هیچ قەرارێک و پەیمانێکی دیکە لە مەڕ کۆتاییهاتنی ئەم پەیمانە برایەتییە بڵاو نەبۆتەوە، واتە ی.ن.ک هەتا ئێستاش هەر هاوپەیمانی ستراتێژی سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایرانە. ڕەشەکوژی، تێڕۆر و توناکردنی ئەندامانی بەرز و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەموویان پاش ئەم گرێبەستەی ناوبەری ئەو دوو لایەنە ڕووی داون. گەر ئەو چەند سەرچاوەیە بە جێی متمانە بزانرێ کە باس لە دەستبەسەرکردنی هێژا کاک مولود لە شاری سلێمانی دەکەن، چارەنووسی هەمان بووە کە سەدان پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی بوون. لێرە لە سەر کەیسی ئەم هێژا چالاکە زۆر گرنگ نییە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەڕ ئەم ڕفاندنە بێ هەڵوێست بوون، هۆکاریش ئەوەیە کە ئەوان مادام وایان هەڵبژاردووە لە مەڕ خوێنی سەدان پێشمەرگەی تێڕۆرکراوی خۆیان لە باشووری کوردستان بێدەنگی هەڵبژێرن، زۆر جێی گلەیی نییە کە هەڵوێستیان لە سەر توناکردنی کەسێک هەبێ کە هیچ پێوەندی تەشکیلاتی بە ئەوانەوە نەبووە.
لەم چەند ساڵەی دواییدا تەنیا لە سەر کەیسی شەش پێشمەرگەی حدکا (لەوکاتدا تەنیا حدکا بوونی هەبوو کە ئەو شەش کەسە تونا کران)، سكاڵایەک بڵاو بۆتەوە کە ئەویش دیار نییە گەلۆ ئەم سکاڵایە تەنێ مانۆڕێکی مێدیاییە یان لە دادگایەکدا تۆمار کراوە!
مەسەلەی گەڵاڵەکردنی ئەو کەیسەش تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەیسی ئەو شەش کەسە بە زەقی لە لایەن اسلامییەکانەوە ئەنجام درابوو و لە لایەن ئەوانەوە هاوکاری کۆماری اسلامی کرابوو.کێشەی ئەو لایەنە اسلامییەش دەگەڵ خاوەن هێزانی باشوور ڕێگەخۆشکەری باسکردنی ئەو کەیسە بوو، ئەگینا بە جێگەی ئەوە داوای مافی شەش قوربانی بێتاوانی تێڕۆرکراو لە خاکی باشووردا بکرێ، پێویستە لانی کەم کەیسی ٦٠٠ کەس هەڵبدرێتەوە کە هەر هەموویان تەنیا بە تاوانی دژایەتی سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران تێڕۆر کران و کوژران. تێڕۆر لە هەر چەشنێکدا کرابێ، لە هەر شوێنێک کرابێ، لە سەر هەر کەس بەڕێوە چووبێ، پێویستی بە پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە/لێپرسینەوە هەیە و دەبێ ئیدانە بکرێن.
من پێم سەیرە کە ئێوە هێشتا گومانتان هەێە لەو دامەدەزگاێەی دەوڵەتی کوردی. پێتان وایە ئەوان بەپەرۆشن و دەێانهەوێ بەدوای راستیەکان بکەون، پیتان واێە لیژنەکان سەربەخۆن و راستیەکان ئاشکرا دەکەن. بەرێز گیان، ئەو لیژنانە بۆ تاوانبار کردنی تەعەدا لێکراو پێک دەهێنرێن. هەم نمونە زۆرن و هەم بەڵگەش. جیاواز لەمەش پارتی و یەکیەتی یاری بە عەقڵی خەڵک، بەتایبەتی روناکبیران دەکەن. لیژنەکەی سەردەشت عوسمان ، ئاخرەکەی وتی سەردەشت تیروریست بوە و سەر بە ئیسلامیە تیروریستەکان. ئەمە لە حاڵێکدا ئەمەێان وت کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و لەگەڵ ئیسلامیە تیرورستەکان لە حکومەت و پارلەماندا هاو خوان و هاوپەیمانن
هەڵبەت ئەرکی هەموو ئینسانێکی بەرپرسە کە حەولی خۆی بە ڕزگار کردنی ئینسانی ئازادیخوازی دەست بەسەر کراو و بزرکراو بدا ڕاستییەکان ئاشکرا بکا وکاری مام کەریمیش کارێکی شازە و من وتۆ وئەو وئەمیش وهەموومان دەزانین وسوورین کە هیچ ئاکامی نابێ بەلام کردنی لەنەکردنی باشترە ،
ئەوەی لەو هەواڵە دا هاتووە ڕاست نییە و بەداخەوەش هەرچەند زانیاری ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو کەمە، بەڵام لانیکەم دەزانم کە دڵخۆشکەر نین... حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانی چاوتان، یەکێتی و پارتی کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پێوەندییان بە مەسەلەکەوە هەیە متەقیان نایە.
لە جێگەی ئەوەی کە زانیارییەکی درووست بە بیروڕای گشتی بدەن، پارتی دەیهەوێ لە ئەو کەیسە بکاتە خاڵێکی تر بۆ کوتانی یەکێتی.یەکێتیش کە ماشەڵا دەستێکی باڵایی هەیە کە وقووعاتی لەو چەشنە دا، نە تەنیا زانیاری نادات بەڵکوو هەوڵ دەدات لە ڕێگەی مێدیاکانی سەر بە خۆیەوە چەواشەکاریش بکات.
ئهوان شهڕی خۆیان لهسهر کهوڵی مهولوودهکان ن، ئهمنیش لهوهدا گومنم نییه بهڵام چاره چییه، ئایا بێجگه له لهقاودانی ئهو چهشنه گهمانه و هیودار بوون به هێلکهی بهراز شتێکی دیکهمان بۆ دهکرێ؟
که بوچونیکی خوم بنوسم لهسهر هم روداو بریک نارهحهتبن ،، پیم وایه ههموتان دهتانهوی خوتانی لی لابدهن به جوریک دهتانهوی بهلاری دا ببهن ئهم خهبهره هاوریان خوتان باشدهزانن که ئاسایشی سولیمانی 80% له ژیر چاودیری حکومهتی ئیران دایه وه به دهیان کهس کوژراو وه تهسلیمی ئیران کراونهته تهنانهی حیزبیکی روژههلاتیش دارو دهستهی عهبدولا موهتهدی هاوکاری ئیران دهکات وه دهزانین به دهیان کهس له ژیر ناوی خو کوشتن له نیوه شودا کوژران نمونهی ژیکو که خوینکاری فیزیک بو سالی پیش ژیکو ماموستاکهی کوژرا که لهنهتهزی ئیسفهان کاری دهکرد له سایادی روژی پیشمهرگه یهکیک له ههرهنزیکهکانی عهبهی موهته دی کوتیان خوی کوشتوه له دوا رفاندنی مهولود ئافهن ئیستا ههمو سهره داوکان ون بون بهلام پرو پاگهنده دهکهن
http://nashmin-zareh.blogspot.com
راپۆرتی بەڵگەیی: نەمانی مەولوود ئافەند بەقازانجی یەكێتی و كۆماری ئیسلامییە
ئامادەكردنی؛ هاوار بازیان
درێژەكێشانی ماوەی بێ سەروشوێن بوونی رۆژنامەنووس (مەولوود ئافەند) بۆ زیاتر لە 20 رۆژ لە شاری سلێمانی، هاندەرێكی باشە بۆ ئەوەی بزانین بەڕاست
ی لە رفاندنی ئەو رۆژنامەنووسە كە هاوكات سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بووە، سوود یان زیان بەكێ دەگات. وەك لە خوارەوە بەپێی چەند بەڵگە و سەرچاوەیەك باس دەكرێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرەیەكی هاوبەشدا دەبینین كە سوودیان پێ دەگا، بەڵام لەبارەی زیانەكانەوە پاش ئەو رۆژنامەنووسە خۆی، زیانی هەرگەورە بە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەگا، بەڵام چۆن؟
بۆ ئەو وەڵامە پێویستە رەچاوی چەند وێستگەیەكی زەمەنی بكەین. زیاتر لە 2 ساڵە كۆماری ئیسلامی بە رەسمی و ناڕەسمی داوای لە حكوومەتی هەرێم دەكات چالاكییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد رابگرێ كە چالاكییەكەی هەمان گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بوو كە مەولوود ئافەند سەرنووسەریی دەكرد. (بەڵگەی ژمارە
1).
هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەرخستنی ئەو داوایە لە سەردەمی كابینەی پێشوودا بوو كە بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی دەكرد، ئەو داواكارییە بەردەوام بوو تا ئەوەی نێزیكەی 3 مانگ دواتر (عەزیم حوسێنی) كۆنسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی لە هەولێر راستەوخۆ و بە فەرمی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (رووداو)دا ئاشكرای كرد، “پێشووتری بەرپرسان بە ئێمەیان راگەیاندبوو گۆڤارەكە راگیراوە، بەڵام بەدواداچوونمان كرد راست دەرنەچوو و ئێستاش بەردەوامە، بۆیە بەدواداچوونی بۆ دەكەین”. تەنانەت هەڕەشە و تۆمەتی بەكار هێنا كە گوایە ئەو بڵاوكرایەوە نیازی خراپی هەیە و گوتی “پێم سەیرە كورد ئەو گۆڤارە قبووڵ دەكا”. (بەڵگەی ژمارە 2)
پاش ئەو 2 پێشهاتە رەسمییە، وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتە ناو پرسەكە و بەشێوەیەكی ناڕەسمی داوای داخستنی گۆڤاری لە دەزگای ئیسرائیل-كورد كرد كە وابوو بەرپرسانی ئەوكاتی دەزگا و گۆڤار گوێیان بەو داواكارییە نەدا و گۆڤار بە هەموو كێشە و گرفتەكانییەوە مانگانە چاپ دەكرا، چونكە گۆڤار مۆڵەتی رەسمی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هەبوو و لە بواری یاسایییەوە هیچ كێشەیەكی نەبوو.
لەو سەروبەندەدا بوو ستافی باڵای دەزگاكە ئاشكرایان كرد كە ئێران لە رێگەی یەكێتیی نیشتمانییەوە داوای كردووە ئەگەر ئەو گۆڤارە دابخرێ، ئەوە كۆماری ئیسلامی ئامادەیە زۆر شت بۆ ئەو دەزگایە بكا! ئەگینا ئێران هەروا بێدەنگ نابێ! بەڵام ئەو داواكارییە هەر یەكەم رۆژی رەت كرایەوە و هەوڵ درا زۆر باشتر و بەتین تر لە جاران كار بكرێ و تەنانەت لە هەموو ژمارەكاندا تەوەری سەرەكی ریسواكردنی زیاتری دەسەڵاتی ئێران بووە. لە وەڵامدا داوود باغستانی وەك سەرۆكی دەزگاكە لە دوا لاپەڕەی ژمارە 16ی گۆڤارەكەیدا وتارێكی توندی نووسی و تێیدا بە راشكاوی بەڵام ناڕاستەوخۆ یەكێتیی نیشتمانی خستە بەر رەخنە و ئاماژەی كرد، “هەندێك لایەنی سیاسی لە ئێران ماوەیەكە بەڵێنیان بە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی داوە گۆڤاری ئیسرائیل-كورد رابگرن……. داوا لە بەرپرسانی دەزگای ئیسرائیل-كورد دەكەم لەوبارەیەوە بەدواداچوونی زیاتر بكەن و ئەگەر پێویستی كرد بەڵگە زیندوو و حاشاهەڵنەگر بڵاو دەكەینەوە”. (3 )
ئەو دۆخە بەردەوام بوو تا ئەوەی لە ماوی رابردوودا باغستانی دەزگا و كوردستانی بەرەو توركیا بەجێ هێشت كە دەتوانین بڵێین مەولوود ئافەند لەگەڵ 2 كەسدا بە تەنیا ئەركی دەركردنی گۆڤاریان لە ئەستۆ مابوو تا ئەوەی لە 2012.6.8 مەولوود بە سەردانێك بۆ سلێمانی لەو شارەوە بێ سەروشوێن مایەوە كە تا ئێستە چارەنووسی نادیارە و هەموو نیشانەكان باس لەوەی دەكەن ئەو رۆژنامەنووسە بەرەو ئێران رفێنرابێ، بەڵام ئایا لە رفاندنی مەولووددا كێ سوودمەند دەبێ و زیانەكانی بەر كێ دەكەون؟
كۆماری ئیسلامی تینی زۆری بۆ هاتبوو و پێی وابوو دەبێ زۆر بە توندی وەڵامی ئەو ئامادەبوونە ئاشكرایەی دەزگایەكی بەناوی ئیسرائیل-كورد لە كوردستانی دراوسێ و هاوڕێی بداتەوە، بەڵام دڵنیا بوو لەوەی ناتوانێ (لانیكەم ئێستە) لە هەولێر كاری رفاندن یان كوشتنی مەولوود ئافەند جێبەجێ بكا و كەم تا زۆر ئەو رێگەیەی تاقی كردەوە كە تێیدا سەركەوتوو نەدەبوو، بۆیە بیر لەوە كرایەوە سوود لە ناوچەی سلێمانی وەربگیرێ، بەتایبەت كە لایەنی دەسەڵاتی سلێمانی ئەزموونی باشی لەو كارانەدا هەیە و لە ئێستەدا بەهۆی ئاڵۆزییەكی سیاسی لەو شارەدا پێیان وابوو زۆر ئاسانتر لە شارەكانی تری هەرێم دەتوانن بێ سەروشوێن كردنی ئافەند ئەنجام بدەن و تاوانباری سەرەكی لەناو ئەو هەمووە هەرایە و بێ سەروبەری ئیداری و ئەمنیی شارەكەدا حەشار بدرێ، بەڵام ئەو تاوانە كە بەداخەوە خەریكە وەڕاست بگەڕێ دەبێتە تەوقی شەرمەزاری و دەچێتە ملی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە كە ئەویش پیلانگێڕی بووە بۆ رفاندن و فرۆشتنی رۆژنامەنووسێكی رۆژهەڵاتی لە ناوچەی سەوز!
یەكێتیی نیشتمانی پێی وابووە ئەگەر لەو كارەدا هاوكاریی دەزگەی هەواڵگریی كۆماری ئیسلامی بكا، دەتوانێ هاوكار بێ لەوەی دیسان ئێران بەبیانووی بوونی ئیسرائیل و بنكەكانی لە هەرێم بە گژ سەرۆكایەتیی هەرێم و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتییەكەدا بكاتەوە. هەروەك دەبینین لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سیاسی-ئەمنیی ئێرانی بەڕەسمی و ئاشكرا دژی پارتی و سەرۆكایەتیی هەرێم تۆمەت و هەڕشەكانیان وەگەڕ خستووە و تەنانەت زێدەڕۆیی پێوە دیارە. هەروەها ئێران سوودێكی تریشی پێدەگا و پێوایە لەو رێگەوە پاساو بۆ هەڕەشەكانی بدۆزێتەوە و لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراقدا دەنگی خۆی بەسەر كورداندا دلێر بكا كە ئەوەیان ناڕاستەوخۆ رەنگ دەداتەوە، ئەوە جگە لەوەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڕەسمی رای گەیاند، “بارزانی پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەكا”. (4) ئێرانیش دەنگۆكەی بەتین كرد و لە راگەیاندنە رەسمییەكانیدا وای بڵاو كردەوە “بارزانی بەنیازە لە بەرامبەر دروستكردنی پێوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیسرائیلدا ژمارەیەك فڕۆكە لە ئیسرائیل بكرێ”. (5)
هاوكات وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بەڕەسمی رای گەیاند كە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە 20 كەسی سەر بە تۆڕەكانی ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەكان گرتووە، هەروەها بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوەخۆی ئەو وڵاتە بە زمانێكی زبرەوە روویان لە هەرێمی كوردستان و تەنانەت سەرۆكایەتیی هەرێم و شەخسی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێم كرد كە ئێران رێگە نادات ئەو هەرێمە ببێتە ماڵی ئیسرائیل و ئەمەریكا. لەوبارەیەوە چەندان جۆر لێدوان و هەڵوێستی تر لە لایەن تارانەوە دران كە هەموویان هەر لەو چوارچێوەیەدان و ئاماژە بەوە دەكەن ئێران بە رووداوێكی وەك رفاندنی مەولوود و چەند كەسی تر سەرقاڵە. (6)
هەرچەندە تا ئێستە سەرۆكایەتیی هەرێم لەوبارەیەوە بێدەنگ بووە و پێیوایە لێدوانی بەرپرسانی ئێران شتێكی نوێی تێدا نییە، بەڵام لایەنی یەكێتیی نیشتمانی كە شوێنی رووداوەكە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا بووە، لەبارەی دیارنەمانی مەولوود ئافەندەوە تا ئێستە هەڵوێستێكی دیار و رەسمیی نییە كە ئەوە زیاتر مایەی نیگەرانییە و شیمانەی تێوەگلانی ئەو لایەنە بەهێزتر دەكا، جگە لەوەی بەگشتی حكوومەتی هەرێم و لایەنەكانی پێوەنداری ئەمنی و راگەیاندن بەرپرسیارێتییان دەكەوێتە ئەستۆ و دوور نییە مەولوود ئافەند وەك یەكەم رۆژنامەنووسی رۆژهەڵاتی بچێتە پاڵ ئەو سەدان قوربانییەی تری سیاسی رۆژهەڵات كە پاش راپەڕینی باشووری كوردستان لە ناوچەی سەوز لەسەر خواستی ئێران بە چەندان شێوەی جۆراوجۆر پیلانگێریان لەدژ كرا و بەپێی ئاماری حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی لە باشوور، زیاتر لە 300 كەسیان گیانیان لە دەست دا كە نێزیكەی 80% دەكەونە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی.
ئەم راپۆرتە لە دوا ژمارەی 139ی گۆڤاری سڤیل-دا بڵاو بووەتەوە/هاوار بازیان/
سەرچاوەكان:
1. وێنە
2. وێنە
سەر چاوە خۆرنیوز
http://israelkurd.blogspot.se/
جاشەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەزگای زانیاری خەریکی چەواشەکارین
لڤین دەیەوێت رفاندنەکەی مەولود پەردەپۆش بکات!
هاورێیەکی رۆژنامەنوسی رفێندراو (مەولود ئافەند) دەڵێت: ئەحمەد میرەی سەرنووسەری گۆڤاری لڤین بەرپرسە لە دیار نەمانی رۆژنامەنووس(مەولود ئافەند) و بەڵگەش بۆ ئەم قسەیەی دەهێنێتەوە.
(س.د) هاورێی (مەولود ئافەند)ی رۆژنامەنووس و چالاکوان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کە ماوەی مانگێک زیاترە لە سلێمانی رفێندراوە، دەڵێت: کاک مەولود لەسەر داوای ئەحمەد میرە ی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین چووەتە سلێمانی و بەو نیازەی کە گرێبەستێک لەنێوان گۆڤاری لڤین و کاک مەولود بکرێت، تاکو کاک مەولود لە رێگەی ئینتەرنێتەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن بکات لەگەڵ ئەفسەرە خانەنشینکراوەکانی "مۆساد"ی ئیسرائیلی کە پەیوەندییان بە مەسەلەی کوردەوە هەبووە.
(س.د) دەڵێت: لەو رۆژەی کاک مەولود ئافەند رفێندراوە زۆر هەوڵماندا لە ئیعلام مەسەلەکە بوروژێنین، بەڵام ئیعلامیەکانی سلێمانی هاوکارمان نەبوون و گرنگیان بەو دۆسیە گرنگە نەدا، هەروەها دەلێت: پێم سەیرە لڤین هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و گوایە کاک مەولود لە کەمپی ئەشرەفە، ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نیە، چوونکە کەمپی ئەشرەف گەمارۆدراوە بە سوپای عێراقی و ئیتڵاعات چاودێرییەکی توندی دەکات و کەس ناتوانێت بچێتە ئەو کەمپەوە، پەیوەندیشمان کردووە بە بەرپرسی کەمپەکە و ناوبراو پێیی راگەیاندوین کە کاک مەولود ناناسن و کەسیش نەهاتۆتە کەمپەکەیان.
(س.د) دەڵێت: هیچ گومانێک نەماوە لەسەر رفاندنەکەی و دڵنیاین ئیتڵاعات رفاندویەتی، بەڵام ئێستا ئیش لەسەر ئەوەدەکەین کە بزانین کێ و کێ دەستیان لە رفاندنەکەدا هەیە و کاک ئەحمەد میرە یەکێکە لەو کەسانەی کە دەبێت بدرێتە دادگا، چوونکە کاک مەولود لەسەر داوای کاک ئەحمەد میرە و گۆڤاری لڤین چووەتە سلێمانی.
ئەمحمەد میرە بە هاوکاری دەزگای زانیاری مەریم و مازیار لە گەل کاک مەولوود ئافەندا تەحویلی ئیتلاعاتی ئیران دەدنەو بە پی هەو هەوالی و گەیشتوتە دەستمان کاک مازیاریان ٣ رۆژ پیش دەستگیر کردنی مەولوود ئافەند لە شاری سلیمانی لە گەل مەریم دا دەستگیر دەکرین دواجار داوا لە ئەحمەد میرە دەکن کە مەولوود ئافەند بانگهیشتی شاری سلیمانی بەکات تا دەستگیر بەکن
//////////
پەیجەکانی یەکێتی و گۆڕان دەمدرێژی مەکەن
تادێت پەردەی شەرم نامێنێ و ئەخلاق بەرەو نەمان دەچێت بۆیە پەیجەکانی یەکێتی و گۆڕان ماوەی چەند ڕۆژێکە بەمانای ووشە خۆیان لەھەموو جۆرە ئەخلاقێکی مرۆڤایەتی داماڵێوە لەبەرئەوە باشتروایە دەمدرێژی نەکەن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر