Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۱۰, جمعه

Dr Copy S6 Ep03 / دکتر کپی سری ششم قسمت سوم


Dr Copy S6 Ep03 / دکتر کپی سری ششم قسمت سوم


در برنامه این هفته دکتر کپی اتفاقات بسیار جالبی از جمله ورود تهیه کننده جدید و همچنین همکار تازه واردی که تهیه کننده حساب تازه ای روش باز کرده اما همه چیز خوب پیش نمیره و خانم گزارشگر باز هم با یک مصاحبه کاملا حرفه ای در خدمت شماست 

کوشتنی کۆڵبەرانی کورد ڕابگرن
NNSROJرێکخراوێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێرانی،بە ناردنی نامەیەک بۆ بەرپرسانی ئێرانی داوای کردووەکە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد کۆتایی پێبهێنن و گەڵاڵەیداخستنی سنوورەکان هەموار بکەن.

"
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێراننامەیەکی سەرئاوەڵای بۆ هەر یەک لە دەزگایقەزایی، دەوڵەت، پارلەمان و هێزە ئینتزامییەکانی ئێران ناردووە و تێیدا وێڕای ئاماژە هەژماری کۆڵبەر و کاسپکارانی کوژراوی کورد، داوای لەو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە کۆتایی بە کوشتنی هاوڵاتیانی کورد لە سەر سنوورەکان بێنن.

رێکخراوەکە رەخنەی لە "گەڵاڵەی داخستنی سنوورەکان" گرتووە کە لەم ساڵانەی دواییدا، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە خستراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی دەیان کۆڵبەر و کاسپکاری کورد.

کەمپەین لە نامەکەی دا، داوای لە دەوڵەتی ئێران کردووە کە "کۆتایی بە کوشتنی کۆڵبەران وکاسپکارانی کورد بێنێ، ڕەوشی ئابووری هەرێمەکە باشتر بکات، ڕێز لە مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان بگرێ و ئەو هەرێمانە لە مین پاک بکاتەوە و هاوکات کۆتایی بە ئازار و ڕاونانی چالاکانی مافی مرۆڤ بهێنێ کە هەوڵ دەدەن ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکان لەو ناوچانە رووماڵ بکەن".

ڕێکخراوی ئاماژەپێکراو داوای لە هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیش کردووە کە چەکدارەکانی بە شێوەیەک پەروەردە بکات کە ڕێز لە کەرامەت و گیانی مرۆڤەکان بگرن و کۆڵبەر و کاسپکاران لە سەر سنوورەکان نەکووژێ.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە دەزگای قەزایی ئێران دەبێ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوژرانی کاسپکاران بکات و تاوانباران سزا بدات و هاوکات کۆتایی بە ئازار و هەڕەشە و گووشاری سەر بنەماڵەی ئەو قوربانییانە بهینێ کە داوای وەڵامدانەوەی دەزگای قەزایی دەکەن.

شایانی باسە کە ساڵانە، سەدان کۆڵبەر و کاسپکاری کورد لە سەر سنوورەکان، بە گوللەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن یا بریندار دەکرێن.

"
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران"، لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ دا، ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلی سەبارەت کۆڵبەر و کاسپکارانی کووژراوی کوردی لە ساڵی 1390ی هەتاوی دا بڵاوکردبۆوە. تەنیا لەو ساڵە دا، هەری کەم 70 کاسپکاری کورد، بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی چەکدارانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی و 4 کەسی تر بە هۆی تەقینەوەی مین و هەرەسهێنانی ڕنوو و سەرما و بەستەڵەک گیانیان لەدەست داوبوو. هەر لەو ماوەیەش دا 76 کاسپکار بریندار ببون

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر