تۆرکیا بە نیازە رۆژئاوای کوردستان داگیر بەکات چۆۆنکە تۆرکەکان تۆشی نەخۆشینی دەژی کورد بۆۆەن
تەنیا ڕێگە چارەیێک کە تورکیە ئومێدی پێیەتی بۆ داگیر کردنی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ شکەست هێنان بە هەر دەستکەوتێکی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، نانەوەی دوو بەرەکی لە نێوان کوردەکان وە بڵاو کردنیان لە یێکتر، وە بە کار هێنانی سوپای سوریای ئازاد کە بەشێکی سەر بە ئەلقاعیدەیە وە بەشێکی سەر بە ئیخوان موسلمینە لە دژی گەلی کورد.
دیارە زۆر کەس پێی وایە کە تورکیە نیگەرانی ئەوەی هەیە کە پ ی د کە سەر بە پ ک ک قودرەت بگریتە دەست وە بۆ هێرش بۆ سەر تورکیە کەڵک لەو بەشەی کوردستان وەر گرێت وە تورکیەش هەر وا خۆی نیشان دەدات کە ئەوان دژی پ ی د ،ن نەک ڕێگری لە مافی کوردەکان. دیارە من وا بیر ناکەمەوە کە تورکیە بە تەنیا دڵ گرانی قودرەت گرتنە دەستی پ ی د بێت، بەڵکو دڵگران وە نیگەرانی هەر دەستکەوتێکە بۆ گەلی کورد جا هەر پارت وە ڕێکخراوەیێک بێت، بەڵام تورکەکان لە بەهانە دەگەڕێن بۆ ڕێگری لە هەر مافێک وە ئازادیێک کە گەلی کورد هەوڵی بۆ ئەدات وە تێکۆشانی بۆ دەکات. بۆیە بەو شێوەیە تورکەکان دەیانهەوێت خەڵک
بە لاڕێدا بەرن وە ڕوی فاشیستی خۆیان بشارنەوە لە ژێر چەند بەهانەیێکەوە، ئ
ەگینا ئەوان دژی هەر پارتێکی گەلی کوردن کە بۆ ئازادی وە دەسەبەر کردنی مافەکانی کورد خەبات دەکات.
شەڕی براکوژی (یانی کورد بە کورد) پلانێکی پیس وە چەپەڵی تورکیەیە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان خەریکی جێبەجێ کردنیەتی وە هەوڵی ئەوە دەدات کوردەکان بخاتە گیانی یێکتر تا بە ئاسانی بتوانێت ئەوەی مەبەستیەتی بیکات وە مەترسی کوردستانێکی ئازاد لەو بەشەی کوردستان لە سەر خۆی لابەرێت.
ئەگەر تورکیە بتوانێت ئەو پلانە جێبەجێ پکات، ئەو بە دڵنیایی سوپای سوریای ئازاد هێرش دێنێتە سەر کوردستان وە کوردستان داگیر دەکاتەوە، کە ئاواتی تورکەکان دێتە دی.
بەڵام من باوەر ناکەم تورکیەسەرکەوتو بێت لەو پلانەیدا،چۆن کوردەکان ساحیبی تەجروبەیێکی سیاسین وە بە یێکگرتویی دەتوانن شکەست بەو پلانەی تورکیە بێنن کە تا ئێستا کوردەکان سەرکەوتو بون وە بەردەوامیش دەبێت.
فەیسبۆک
///////////////////
شەڕی کورد وە تورک زۆر نزیکە ببێت؟
ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەی نێوان کورد وە تورک قوڵتر دەبێتەو.دوای ئەوەی ئەمشەو لە دیلۆک بۆمبێک بە ناوەندی پۆلیس دا تەقیەوە، چەند تورکێکی فاشیست هەستان بە ئاگر دانی بینایی bdp وە ئێستاش نائارامی لە دیلۆک بەردەوامە.
///////////////////
مراسم سوگند 15 قاضی جدید در دفتر ریاست جمهوری اسرائیل در اورشلیم (19 ماه اوت 2012) (عکس: مارک نایمن، GPO)
////////////////////////////////
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر