گرژى نێوان سوپاى عێراق و پێشمەرگە لەسەر سنوور بەردەوامە
بەڕێوبەرى ناحیەى زوممار لە ڕۆژئاواى موسڵ ڕەتى دەکاتەوە کەوا گرژى لە نێوان هەردوو هێزى پـێشمەرگە و سوپاى عێراق کۆتایى پێ هاتبێت و ڕایدەگەیهنێت دۆخى سەر سنوور وەکو خۆیه‌تی.
ده‌نگی ئه‌مریکا
لە دوایـین لێدوانی‌دا فەریقى یەکەم عەلى غێدان فەرماندەى هێزى زەمینى عێراق ڕایگەیاند کەوا سنوورى وڵاتەکەى لەگەڵ سوریا بە تەواوى کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى سوپاى عێراق و گوتیشى کێشەى چوونى سوپاکەى بۆ هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى موسڵ کە لە دەست هێزەکانى پێشمەرگەدابوو کۆتایى هاتووە و ئێستا تەواوى هێزەکان لە ژێر فەرمانى ئەو و هێزەکەیدان.بەڵام لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگى ئەمه‌ریکا موزاحم سەعدون بەڕێوبەرى ناحیەى زوممار لە رۆژئاواى موسڵ وتەکانى فەرماندەى هێزى زەمینى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند تاوەکو ئێستاش تەنها دیالۆگ لە نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا هه‌یه، بەڵام هیچ هەنگاوێکى پراکتیکى بوونى نیـیە. ئاشکراشى کرد کەوا هێشتان بارودۆخه‌که وەکو خۆیه‌تی.
///////////////////////
مت ڕامنی داوای پـشـتیوانی له ژنان ده‌کات
مت ڕامنی کاندیدی کۆماری له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌ک له ستانی ئۆهایۆ داوای له ژنانی کاردارکرد پـشـتیوانی لێبکه‌ن.
به‌ڕێز ڕامنی له گوته‌که‌یدا په‌یمانی دا که ئه‌گه‌ر بێت و به سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وا یارمه‌تی کارداری ده‌دات ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. گوتیشی ژنان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا شیانی زیاتریان له پـیاوان هه‌یه بۆ ده‌سـتکردن به کار و کارداری.جێی ئاماژه‌یه ڕاپـرسینه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن له نێو ده‌نگده‌رانی ژناندا کۆماریـیه‌کان له دوای سه‌رۆک براک ئۆباماوه‌ن، هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه هیچ هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام وتاره‌ی هه‌فتانه‌ی پـێش تۆمارکراوی خۆی به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ گه‌رمی بۆ پـلانه‌که‌ی بکات له‌مه‌ڕ هێشـتنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی و هه‌روه‌ها پـرۆگرانی خزمه‌تگوزاری بۆ که‌سـانی به‌سـاڵداچوو.
www.dengiamerika
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر