کاک خالید عەزیزی وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سۆسیالیستدا خوێندۆتەوە و پەیامی حیزبی دێموکراتی گەیاندۆتە ئەم کۆنگریە
پێشکەش کردنی کتێبی رەحمانی کوردان کە لە سەر ژیان و خەبات و شێوەی شەهید کرانی دوکتور قاسملو رێبەری حیزب نوسراوە، بە بەڕێزان جۆرج پاپاندریۆ سەرۆکی سۆسیالیست ئەنتێرناسیۆنال و هەردوو کاندیدی پۆستی سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوە خاتوو مۆنا سالین و لوئیس ئەیالا
٢٤مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دەستی بەکارەکانی کرد
"لە ژێر درووشمی "بۆ کۆمەڵگایەکی نێودەوڵەتی نوێ و بۆ نوێکردنەوەی کلتوری یەکگرتویی کاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیانی ٣٠ی ئۆگوستی ٢٠١٢ لە کەیپ تاون،ی ئەفریقای باشور ٢٤مین کۆنگرەی ئەنترناسیونا
لی سۆسیالیست بە بەشداری ئەحزابی سۆسیال دێموکرات لە سەراسەری دونیا دەستی بەکارەکانی کرد. هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستی خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە بەرێزان کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی یەکەمی حیزب لەدەرەوەی وڵات، خاتوو گولالە شەرەفکەندی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و کاک مەولود سوارە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب بۆ کاروباری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەشداری ئەم کۆنگرەیە بوون.
سەرلەبەیانی کاتژمێری ١٠و ٤٥ دەقیقەی کۆنگرە بە وتەکانی سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەڕێز جۆرج پاپاندریۆ دەستی پێکرد و ناوبراو داوای دەقیقەیەك بێدەنگی کرد بۆ یادی نوێنەرێکی وڵاتی غەنا کە قەرار بوو بەشداری کۆنگرە بێت بەڵام پێش هاتنی کۆچی دوایی کردووە.
پاشان پەیامی سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی ئەفریقا جاکوب زوما، لە لایەن بەڕێز گالما مۆتلانتێ جێگری سەرۆکی کۆماری ئەفریقای باشوور و جێگری سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی ئەفریقا خوێندرایەوە کە تێیدا وێڕای بەخێر هێنانی بەشداران، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە خواستبوو.
لوئیس ئەیالا سکرتێری گشتی سۆسیال ئەنتێرناسیۆنال بەرێوەبەری کۆنگرەکەی کرد و سەرۆکی سۆسیال ئەنتیڕناسیۆنال بەرێز جۆرج پاپاندرۆ لە نوتقی کردنەوەی کۆنگرەدا، لە سەر گرفتەکانی سەردەم و پێویستی یەکگرتوویی بە شێوەی نوێ لە نێوان خەڵکی دونیا بۆ ڕاست کردنەوەی هەموو ئەو بڕیارە نادروستانە کە جیهانی تووشی ئەو هەموو کێشە و قەیران کردووە، دوا. ناوبرا گوتی بۆ گەشەکردنێکی تەندروست و بەردوام دەبێ شێوەی بیرکردنەوە و بریاردان بگۆرێ. بە یەکەوە بریار بدەین نەک تەنیا بە قازانجی ساحیب هێز و سەرمایە بریار بدەن. یەکگرتووییمان لە سەر بنەمای یەکسانی هەموومان بێ و بۆ ڕاوەستان لە دژی ئەو شەپۆلە تازەیەی خۆ بەزل زانی و خۆسەپاندنە، با بە یەکەوە خەبات بکەین.
تەوەری قەیرانی ئابووری و چۆنییەتی ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو وەزعە لە لایەن چەند قسەکەر باسی لە سەر کرا. کە بۆ وێنە دەکرێ ئاماژە بە ناوی سێغۆلەن ڕۆیال و کەمال قلیج دارئۆغلوو بکرێ.
لە پەراوێزی بەرنامەکانی کۆنگرە، حیزبەکانی کوردی بەشدار لە کۆنگرەی سۆسیالیست ئەنتێرناسیۆنال کۆبوونەوەیەکیان بۆ باس لە سەر چۆنییەتی چالاک کردنی گروپی کاری کوردان لە سۆسیال ئەنتێرناسیۆل پێک هێنا. لەو کۆبوونەوەیەدا لێژنەیەک دیاری کرا بۆ ئامادە کردنی گەڵاڵەیەکی پێشنیاری بە ناوی هەموو حیزبە کوردستانییەکانی بەشدار لە کۆنگرە سۆسیالیستی ئەنتێرناسیۆنال.
لە پاش نیوەڕۆی کاری کۆنگرە دا بەڕێز جۆرج پاپاندریۆ وەک تەنیا پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی ئەو رێکخراوەیە، دەنگی متمانەی پێ درایەوە. ئەوجار بۆ هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی ئێس ئای هەرکام لە بەرێزان لوئیس ئەیالا و مونا سالین کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردبوو لە سەر بەرنامەکانی خۆیان قسەیان کرد. دواتر ئەوانەی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان خۆیان پاڵاوتبوو، بۆ ناساندنی خۆیان چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.
لە پەراوێژی ئەو بەشە لە بەرنامەی کاری کۆنگرەدا، هەیئەتی حیزب چاوی بە بەشێکی بەرچاو لە سیاسەتوانان و هەیئەتی حیزبەکان کەوت کە دەکرێ لە ناویاندا ئاماژە بە بەڕێزان جۆرج پاپاندریۆ سەرۆکی سۆسیالیست ئەنتێرناسیۆنال و هەردوو کاندیدی پۆستی سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوە خاتوو مۆنا سالین و لوئیس ئەیالا بکرێ. جێی ئاماژەیە لەو دیدارانەدا کتێبی ڕەحمانی کوردان کە لە سەر ژیان و خەبات و شێوەی شەهید کرانی دوکتور قاسملو رێبەری حیزب نوسراوە، وەک دیارێکی بە نرخ لە لایەن بەڕێز سکرتێری گشتی حیزبەوە پێشکەشی ئەو بەڕێزانە کرا.
پێویست بە وتنە کە لە کێبەرکێی نێوان مۆنا سالینی سۆئێدی و لوئیس ئەیالای شیلایی، لۆئیس ئەیالا بۆ جارێکی دیکەش وەک سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵێ سوسیالیست هەڵبژێردرایەوە.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
٣٠ی ئاگۆستی ٢٠١٢ ئەفریقای باشوور
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر