Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲۸, شنبه

مێزگردی هه‌فته‌: کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا


مێزگردی هه‌فته‌: کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا 

ده‌توانن گوی بیستی ده‌نگه‌ که‌ بن که‌ 23 خۆلکه‌
پرس وه‌ یاخود کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کورردستان هه‌میشه‌ وه‌کو شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا له‌ هه‌ڵکێشان و داکێشاندا بوه. ئاخۆ هوی چیه‌ میلله‌تێک که‌ به‌لای که‌م 55 میلیون که‌سه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و ئاواته ، ئایا ژێر خان و بنه‌مای ئابوری به‌شێکی گرنگه‌ بۆ ئه‌و ئامانجه‌، ئاخۆ باره‌که‌ گونجاوه‌، رێبه‌ران تا چه‌ند کاریگه‌ریان له‌وه‌دا هه‌یه‌، ئه‌م مافه‌ که‌ له‌ جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندا هاتوه‌ ئایا مافی گه‌لی کورده‌ وه‌ یاخود به‌ سیه‌قه‌ی سه‌ر پێ ده‌درێت وه‌ ئایا کورد ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ده‌ره‌کی بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ یاخود 
بریارێکه‌ به‌ ده‌ستی خودی کورد.


بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ له‌ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌مان له‌سه‌ر ته‌له‌ / رادیوی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاک هێمن سه‌ێدی لێکۆڵه‌ری کاروباری ڕامیاری و کاک ئارام جه‌مال چالاکی کاروباری سڤیل ڕاسته‌وخۆ به‌شداریان کرد.
----------------------------------------

نه‌جیب عه‌بدوڵا: به‌ڵێ پێویسته‌ ئه‌مریکا به‌شداربێت له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

ده‌مڕاستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق پشتڕاستی کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵداندایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و گرفته‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی له‌ ڕێی ده‌ستوریه‌وه‌.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مریکا ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کاندا به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ چاره‌سه‌رکردنێکی ڕیشه‌یی بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌موو کاتێک شیانی ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ ئارای ئه‌و جۆره‌ ئاڵۆزیانه‌ هه‌ر ده‌مێنن.
له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نه‌جیب عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی عێراق چونکه‌ ناتوانن خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی پێویست چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خۆیان بکه‌ن بۆیه‌ پێویستیان به‌ هاوکاری لایه‌نی سێهه‌م ده‌بێت.
نه‌جیب عه‌بدوڵا ده‌شڵێت پێویسته‌ به‌شداربوونی ئه‌مریکا له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه‌کاندا له‌ ڕووی پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه‌وه‌ بێت له‌ عێراقدا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر