توركیا جه‌سته‌ی گه‌ریلا "شههیدكراوهكانی" په‌كه‌كه ده‌فرۆشێت.....
ئاژاسهكان: به‌رپرسی په‌یمانگای ته‌ندروستی شارى مهڵاتیاى توركيا كه داوای كردووه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (لیكۆڵین) رایگه‌یاندووه كه جه‌سته‌ی ئه‌و گه‌ریلا "شههیدكراوانهی" كه راسته‌وخۆ پاش شه‌ڕه‌كان براونه‌ته په‌یمانگاكه به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی، فرۆشراون بهگاتا كه كورتكراوه‌ی (نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌كادیمیای ته‌ندروستی سه‌ربازی گولهانه) له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری سهربازیو مه‌ده‌نی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیاوه دیاریكراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سایته، جه‌سته‌ی گه‌ریلا "شههیدكراوهكان" زیاتر براوه بۆ سه‌نته‌ره ته‌ندروستییه‌كانی مهڵاتیاو ئه‌ده‌نه‌و ئه‌نقه‌ره‌و ئیستهنبوڵو ترابزۆن.
به‌رپرسه‌كه وتویه‌تی كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێی چه‌ند دۆكیۆمێنتێكی نهێنی بووه كه پێشتر به‌نوسینگه‌ی پارێزگار‌و لێپرسراوه ته‌ندروستییه‌كان راگه‌یه‌ندراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دۆكیۆمێنتهی كه به‌رپرسه‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، داوا كراوه جه‌سته‌ی گه‌ریلا "شههیدكراوهكان" كه خاوه‌نی ئهندامو ئۆرگانی ساغن ده‌بێت به‌زوترین كات ببرێن بۆ نزیكترین سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر له"شه‌هیدكردنی" گه‌ریلاكه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی گه‌ریلاكه تێكنه‌چێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه شوێنێ ئۆرگانه دهرهێندراوهكان به‌لۆكه پڕ ده‌كرێنه‌وه ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی راده‌ستی خێزانه‌كانیان بكرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی پشككنینی دی ئێن ئهیو توێكاری پزیشكی.
به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌كه زانیاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌دات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن سه‌ربازانی سوپا ته‌رمی گه‌ریلاكان ره‌وانه‌ی مه‌یتخانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وێ داوایان لێده‌كرێت كه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی ئۆرگانه‌كان.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌م بڕیاره‌یان پێگه‌یشتبوو به‌ر له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌رسیم له‌مانگی كانونی یه‌كه‌مدا كه تیایدا هه‌شت گه‌ریلا "شه‌هیدكران"، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شرنا‌خ - به‌سته كه تیایدا 15 گه‌ریلا "شه‌هیدكران"، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بتلیس كه تیایدا 15 گه‌ریلای ئافره‌ت تیایدا "شه‌هیدكران".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر