ژیاننامه کاک فواد
کاک فوئاد ساڵی 1327 ی هه‌تاوی له ئاوایی ”ئاڵمانه“ ی مه‌ریوان له دایک بوو. ده‌وره‌ی منداڵیی تا ته‌مه‌نی نزیک ده‌ساڵی له وێ تێپه‌ڕ کرد و له خوێندنگه‌ی گونده‌که تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی خوێند.
بۆ درێژه‌دان به خویندن، کاک فوئاد و چه‌ند که‌س له براکانی چوونه شاری سنه. پۆلی پێنجه‌می له خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌کی ”قه‌تارچیان“ ده‌ست پێ‌کرد. وه‌ک خوێندکارێکی ئازا و وریا بووه جێگه‌ی سه‌رنجی هاوڕێیان و مامۆستاکانی و، له بواری هه‌نده‌سه و حیساب و داڕشتن چه‌ند جار نامه‌ی پێزانینی له به‌ڕێوه‌به‌رانی خوێندنگه‌که وه‌ر گرت. کاک فوئاد له خوێندکاره هه‌ره به ناوبانگه‌کانی شاری سنه بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی سه ر‌که‌وتوانه ته‌واو کرد و، له ده‌بیرستانی ”ڕازی“ درێژه‌ی به خوێندن دا. دوای ته‌واو کردنی پۆلی نۆیه‌م، به‌شی ماتماتیکی هه‌ڵبژارد و له "ده‌بیرستانی هیدایه‌ت" درێژه‌ی به خوێندن دا. به‌ر له‌وه‌ی بچێته پۆلی دوازده، وه‌ک خوێندکارێکی نموونه هه‌لبژێردرا و، ناردرا بۆ شاری "ڕامسه‌ر" له باکووری ئێران بۆ ئوردوویه‌کی هاوینه که تایبه‌تی خوێندکارانی هه‌ڵبژارده بوو. Kak Foad
له سه‌رده‌می خوێندندا، هاوینان بۆ دیداری دایک و باوک ده‌گه‌ڕایه‌وه ئاڵمانه، به‌ڵام ساڵی 1345 وه‌ک کارمه‌ند بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له ئیداره‌ی "تووتن"ی شاری مه‌ریوان کاری کرد. بۆ درێژه‌پێدانی خوێندن له زانستگه به‌شداریی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری (کونکوور)ی کرد و له زۆرتر له دوازده زانستگه‌ی به نرخ و دژواری ئێران ، له ئاستێکی به‌رزدا، وه‌رگیرابوو. به ته‌مای درێژه‌پێدانی خوێندن له "زانستگه‌ی نه‌وتی ئابادان" به‌شداریی له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌و زانستگه‌یه کرد و ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتووانه‌ی به‌ده‌ست هێنا و ناوی له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه. له گفتوگۆیه‌کدا به ڕێوه‌به‌رانی زانستگه‌که پرسیاریان لێکردبوو ئه‌گه‌ر ببی به سه‌رۆک وه‌زیری ئێران چ ده‌که‌یت ؟ وه‌ڵامی دابووه‌وه "بۆ گه‌ڕه‌که فه‌قیرنشینه‌کانی ئێران ئیمکاناتی مه‌دره‌سه، زانستگه، کاره‌با، جاده، ئاوی خاوێن و خزمه‌تگوزاریی فه‌راهه‌م ده‌که‌م" . هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاک فوئاد بوو به هۆی ئه‌وه که له زانستگه‌ی نه‌وتی ئابادان وه‌رنه‌گیرێ. هاوینی ئه‌و ساڵه، بۆ خوێندن له زانستگه چووه تاران و له گه‌ڕه‌کی "خانی ئاباد"ی تاران له لایه‌ن ناسراوێکه‌وه ماڵێکی بۆ دابین کرا. سه‌ره‌نجام چووه زانستگه‌ی "ئاریامیهر". له تاران له گه‌ڵ ڕووناکبیران و خوێندکارانی زانستگه و تێکۆشه‌رانی ڕادیکاڵ و چه‌پ ئاشنا بوو و هاوبیره‌کانی خۆی دیته‌وه .
ساڵی 1348 ی هه‌تاوی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ڕووناکبیرانی چه‌پ و تێکۆشه‌ر، به نهێنی ڕێکخراوێکیان دامه‌زراند که دواتر به "کۆمه‌ڵه" ناسرا. به‌شێکی گه‌وره‌ی کاتی خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبی مارکسیستی و به‌شداری له کۆبوونه‌وه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ته‌رخان کردبوو. ده‌وره‌ی "سه‌ربازی"یه‌که‌ی وه‌ک "سیتوان دووی وه‌زیفه" ، له "ئیداره‌ی به‌رق"ی شاری مه‌ریوان ده‌س به کار بوو. له به‌رانبه‌ر ساواک و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی -وه‌ک "نیروومه‌ند" فه‌رمانداری ئه‌وکاتی مه‌ریوان- که هه‌وڵیان ده‌دا له هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی شاره‌که‌دا ده‌خاله‌ت بکه‌ن، به توندی ڕاوه‌ستا. ئه‌م ڕاوه‌ستانه ئۆتۆریته‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی له شاره‌که، شکاندبوو. ساواک زه‌مینه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی کاک فوئاد ئاماده کرد و، وه‌ک کاربه‌ده‌ستی کاره‌با بۆ شاری "برووجرد" گوازرایه‌وه. ئه‌وه‌ی خزمه‌تی چاک بوو له دوو شاری مه‌ریوان و برووجرد، ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ده‌سته‌نگ و هه‌ژار کردی و یادگاری شیرینی له خۆ به جێهێشت.
دوای ده‌وره‌ی سه‌ربازی له ئه‌نستیتو و هونه‌رستانی شاری سنه وه‌ک ده‌بیری فه‌ننی وه‌رگیرا. له گه‌ڕه‌کی "ئاغه‌زه‌مان" ماڵێکی به کرێ گرتبوو. که‌متر له مانگێک له هونه‌رستان کاری کرد. ساواک له که‌میندا بوو. گرتیان و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بردیانه زیندانی "کومیته‌ی هاوبه‌ش" له تاران، که سێ ده‌زگای ساواک، پۆلیس و ژاندارمه به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ماوه‌یه‌ک له زیندانی کومیته شکه‌نجه کرا، به‌ڵام ساواک نه‌یتوانی وه‌ره‌ی بشکێنێت و قاره‌مانانه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی پاراست. بۆ زیندانی "قه‌سر"ی تاران گوازرایه‌وه و زیاتر له سێ سال له‌وێ به‌ند کرا. له زیندانی "قه‌سر" بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر بارودۆخی زیندان مانی له خواردن گرت وبۆ شکاندنی وره‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ک له به‌ندی زیندانیانی سیاسییه‌وه گوازرایه‌وه بۆ ناو زیندانییانی ئاسایی.
حکووومه‌ت به نیازی هه‌ندێک گۆڕانکاری له ئێران- که له سه‌رده‌می جیمی کارته‌ردا ئه‌و گۆڕانه‌ی فه‌زای سیاسی له ناو ڕووناکبیرانی ئێران‌دا به ته‌وسه‌وه به "جیمیکراسی" ناودێر کرابوو- تا ڕاده‌یه‌ک گوشاری له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی که‌م کرده‌وه. نوێنه‌رانی خاچی سوور، سه‌ردانی زیندانییه سیاسییه‌کانیان کرد و کاک فوئاد به هۆی خه‌باتی ناو زیندانه‌وه، ناسراو بوو. له ساڵی کۆتایی زینداندا، کاک فوئاد داوای کرد که بهێنرێته‌وه بۆ زیندانی شاری سنه و حکوومه‌ت قه‌بووڵی کرد.
زیندانی سنه مه‌یدانێکی خه‌باتی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی و ده‌وری پێشڕه‌وانه‌ی کاک فوئاده. له زیندانی سنه ماوه‌ی 24 ڕۆژی ته‌واو کاک فوئاد و هاوڕێیانی مانیان له خواردن گرت. مانگرتنه‌که له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌نگی دایه‌وه و، کاری کرده سه‌ر وره‌ی خه‌باتکارانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک. یارمه‌تیی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه و تێکۆشه‌رانی شاره‌که له ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌ی ناو زیندان له شاری سنه به‌رچاو بوو.
پاش ته‌واوبونی ده‌وره‌ی چوار ساڵه‌ی زیندان، پاییزی ساڵی 1357ی هه‌تاوی کاک فوئاد ئازاد کرا. له ناو ڕێز و پێشوازییه‌کی گه‌رم و که‌موێنه‌دا کاک فوئاد گه‌ڕایه‌وه "ئاڵمانه". گونده‌که بۆ ماوه‌ی ده رۆژ بوو به ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی دۆست و ناسیاو که له دوور و نزیکه‌وه هاتبوون بۆ به‌خێرهێنانه‌وه‌ی کاک فوئاد.
شۆڕش و شه‌پۆله‌کانی، هه‌موو ئیرانی داگرتبوو. شاره‌کان ناوه‌ندی جووڵه و خه‌بات بوون. ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان به خێراییه‌کی که‌موێنه به‌ره‌وپێش ده‌چوو. حکوومه‌تی پاشایه‌تی به‌ره‌به‌ره هه‌ره‌سی ده‌هێنا.
کاک فوئاد له‌سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕیندا، به وزه و شه‌وقێکی یه‌کجار زۆره‌وه، چالاکییه‌کانی خۆی په‌ره‌پێدا و ئه‌مجار وه‌ک ڕابه‌رێکی ناسراو له ڕێنوێنیکردنی خه‌باتی سیاسی‌دا ده‌وری گێڕا. له خه‌باتی زه‌حمه‌تکێشانی "بێلوو" دژی خاوه‌ن مڵکه‌کان ، هه‌تا سه‌رکه‌وتن ده‌وری سه‌ره‌کیی گێڕا و به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی خه‌باته‌که، له گه‌ڵ هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه جه‌ژنێکیان له ئاواییه‌که به‌رپا کرد و له وتارێکدا پیرۆزباییان له جه‌ماوری خه‌ڵک کرد .
کاک فوئاد له‌و یازده مانگه‌ی دوای زینداندا، هه‌موو توانا و کاتی خۆی بۆ خه‌باتێکی لێبڕاوانه له پێناو ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ژێرده‌سته و چه‌وساوه‌دا له کوردستان ته‌رخان کردبوو. له ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو مانگدا، یانی له بیست‌و سێهه‌می مانگی پووشپه‌ڕه‌وه هه‌تا نۆی خه‌رمانانی ساڵی 1358، به ڕێبه‌ریی کاک فوئاد ژماره‌یه‌ک له هه‌ستیارترین، به‌ناوبانگترین و گه‌شترین ڕووداوه‌کانی مێژووی کۆمه‌ڵه و خه‌باتی سیاسیی کوردستان و ئێران هاتنه ئاراوه. کۆچی خه‌ڵکی مه‌ریوان، ڕێپێوانی حه‌ماسی وگه‌وره‌ی گه‌نجانی کچ و کوڕی سنه به‌ره‌و مه‌ریوان، گفتوگۆی ڕاسته‌خۆ له گه‌ڵ دوژمن، سه‌رکه‌وتنی کۆچ، ڕێپێوانی گه‌نجانی سه‌قز، بانه، بۆکان و سابڵا‌غ به‌ره‌و مه‌ریوان و پاشه‌کشه‌ی سیاسیی هێزی کۆنه‌په‌رستی له کوردستان، پێکهاتنی شوورای مه‌ریوان و ... چه‌ند نموونه‌ی خه‌بات و ڕووداوه سیاسییه‌کان به ڕێبه‌ریی کاک فوئاد بوون. به بۆنه‌ی ده‌وری به‌رچاوی کاک فوئاده‌وه بوو که ئه‌وکات
هگوترا:
د
مه‌ریوان مه‌ریوان، سه‌نگه‌ری ئازاده‌گان!
به ڕاگه‌یاندنی فتوای جیهاد له دژی خه‌ڵکی کوردستان، قۆناغێکی دیکه‌ی خه‌بات و خۆڕاگری له کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. له به‌رانبه‌ر له‌شکرهێنانی حکوومه‌ت و بۆمبارانکردنی شاره‌کان و گولله‌بارانکردنی به‌کۆمه‌ڵی تێکۆشه‌راندا، شه‌پۆلێکی به‌رینی خۆڕاگریی چه‌کدارانه له کوردستان که‌وته‌ڕێ. کاک فوئاد له ڕابه‌ریکردنی ئه‌و خۆڕاگرییه‌دا ده‌ورێکی گه‌وره‌ی بوو.
کاک فوئاد پێش بیستنی هه‌واڵی تیره‌بارانکردنی نۆ گیانبه‌ختکردووی مه‌ریوان، که دووانیان کاک حسین و کاک ئه‌مین برای بوون، له شاری بانه بوو. له بانه له گه‌ڵ هاوڕێیانی کۆمه‌له له چه‌ند کۆبوونه‌وه و دیدار له گه‌ڵ به‌ڕێزان مامۆستا شێخ عیزه‌ددینی حوسێنی، دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو، مام جه‌لال، شێخ جه‌لال حوسێنی، نوێنه‌رانی سازمانی چریکه‌کان و نوێنه‌رانی په‌یکار به‌شداریی کرد و پاشان بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه به‌ره‌و مه‌ریوان گه‌ڕایه‌وه. پاش وتووێژ و رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌له له مه‌ریوان، دیسانه‌وه به‌ره‌و بانه گه‌ڕایه‌وه .
له گه‌ڕانه‌وه بۆ بانه، له شه‌ڕێکدا که له‌وه‌ده‌چوو به پیلانێک له دژی کاک فوئاد داڕێژرابێ، له گه‌ڵ به‌ڕیز "ته‌هموورس ئه‌کبه‌ری" نوێنه‌ری سازمانی چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئیران ڕۆژی نۆی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی (هاوینی 1979) له نزیک ئاوایی "به‌سام" گیانی به‌خت کرد.
خه‌ڵکی ناوچه‌که، ته‌رمی کاک فوئادیان بۆ مزگه‌وتی "جامیعه"ی مه‌ریوان، هێنایه‌وه. خه‌ڵکی مه‌ریوان خێرا به‌ره‌و مزگه‌وت ڕێ که‌وتن و دوایین ماڵاوییان له کاک فوئاد کرد. هه‌ر شه‌ش ڕۆژ له گیانبه‌ختکردنی کاک ئه‌مین و کاک حسین تێپه‌ڕ بووبوو که ته‌رمی کاک فوئادیش له گۆڕستانی "تاڵه‌سوار" له ئاوایی "ئاڵمانه" ئه‌سپه‌رده کرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر