Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۶, دوشنبه

شیلادزێ: باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی كوشت

شیلادزێ: باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی كوشت 
 دەلین کورد زۆر ئازایە لی هاتو بەغیرەتە بەلام ئەمیش راست نیە کورد زۆر ئازایە بۆ ژن کۆشتن کچ کۆشتن دەستیکی بالای هیە تەف و نەفرەتلە ئەو کەسی با ئافرەتی بە زەعیفە ناو برد  رۆژ نییه‌ به‌ خه‌به‌ری ژن کوژی کورد. له‌ شۆنه‌ جۆراۆژۆره‌کان، ڕامان نه‌چڵه‌کێنێ! ئیستاشی ده‌گه‌ڵ بێت له‌ فه‌لسه‌فه‌ی وجودی بنه‌ماڵه‌، ئه‌رکی دایک و بابێتی، بایخی تاک.


 سۆز و خۆشه‌ویستی حالی نه‌بوین! له‌ حه‌مو دونیا خۆشه‌ویستی جێی رێزه‌و بنه‌ماڵه‌ پشت گیری مناڵه‌کانیان بۆ رێک خستنی ژیانێکی پڕ خۆشه‌ویستی و دڵخواز، که‌ چی بابی کورد کچی گه‌وره‌ ده‌کا بۆ قه‌سابی، دایکی کورد ژنێکی نه‌زانی بێ هه‌سته‌ که‌ ناتوانێ لانی که‌م پشتگیری له‌ منالی خۆی پکا! هاوسه‌ر هه‌ر مانای نییه‌ و جنسی پیاو به‌ حه‌موو ناوه‌کان و به‌ حه‌موو ڕۆڵه‌کانییوه‌، خۆی به‌ ساحه‌بی ناوگه‌ڵی ژن ده‌زانێت و ته‌واوی دنیاکه‌ی له‌و زوومی ئه‌م نوقته‌یه‌دا کۆ کردۆته‌وه‌! یاسای وڵاتی کورد مه‌یدان ده‌دا به‌ په‌ره‌ سه‌ندنی ژن کوژی و له‌ تاو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی بۆیان گرینگ نه‌بێت ئه‌م فاجعه‌ ئینسانییانه‌یه‌! دین و ئایینی قێزه‌وه‌نی ئیسلامیش که‌ سه‌رچاوه‌ی بۆگه‌نی ته‌واوی ئه‌و نه‌کبه‌تێیانه‌یه‌، له‌ زاری لچکه‌و مه‌ندیل به‌سه‌رانی ئیسلامی، له‌ بنکه‌کانی ترور و ویشک کردنی بیر، له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌، وه‌ک وایرووسی دژه‌ هه‌ست و دژه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ وڵات وه‌رده‌بێت و هانده‌ری ئه‌م ژن و پیاوه‌ نه‌کبه‌تانه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌ بردنی ئه‌رکێ ئیسڵامیان، که‌ پارێزگاری له‌ گیرفانی چاڵاۆ ئاسای دین و ئیسڵامه و ژیانێکی مڕدوو بێروح و ده‌ستێکی سور به‌ خؤێنی خۆت!‌
وارڤین – دهۆك: له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی شیلادزێی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی باوكێك ده‌ستی چووه‌ته‌ خوێنی كچه‌كه‌ی خۆی و دوای سێ رۆژ له‌ شاردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پۆلیس تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند، كچه‌كه‌ ناوی (ن.ش)ه‌و ته‌مه‌نی له‌ نێوان (21 – 23ساڵ)یدایه‌ و رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ (25 / ئاب – ئۆگست / 2012) له‌ لایه‌ن باوكییه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا كوژراوه‌.

گوتیشی: "رۆژی دوو شه‌ممه‌ (26 / ئاب – ئۆگست / 2012) تاوانه‌كه‌ ئاشكرا بووه‌ و پۆلیس وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه‌ باوكه‌كه‌یه‌، ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌و كچه‌ پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری دهۆك كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، (ن.ش) پێشتر هه‌ولی خۆكوشتنی داوه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی كوشتنیشی بۆ بیانووی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و و كوڕێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.
warvin.org
---------------------
چواره‌م تۆمه‌تباری تاوانی سه‌ربڕینی خێزانه‌كه‌ی كانی سپیكه‌ ده‌ستگیر كرا
وارڤین – سلێمانی: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی چواره‌م تۆمه‌تباری تاوانی سه‌ربڕینی خێزانه‌كه‌ی كانی سپیكه‌ی سلێمانی راگه‌یاند و بڕیاره‌ سبه‌ی ئه‌نجامی توێكاری پزیشكی دادوه‌ری رابگه‌یه‌ندرێت.

خێزانێكی سێ كه‌سی، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (26 / ئاب – ئۆگست / 2012) دوای كوژرانیان ته‌رمه‌كانیان له‌ناو ماڵی خۆیاندا دۆزرانه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و ئاشكرابوونی تاوانه‌كه‌، گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی نه‌قیب (سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاند، پۆلیس سه‌ره‌داوێكی له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك له‌ باره‌ی تاوانی كوشتنی خێزانه‌كه‌ی كانی سپیكه‌ ده‌ست پۆلیس كه‌وت؛ له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری گرتن بۆ (5) كه‌س له‌ كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه‌ ده‌رچوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ (26 / ئاب – ئۆگست / 2012) له‌ شارۆچكه‌ی رانیه‌ پۆلیس توانی (3) كه‌س له‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكات.

له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانیاندا، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌  (27 / ئاب – ئۆگست / 2012) پۆلیس توانی چواره‌م تۆمه‌تباری ئه‌و تاوانه له‌ شارۆچكه‌ی رانیه‌‌ ده‌ستگیر بكات.

تاوانی كوشتنی ژنێكی (45 ساڵ) به‌ناوی (دڵسۆز محه‌ممه‌د) و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ) له‌ ته‌مه‌نی (60 ساڵ)یدا و كوڕه‌كه‌یان له‌ ته‌مه‌نی (16ساڵ)یدا به‌ناوی (ئاسۆ عه‌بدوڵڵا) شه‌وی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ (25 / ئاب – ئۆگست / 2012)  له‌ گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانی روویدا و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ كه‌ گومانده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بێت له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌دا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، شه‌وی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ دوو برا و خوارزایه‌كی ژنی ماڵه‌كه‌ میوانیان بوونه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، قوربانییه‌كان به‌ (حه‌ربه‌ی) سه‌ربازی كوژراون و هیچ به‌ره‌نگارییه‌كیشیان ئه‌نجامنه‌داوه‌ بۆیه‌ گومانده‌كرێت پێشتر ماده‌ی خه‌وهێنه‌ریان پێدرابێت و دوای خه‌ولێكه‌وتنیان سه‌ر بڕا بن.

زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و خێزانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ی ده‌ڤه‌ری پشده‌رن و له‌ ساڵی (1994)ه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سلێمانی و به‌ دوور له‌ چاوی كه‌سوكاریان ژیان به‌سه‌ر بردووه‌.

(16) ساڵ پێش ئێستا، (عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ) ژن خوشكی خۆی ده‌هێنێت و به‌ بێ ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌كه‌می دێنه‌ سلێمانی و هاوسه‌ری پێشوشی له‌ ژیاندا ماوه‌ و شه‌وی ئه‌نجامدرانی تاوانه‌كه‌ دوو برا و خوارزایه‌كی ژنه‌كه‌ له‌ ماڵیان میوان بوونه‌.

تا ئێستا چۆنیه‌تی پیلانداڕێشتنی ئه‌و تاوانه‌ و ورده‌كاری زیاتر له‌ باره‌ی رابردووی (عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ) و هاوسه‌ره‌كه‌ی (دڵسۆز محه‌ممه‌د) نه‌زانراوه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی ئه‌و تاوانه‌ بخرێـته‌ به‌رده‌م دادگا به‌ مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر