Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۹, پنجشنبه

چیرۆکە مالویرانکرەکەی ٣١ ئاب ١٩٩٦ چۆۆن دەستی پیکرد میژوی ئەم کارەساتە دەل تەزینە خۆخۆریە چۆۆن لە کویەوە دەستی پی کردوە؟

چیرۆکە مالویرانکرەکەی ٣١ ئاب ١٩٩٦ چۆۆن دەستی پیکرد میژوی ئەم کارەساتە دەل تەزینە خۆخۆریە  چۆۆن لە کویەوە دەستی پی کردوە؟
شەری براکۆژی لە باشۆری کوردستاندا لە لایەن رژیمەکانی داگیر کری کوردستانوە درۆست کرابۆۆ و ئیران تۆرکیا و سۆریا ئەو شەریان درۆست کرد بۆ ناشیرین کردنی کورد لە پیش چاوەی دۆنیا و  تیکشکاندنی ئیرادی میلەتی کورد دەستیان کردبە درۆست کردنی شەری براکۆژی جا سەرکردە کوردەکانیان هەلخەلتانو کردیان بە گەژ یەکتریدا بە زەربی پارە و تاتوانیان سیخۆرەیکی زۆریان نارد بۆ ناوخۆیی کوردستان بۆ ریگا خۆشکردنی شەری براکۆژی.
.....
ئەگر ئیمە بس باسی ٣١ ئاب بەکین و ئەم دیاردە ناشیرینە بەکەینە سەرچاوەی خۆمان دیارە یان خۆمان گەیل دەکین یان گەمژین و هیچ لە میژوی خۆین ئاوەی گەلی کورد نازانین  پیم خۆشە ئامۆژگاری ئەو لایەن و کەسانە بەکم کە چاوپۆشی لە راستیاکان دەکن و بس باسی دیاردەی ٣١ ئاب ١٩٩٦ دەکن بە بی ئەوی دەست بە لیکۆلینەوەیکی زانستانە لە سەر میژوی شەرئ براکۆژی لە نیوان حیزب و ریکخراوەکانی کوردستاندا بەکن و تەنها باسی بەشیکی ئەو قەزیە بەکن من ئەو کەسانە بە نەزان وناشارەزا دەزانم.
.......
با پیش ئەوی دەست بە نوسینەکە بەکم باسیکی یەکیک لە بیرەوەریەکانی کەلە پیاوەی رۆژهەلاتی کوردستان و شۆرەشگیری کورد شەهید سۆلیمان مۆعینی بەکم کە لە یەکیک لە بیرەوەریەکانی خۆیدا دەلێت من بە خاکی نیشتمانم سۆیندم خۆاردوە پیمانم داوە کە دۆژمن نەتوانێت بە زیندوەی من دەست بەسر بەکات بەلکۆ مەگر جەنازەکم بەگەویتە دەستی دۆژمنانی گەلەکم ئەگر حەتا تاکە فیشەکیکم بەدەستەوە مابێت ئەگر فریانەکەوەم کە دۆژمنی پی بەکۆژم ئەوا خۆمی پی دەکوژم  تا نەکومە دەستی دۆژمنان یان نەبم بە دیلی دۆژمنانی گەلەکم.
بەداخەوە دۆژمنانی کوردستان نەیانتوانی زەبری پی بەبن جا بە دەستی خۆدی کورد شەهید سۆلیمان مۆعینیان شەهید کرد جا جەنازەکیشیان رادەستی دۆژمنانی گەل نیشتمان کرد.
.....
بەلی کورد خۆخۆرە دۆژمنی خۆیەتی بیگانە پرستە.
شەری براکۆژی دەگریتەوە بۆ شەر نیوان بارزانیەکان شەکاکەکان کە ناچمە ناو ناخیەوە چۆۆنکە نامەویت تۆشی هەلە بم  دەمەویت ئەوی کە خۆم خۆیندۆمەتەوە سەبارەت بە میژوی کورد میژوی شەری براکۆژی باسی بەکم بۆ خۆینەرانی ئازیز.
........
بە رای ئیمە یەکێتی و پارتی هەردۆکیان وەک یەک لە مەر درۆست بۆۆنی شەری براکوژۆی  و درۆست بۆۆنی ٣١ ئاب ١٩٩٦ تاوانبارەن بە کۆشتن دانی گەنجانی کورد مالویرانی حەتا دەلین ١٥٠٠٠ کوردیان کۆشتوە دەی ئەگر وابێت خۆ پارتی بە تەنها ناتوانێت ١٥٠٠٠ کورد بەکۆشتن بەدات بە هەزاران کوردیش ئەفلیج  وکەم ئەندام بەکات بەلکۆ هەردۆلا بە کۆشتنی گەنجانی کورد وەک یەک توانبارەن چۆۆنکە مام جەلال هیزی سۆپای پاسدارانی ئیرانی بە فەرماندەهی  ئەحمد کازمی فەرماندەی هیزی زەمینی سۆپای پاسدارانی ئیرانی  هینا بۆ کوردستان ئەو هیزە تا کویە هاتن لە بەلگەنامەکاندا هاتوە کە من لینکی ئەو نوسینە دادەنیم کە بە زمانی فارەسیە .
بە رایی ئیمە هەردۆلا خەیانەتکارەن خەیانەتیان بە خاک و نیشتمانی کورد کردوە مندالی کوردیان بە کۆشت داوە و بە هەزاران کوردیان کەم ئەندام کردوە ئەم بەریزانە قەرزاری کوردەن و لە هەمانکاتدا قەرزاری میژوەن دەبێت داوای لیبۆردەن بەکن لە خەلکی کوردستان.
ئەگر یەکێتی پارتی بە درۆست بۆۆنی ٣١ ئاب تۆمەتبار بەکات پارتی بە خەیانەت کار لە قەلم بەدات و یان ئەگر پارتی یەکێتی بە درۆست بۆۆنی ٣١ ئاب بەخاتە خانەی خەیانەتەوە یەکێتی تومەتبار بەکات  ئەوا ئیمە بە ئەم پرۆپاگەندیە دەلین گالتە کردەن بە بیرو رایی خەلکی کوردستان هەول دان بۆ شاردەنوەی راستیکان.
ئەگر ئیمە وەک نوسەریکی سەربەخۆ و وەک کەسایەتیکی دادپروەرانە لە سەر قەزیەی ٣١ ئاب بەدۆین دەبێت لایەنگری هیچ کام لە ئەم لایەنانی وا بە درۆست بۆۆنی شەری براکۆژی تۆمەتبارەن نەکین بەلکۆ راستیکان بۆ خەلک باس بەکین وەک خۆیی چۆۆن رۆیداوە.
لە ئەسلدا شەری براکۆژی لە سەر دابەش کردنی پارەی گۆمرگی ئیبرایم خەلیل بۆ سەرتا بەلام مەلملانەکە برۆ ئاقاریکی خرابتر رۆشیت جا هەر کام لە  ‌هیزە کوردیەکان پەنایان برد بۆ داگیرکرانی کوردستان یەکیکیان برۆ تۆرکیا و ئەویشیان برۆ ئیران ئەلبەتە ئەم کارە خۆاستو ویستی دۆژمنانی کورد بۆ و دۆژمنانی کوردیش ئەم هەلومەرجەیان بە هەلومەرجەیکی باش دە زانی بۆ درۆست کردنی شەری براکۆژی تا بتوانن پارتی   بەدەن بە گەژ پارتی کریکارانی کوردستاندا و ئیرانیش چۆۆن لە ژیرەوە لە گەل تۆرکیادا ریککەوتنی ئەمنیان هەبۆۆ ئەم کارەیان زۆر بەدەل بۆ جا تۆرکەکان پارتیان هاندەدا دەژ بە پارتی کریکارانی کوردستان ئیرانیش مام جەلالی هاندەدات دەژ بە پارتی تا بە باشی ئامانجە گەلاوەکانی دۆژمنان لە کوردستاندا سەربەکویت.
جا پارتی ریگای خۆش کرد بۆ هاتنی هیزە سەربازیەکانی تۆرکیا بۆ ناو خاکی  کوردستان کە هیشتا لە کوردستاندا ماونەتەوە نایانئەویت کوردستان بە جی بەهیلن.
لە ئیرەدا دۆژمنانی کورد توانیان دەست کەوتیکی باش بەدەست بەهینن کە ئەویش ئەوە بۆ کە لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەستی کرد بە رادەست کردنەوەی کوردە شۆرەشگیرەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بە رژیمی ئیران و ئەم رادەست کردنەوە هیشتا بردەوامە لە ٢ مانگ پیش ئیستا مەولوود ئافەند رۆژنامە نوسی رۆژهەلاتی کوردستان و ٢٠ کەسی دیکە کە وەک پەنابەر لە باشۆری کوردستان ژینان بە سەر دەبرد رادەستی ژیمی ئیرانیانی کردوە کە ئەمیش بەشیکە لە هاوکاریە ئەمنیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رژیمی ئیران.
لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانیشەوە پارتی دەستی کرد بە رادەستی کردنەوەی لاینگرانی پارتی کریکارانی کوردستان بە رژیمی داگیرکری تۆرکیا کە بە سەدان رۆلەی باکۆری کوردستانی رادەستی رژیمی فاشیستی تۆرکیا کردوتەوە کە ئەمیش لە میژودا دەکەویتە خانەی خەیانەتەوە.
چیرۆکی درۆست بۆۆنی ٣١ ئاب ، تۆمەتباری سەرەکی ئەم رۆداوە  هەردۆلای قەزیەکن  مام جەلال لە سالی ١٩٩٦ دا هیزیکی سۆپای پاسدارانی ئیرانی بە فەرماندهی ئەحمەد کازمی فەرماندەی  هیزی زەمینی سۆپای پاسدارانی هینا کە ئەو هیزە بۆۆن بە دۆ بەشەوە بەشیکیان هیرشیان برد بۆ سەرمەقرەکانی  ریکخراوەی مۆجاهیدینی خەلقی ئیران بەشیکی دیکەیشیان هیرشیان برد بۆ سەر مقەرەکانی  حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کە مەقرەکانیان لە شاری کویە بۆ لە هەمان کاتیشدا شانبەشانی هیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیرشیان دەکردە سەر هیزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هیزەکانی پارتیان دەدا و هیزەکانی سۆپای پاسدارانی ئیرانی هاوکاری یەکێتی نیشتمانیان دەکرد دژ بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
کاتیک هیزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە گەل هیزەیکی سۆپای پاسدارانی ئیراندا رۆبەرۆ دەبنەوە ئەو کاتە سەرۆکایەتی پارتی هەست بە ئەم قەزیەی دەکات کە ئیرانیەکان هاوکاری یەکێتی  نیشتانی دەکن  دژ بە پارتی    و پارتی لەپیشدا داوا لە تۆرکیا دەکات بۆ هاوکاری نیزامی  بەلام تۆرکیا رەتی دەکاتەوە کە برەنگاری ئیرانیەکان بەبێتەوە چۆۆنکە ئیران و تۆرکیا ئستراتیژی هاوپیمانیان  هیە دژ بە کوردەکان  و تۆرکیا لە بر ئەوی کە نەکات لە مەر بەزاندنی خاکی عیراق تۆشی کیشە بەبێتەوە رەتی کردوە کە هاوکاری نیزامی  پارتی بەکات دژ بە ئیرانیەکان . حەتا بریک لە هیزەکانی سۆپای پاسداران لە ناو هەولیردا دەسۆرانەوە  فەشاریکی زۆر هاتوە بۆ سەر پارتی  ئەگر پارتی پەنای نەبردبایەتە دەولەتی ئەوکاتی  عیراق پارتی  لە ناو دەچۆۆ.
جا پارتی ناچار بۆ پەنا بەباتە سەدام بۆ یارمەتی دژ بە یەکێتی و ئیرانیەکان.
و پارتی هیزی گاردی کوماری ئەلاهۆئەکبر لە نیزیکی کەرکۆک بوۆن بە کریەی کرت بۆ لیدانی سۆپای پاسدارانی ئیران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
پارتی لە گەل دەولەتی عیراقدا واها ریککەوتبۆۆ کە پارتی هیزیکی عیراقی بە کریە دەگرێت بۆ کاتی دوای سەرکوتنیان دەبێت هیزەکە بەگریتەوە بۆ ناو ئەو خالانی وا لە پیشدا جی گیر بۆۆەن و نابێت ئەو هیزە  دوای سەرکەوتنیان  لە ناو خاکی کوردستاندا بەمیننەوە دەبێت  هیزەکانی عیراقی دوابەدوای سەرکەوتنیان کوردستان بە جی بەهیلن بەگرینەوە بۆ جیگاکەی پیشوەی خۆیان.
بەلی مەبەستی ئیمیش ئەمیە کە کورد نابێت خەیانەت لە یەکتر بەکات دژی یەکتر لە بەرژەوەندی دۆژمنانی کوردستاندا هەلسوکەوت بەکات.
دەبێت هەم یەکێتی و  هەم پارتی لە جیاتی یەکتر تۆمەتبار کردن بینە سەر  میدیاکان و جا داوای لیبۆردەن لە خەلکی کوردستان بەکن و قەرەبوەی ئەو بنەمالانە بەکەنەوە کە زیانیان پی گەیشتوە لە شەری براکۆژیدا هاوکاری ئەو بنەمالانە بەکن کە هیشتا مندالەکانیان بی سەروشۆینن لە کوردستان.
بە رایی ئیمە دەبێت لژنەیەکی بی لایەن لە دەرەوەی وەلات بۆ بەدواداچۆۆنەوە لە مەرتاوانبارانی  شەریبراکۆژی لە گەل دادگاکانی نیودەولەتیداپیک بێت  هاوکاری بەکن بۆ ئەوی ئەو کەسانی وا بۆۆنەتە سببی شەری براکۆژی چی لە رۆژهەلاتی کوردستان و چی لە باشۆری کوردستان کار و خەبات بکردریت بۆ دادگای کردنی تاوانبارانی  شەری براکۆژی لە هەر چۆارپارچی کوردستان دەبێت تاوانبارانی شەری براکۆژی دادگای بەکردرین و ئاشکرا کردنی  مەسببینی ئەو شەرە مالویرانە کرە.
شەری براکۆژی لە رۆژهەلاتی کوردستان.
هەر لە سەرەتاکانی راپەرینی گەلانی ئیرانی دژ بە دەستەلاتی شای ئیران کوردەکان نیاتوانی لە ئەو هەلومەرجە بە باشی بە سۆدی کوردستانیەکان  کلک وەربەگرەن .
ئەو کاتە گەلانی ئیران دژ بە دەستەلاتی مۆحەمد رەزا شای ئیران دەستیان بە شۆرەش کردبۆۆ کە کوردەکان هەلومەرجیکی باشیان بۆ رەخسابۆۆ بەلام نەیانزانی بە باشی کلکی لی وەربگرەن.
سەرکردەکانی ئەوکاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانیش لەبیکیان بۆ خۆمینی دەگوت حازەر نەبۆۆن هاوکاری کومەلە بکن دەست بەخنە ناو دەستی یەکتر دژ بە رژیمی مەزهەبی  ئاخۆندەکانی ئیران هەلویست بگرەن و  تا مانگیک کومەلە بە تەنها لە گەل ئەرتشی ئیراندا شەری کرد حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران هاوکاری کومەلەی  نەدەکرد تا هیزەکانی خۆمینی بە تەواوەی لە کوردستاندا بە هیز نەبۆۆن و یەقەی خۆیانیان نەگرت دەستیان بە شەر نەکرد.
هەموو کادیرەکانی ئەو کاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دەستپوروەردی حیزبی تودە بۆۆن و حیزبی تودە یش بە تەواوەتی هاوکاری رژیمی تازە بەقودرەت گەیشتوەی ئیرانیان دەکرد هەر ئەوانیش بۆۆن کە ریگەر بۆۆن لە هاوکاری کومەلەو دیمۆکرات.
بەلام بەداخەوە دوابەدوای کرژی لە نیوان کوردەکان رژیمی ئیران شەری سەرتاسەری دژ بە کوردستان راگەیاند و فەتوای خۆمینی گۆربەگۆر دژ بە کوردستانو کۆشتاری کوردەکان لە سنە و شارکانی دیکەی کوردستان کومەلەو دیمۆکرات شەری هاوبشیان دژ بە رژیمی ئیران نەدەکرد هاوکاری یەکتریان نەدەکرد  بۆ برەنگاربۆۆنەوە دژ بە رژیمی ئیران.
شەری براکۆژی دیمۆکرات و کومەلە.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانیش لە خۆیی بایە دەبێتەوە جا هیرش دەباتە سەر حیزبە بەچۆکەکانی رۆژهەلاتی کوردستان و دواویان لی دەکات کە خۆیان تەسلیمی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بەکنەوە و چەکەکانیان تەسلیم بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بەکن هیچ حیزب و لایەنیک بۆۆی نییە خەباتی چەکداری بەکات لە کوردستاندا لە  حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران نەبێت ئیمە وابۆۆی دەچین کە ئەم کارە دەستی ئیتلاعاتی ئیرانی تیدابۆۆبێت.
دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بریاری شەری دژ بە کومەلە راگەیاند و هیرشی کردە سەر مەقرەکانی کومەلە  شەری براکۆژی دەستی پی کرد چەندین سال ئەم شەرە خۆکۆژیە بەریۆۆە چۆۆ ١٠٠٠ پیشمەرگەی لیهاتویان لە یەکتر کۆشت و بە سەدانیشیان کەم ئەندام کرد ئەفلیجیان کردن.
و ئیستاش نە کومەلە و و نە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانیش حازەر نین داوای لیبۆردەن لە بنەمالەکانی شەهیدانی شەری براکۆژی بەکن بینە سەر میدیاکان جا داوای لیبۆردەن لە خەلکی کوردستان بەگەشتی و بەتایبەت بنەمالی شەهیدانی شەری براکۆژی بەکن هەرگیز باسیشی ناکن.
دانیشتن بە دەزیەوە لە گەل دۆژمنانی کوردستاندا.
دوابەدوای تەواو بۆۆنی شەری نیوان ئیران و عیراق دۆکتۆر عەبدۆل رحمانی قاسملۆ رۆیشت لە گەل ئیراندا بە دەزیەوە دانیشتنی کرد کەسیش نەیزانی ئەو دانیشتنە بۆ چی بۆۆە هیشتا رۆن نیە ئەو دانیشتنە بۆ چی بۆۆە.
کە لە سالی ١٩٨٩ دا لە مالیکدا لە نەمسا تیرور کرا بدەستی رژیمی ئیران ئەویش دەکویتە ناو خانی خەیانەتەوە کە بە دەزیەوە لە گەل دۆژمناندا دانیشتن بکردریت بە بی ئەوی خەلکی کورد بەزانیت ئەو دانیشتە بۆ چی بۆۆە.
ئەو لایەنانەی وا بە شەری براکۆژی تاوانبارەن ١ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢ پارتی دیمۆکراتی کوردستان ٣ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ٤ کۆمەلەی کوردستانی ئیران ئەمانە تاوانبارەن بە کۆشتنی رۆلەکانی کوردستان یان بە کۆشتن دانی رۆلەکانی کوردستان بە بی ئەوی رۆژیەک لە رۆژاندا حازەر بۆۆن داوای لیبۆردەن لە جەماوەری کوردستان بەکن بەتایبەتی بنەمالی ئەو کەسانی وا لە شەری براکۆژیدا گیانیان لە دەست داوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سالەکانی ١٩٦٦ دا دەستی بە شەری براکۆژی کردوە  پارتیش پیم وابێت دژ بە سۆلیمانی مۆعینی دەستی بە ئەو کارە کردوە .
ئیمە تەنها ئەوە دەلین کە تاوانبارانی شەری براکۆژی دەچنە زبەلدانی میژو چۆۆنکە هەرگیز مرۆڤکان کەسوکارەکانیان کە بەدەستی تاوانباران کۆژرابێت لە یاد ناکن.
هیوادارم ئەم لایەنانە بۆیرانە بین سەر میدیاکان داوای لیبۆردەن لە خەلکی کوردستان بەکن.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ریگای رەزگاری کورد و کوردستان .
لە گەل ریزو سۆپاسمدا سامۆئیل کرماشانی ٣٠/٨/٢٠١٢



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر