ئۆفرا بێنگیۆ: سەدەی بیست و یەكەم لەگەڵ خۆیدا شتی نوێ و باشتری بۆ كورد هێناوە
سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه كوردییه‌كان له سه‌نته‌ری مۆشی دایان له زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب دەڵێ "بارگرژییەكانی جیهانی عەرەب كوردی كردووە بە یاریزانێكی گرنگ لە ناوچەكەدا".
ئۆفرا بێنگیۆ، سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه كوردییه‌كان له سه‌نته‌ری مۆشی دایان له زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب لە نوێترین وتاری خۆیدا لە رۆژنامەی (زە جوراسلیم پۆست-The Jerusalem Post) ی ئیسرائیلی‌دا روونی دەكاتەوە سەدەی بیست و یەكەم لەگەڵ خۆیدا شتی نوێ و باشتری بۆ كورد هێناوە و بارگرژییەكانی جیهانی عەرەب كوردی كردووە بە یاریزانێكی گرنگ لە ناوچەكەدا كەلەتوانایدایە نەخشەی جیۆستراتیژی خۆی دابڕێژێتەوە.
"بارگرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییان لەسەر كورد" وتارێكی دیكەی پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنگیۆ، نووسەری كتێبی "كوردی عیراق: دروستكردنی دەوڵەتێك لەناو دەوڵەتدا"، لە وتارەكەیدا دەڵێت "سەد ساڵی رابردوو رەنگە خراپترین سەردەم بێت لە مێژووی كورددا لەنێوانیشیاندا دابەشبوون بەسەر چەند دەوڵەتێك و روبەڕوبونەوەی چەندین كامپینی تواندنەوە و تەنانەت جینۆساید. بەڵام سەدەی بیست و یەكەم شتی باشتر و نوێی لەگەڵ خۆیدا هێناوە."
نووسەر لە وتارەكەیدا ئاماژەدەكات بەوەی هاوشان لەگەڵ شۆڕشە جەماوەرییەكانی دەوڵەتانی عەرەبدا، شۆڕشێكی هێمن لە خاكە كوردییەكانی توركیا و سوریا و عیراق و ئێران‌دا لەئارادایە و روونی دەكاتەوە چەندین جیاوازی و لێكچوون لەنێوان شۆڕشەكانی كورد و شۆڕشەكانی عەرەبدا هەیە.
بێنگیۆ لەوبارەیەوە نوسیویەتی "لە كەیسی شۆڕشەكانی عەرەبدا ئێمە باسی چەندین دەوڵەت دەكەین، لەكاتێكدا لە كەیسی شۆڕشەكانی كورددا ئێمە باسی قەوارەیەك و دانیشتوانێكی 30 ملیۆنی بەهێز دەكەین كە دەوڵەتی خۆیان نیەو لە ڕەوشێكی سیاسی گۆڕاودا دەژین، و لەكاتێكدا شۆڕشەكانی عەرەب دژی رژێمی دەوڵەتە عەرەبیەكانن، شۆڕشەكانی كورد دژی یەكپارچەیی و ناسنامەی نەتەوەیی دەوڵەتەكانی عیراق و توركیا و سوریا و ئێرانن."
نوسەر جەختدەكاتەوە جیاوازییەكی سەرەكی دیكەی نێوان شۆڕشەكانی كورد و شۆڕشەكانی عەرەب بریتیە لەوەی لەكاتێكدا شۆرشەكانی جیهانی عەرەب ڕەوتی ئیسلامی لە كۆمەڵگادا بەهێزتر كرد و ڕەوایەتی بەخشی بە ئیسلامی سیاسی تەنانەت لە چەند دەوڵەتێكی عەلمانی وەكو تونس‌دا، لە كەیسی شۆڕشەكانی كورددا ئیسلامیزم زەمینەی ئاكاری و سیاسی بەدەستنەهێناوە و هەرگیز رەگی قووڵی دانەكوتاوە لەبری ئەوە ڕەوت و ئاراستە ئیتنیكی-نەتەوەییەكان باڵادەست بوون، و ئەنجامی هەڵبژاردنە دیمۆكراتیەكەی ساڵی 2009 ی هەرێمی كوردستان دەریخست هەردوو پارتە ئیسلامیەكە پێكەوە تەنها 9 كورسیان لەكۆی 111 كورسی پەرلەمانی بردەوە.
هەروەها نووسەر تیشكی خستۆتەسەر ئەوەی شۆرشەكانی عەرەب دابەشبوونی كۆمەڵگا عەرەبیەكانی لێكەوتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە شۆڕشەكانی كورد بوونە هۆی یەكخستنی ماڵی كورد و دروستبوونی گوتار و هیوایەك بۆ یەكگرتنێكی گەورەتر و دروستكردنی "دەوڵەتی كوردستانی گەورە" بەتایبەتی لەنێوان نەوەی نوێ و دانیشتوانی هەندەراندا.
لەمڕوەشەوە جەختیكردۆتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نموونەیەكی گەشە بۆ هەموو كوردێك لەسەرتاسەری دنیاداو هەرێمی كوردستان بۆتە چەقی كۆكردنەوەی هەموو لایەنە كوردییەكان و ئاشكرایكردووە گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایكردووە هەرێمی كوردستان ببێتە رابەری راستەقینەی پارچەكانی تری كوردستان.
نووسەر لە كۆتایی وتارەكەیدا راپەڕین و شۆڕشی پارچەكانی تری كوردستان بەتایبەتی كوردستانی رۆژئاوا شیدەكاتەوە و گرێی دەداتەوە بە خەباتی كورد بۆ رزگاربوون و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان و لەوبارەیەوە دەڵێت "كورد دەنگ و ڕەنگ و ناسنامەی خۆیان لە جیهاندا گەڕاندەوە و لە سەدەی بیست و یەكەمدا ئەوانەی وەكو مانگای پیرۆز لە دەوڵەتی نەتەوەییان دەڕوانی هەندێك لە پیرۆزییەكانیان لەدەستدا، بەڵام كوردەكان هەندێك هیوایان هەیە بۆ گەشبینی و داهاتوویەكی باشتر."
وەرگێڕان: دانا تەیب مەنمی
-----------------------
-----------------------
بۆچی فه‌له‌ستین ببێته ده‌وڵه‌ت، هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت؟
ئۆفرا بێنگیۆ*
ئایا ناتوانین به هه‌مان ئاماژه بپرسین، بۆچی پێویسته فه‌له‌ستین ببێته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت؟
له كۆنفرانسێكدا كه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سازكراو من ئاماده‌ی بووم، وێرام بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌له‌ستینیه‌كاندا به‌راورد بكه‌م. كۆنفرانسه‌كه بایهخیدهدا به نه‌خشه‌ی سیاسی گۆڕاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای شه‌ڕی كه‌نداوی ساڵی 1991 و رێكه‌وتنه‌كانی ئۆسلۆی ساڵی 1993 ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆ و ساوایانه‌ی كه هاوكات له هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی تازه دامه‌زرێنراوی فه‌له‌ستین لهگهشهكردندابوون.
ئه‌و كاته له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ردوو گروپ، فه‌له‌ستینیه‌كان و كورده‌كان، له باره‌ی مافی گهلهكانیانهوه بۆ بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆیان قسه‌یان كرد، و زۆر شتێكی ئاسایی بوو لێكچوون و جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌م. به‌ڵام به‌راوردكردنه‌كه هه‌رایه‌كی دروستكرد له نێوان به‌شداربووه‌كاندا كه زۆربه‌یان فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب بوون و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان وه‌كو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، هۆڵی كۆنفرانسه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
له‌ڕاستیدا بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر به‌راوردكردنێكی له‌و جۆره به تابۆ و قه‌ده‌غه له‌قه‌ڵه‌مده‌درا، ئه‌ویش له‌به‌ردوو هۆكار: یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان لایه‌نگیریان له فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كرد، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردی تێدا ده‌ژی نه‌یانده‌ویست به هیچ شێوه‌یه‌ك دان بنێن به ره‌وایه‌تی ناسنامه‌ی كورددا، ئیتر چ جای ئه‌وه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد جێبه‌جێ بكه‌ن. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه نهگۆڕهكانیان، هه‌مان هه‌ڵوێستی دژ به‌كوردیان گرته‌به‌ر.
هه‌رچه‌نده، ئه‌مڕۆ كه‌سێك ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی بپرسێت ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئاشكرابكرێت ئه‌و تابۆیه به‌سه‌رچووه، و رونبكرێته‌وه به‌راوردكردنێكی له‌و جۆره شتێكی خه‌یاڵی نیه. له‌ڕاستیدا هه‌ر به‌راوردكردنێك به روونی ده‌ریده‌خات كه كورد هیچیان كه‌متر نیه، و بگره له فه‌له‌ستینیه‌كان زۆر شایسته‌ترن ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت.
سه‌ره‌تا، كورد به گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینن كه له سه‌رده‌مه دێرینه‌كانه‌وه له نیشتمانی خۆیاندا ژیاون. كورد زمان و رۆشنبیریی و ناسنامه‌ی جیاواز و ناوازه‌ی خۆیان هه‌یه كه هه‌موو ئه‌و شتانه له‌خاكی خۆیاندا له دراوسێكانیان جیایان ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دیمۆگرافی قسه بكه‌ین، كورده‌كانی عیراق ئه‌مرۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كانی كه‌رتی غه‌زه و كه‌ناری رۆژئاوا كه ژماره‌ی دانیشتوانیان چوار ملیۆن كه‌سه، ژماره‌یان له پێنج ملیۆن كه‌س زیاترە.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد له‌لایه‌ن ودرۆ ویلسۆن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له وتاره 14 خاڵییه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا له ساڵی 1918 دا به ئاشكرا دانی پێدانرا، و هه‌روه‌ها له په‌یمانی سیڤه‌ر لە ساڵی 1920، ئه‌م مافه بۆ كورد به ڕه‌وابینرا، هه‌رچه‌نده دواتر ئه‌وه وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مردوو مایه‌وە.
بریتانیه‌كان هه‌روه‌كو چۆن له كه‌یسی فه‌له‌ستینیه‌كاندا تێوه‌گلان، ئاوهاش له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به قووڵی له كه‌یسی كورددا تێوه‌گلان، و هه‌ندێك له به‌رپرسانی بریتانی هانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكیان بۆ كورد ده‌دا، له‌كاتێكدا هه‌ندێك به‌رپرسی تر دژایه‌تی ئه‌وه‌یان كرد. بۆ به‌دبه‌ختی كورد، گروپی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی باڵاتری گرته‌ده‌ست، و بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كورد له عێراقدا تا كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م خه‌بات بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس.
ئێستا، له ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی دروستكردنی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تدا زۆر زیاتر بووه له‌ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین له هه‌مان ماوه‌دا. ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی زۆر به‌هێزتره ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له لایه‌ن سه‌دام حسێن-ه‌وه له‌ساڵانی 1987-1988دا له‌دژی كورد ئه‌نجامدرا ره‌چاوبكه‌ین. به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتدا، كورد توانی له وڵاتێكی رووخا و سوتماكهوه هه‌ستێته‌وه و قه‌واره‌یه‌ك به هه‌موو پێداویستیه‌كانی ده‌وڵه‌تێكه‌وه دروست بكه‌ن، له‌وانه‌ش: په‌رله‌مانێك و حكومه‌تێكی كارا و كاریگه‌ر و هێزی ئاسایشی به‌هێز و دیمۆكراسیهكی كه‌م تا زۆر كارا.
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان بۆته مۆدێلێك بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر وڵاتانی ناوچه‌كه. دواتر به به‌راورد له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كاندا، كورده‌كانی عێراق له خاڵێكی تردا به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ پێش فه‌له‌ستینیه‌كان كه‌وتوون ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی كورد زۆر به‌ده‌گمه‌ن په‌نایان بۆ چالاكی تیرۆریستی بردووه، و ئیسلامی سیاسی له‌ناو كورددا ره‌گی دانهكوتاوە.
به‌گوێره‌ی "په‌یماننامه‌ی كۆنتێڤیدیۆ"ی ساڵی 1933 بۆ داواكردنی بوون به ده‌وڵه‌ت، قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ( نیشتمانی) پێویسته ئه‌م بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: دانیشتوان یان گه‌لێكی هه‌میشه‌یی، خاكێكی سنوور دیاریكراو، حكومه‌تێك و توانای به‌ستی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تردا. ئه‌گه‌ر ئێمه له كه‌یسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكۆڵینه‌وه، ئه‌وا ته‌نها ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و حكومه‌ته زۆربه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی تێدایه، و به‌دڵنیایشه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین كه‌متربێت.
له‌باره‌ی پرنسیپی دانیشتوانی هه‌میشه‌ییه‌وه، هیچ كه‌س ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌دا نیه كه كورد لانیكه‌م له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌مه‌وه له هه‌رێمه‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزهیهمیندا چه‌ند میرنشینێكیان دامه‌زراند، هه‌رچه‌نده دوایه‌مین میرنشین له‌نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزهدهیهمیندا روخێنرا. به‌پێی زانیاری ئێمه، هیچ میرنشینێكی فه‌له‌ستینی له‌و جۆره هه‌رگیز بوونی نه‌بووە.
كورد و فه‌له‌ستینیه‌كان له پرسی سنوری دیاریكراودا هاوبه‌شن، به‌ڵام به رای پرۆفیسۆر روس لاپیدۆس، پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مامۆستای خانه‌نشینی زانكۆی هێبرو، نه‌بوونی سنوری دیار و ده‌ستنیشانكراو نابێت ڕێگرێك بێت له‌به‌رده‌م بوون بهدهوڵهتدا.
سه‌باره‌ت به مه‌رجی سێیه‌م، بوونی حكومه‌تێكی كارا كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دانیشتواندا هه‌بێت، بێ گومان له‌م روه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر زۆر له ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی سه‌ركه‌وتوو تر و چالاكتره. هه‌رچه‌نده له‌ڕووی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تردا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه‌وه‌یه كه‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه. راسته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌كی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان كۆڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تردا نیه (فه‌له‌ستین به‌م دواییانه بوو به ئه‌ندامی چاو‌دێر له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-وه‌رگێڕ). ئه‌مه‌ش به‌شێكه له پێوه‌ره دووفاقیهكان كه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
شرۆڤه‌كارێكی تورك به‌مدواییانه له ستوونی رۆژنامه‌یه‌كدا رق وبێزاریی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پشتگیری و لایه‌نگیری ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل و ئه‌وه‌ی گوایا ئه‌مریكا پێوه‌ری دووفاقی له‌به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كاندا په‌یڕه‌وده‌كات ده‌ربڕیبوو. ئه‌و ئه‌م پرسیاره‌ی وروژاندبوو " بۆچی ئیسرائیل ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام فه‌له‌ستین ده‌وڵه‌ت نییه؟ ئایا ناتوانین به هه‌مان ئاماژه بپرسین، بۆچی پێویسته فه‌له‌ستین ببێته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته ده‌وڵه‌ت؟"
*پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنگیۆ: سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه كوردییهكانه له سه‌نته‌ری مۆشی دایان له زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب، هه‌روه‌ها كتێبی "كورده‌كانی عیراق: دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تدا" ی نووسیوە.
رۆژنامه‌ی هائارێتز
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وە: دانا ته‌یب مه‌نمی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر