Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ شهریور ۲۷, شنبه

تکنولوژی روز موبایلی نوکیا ئن 8

موبایلی نوکیا ئن 8
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆی هه‌واڵده‌ری رۆیترزه‌وه‌ که‌ له‌ کونفرانسێکی راگه‌یاندندا له‌ له‌ندن به‌شدار بوو، ڤیدیۆی موبایله‌ نوێکه‌ی گه‌وره‌ کومپانیای نوکیا به‌ جیهاندا بڵاو کرایه‌وه‌. له‌و رۆژه‌وه‌ تاکوو ئێستا خه‌ڵکیی ده‌توانن پێش وه‌خت داوای بکه‌ن و بیکڕن. بڕیار وایه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بێته‌ بازاڕ. ماڵپه‌ڕی نوکیا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و له‌ چه‌ند ره‌نگی جیاوازدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی خۆی کردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ زۆر راگه‌یه‌نه‌ری ئایتی و هه‌واڵنێری دا باسی له‌سه‌ر کراوه‌.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی نوکیا، له‌سه‌ر سیسته‌می Symbian 3 دروست کراوه‌. کامیرایه‌که‌شی 12 میگاپیکسله‌. ئه‌گه‌ر سه‌یری زانیارییه‌کانی ئه‌م ته‌له‌فوونه‌ بکه‌ین و هه‌ڵیسه‌نگێنین، تاکوو ئێستا باشترین ته‌له‌فوونه‌.
جێگای باسه‌ که‌ ئه‌م موبایله‌ ده‌توانێ به‌ شێوه‌ی ئچ دی "HD" فیلم بگرێ، ئه‌ویش به‌ قه‌واره‌ی 700 پی 720p
بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و موبایله‌ به‌ هاسانترین شێوه‌ بتوانن سه‌یری وێنه‌ و فیلمه‌کانیان بکه‌ن، کونێکی ئچ دی ئم ئای hdmi بۆ دروست کراوه‌.
http://www.kurditgroup.org

---------------------------------------------------------------------
Google Me» ڕکابەری فەیسبووک
لە هاوینی ئەم ساڵدا لەهەندێک دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە هەواڵێک دزەی کردبوو ، گوایە گوگڵ سەرگەرمی دروستکردنی خزمەتگوزاریەکی هاوشێوەی فەیسبووکە بەناوی «Google Me» ، ئێستا ئەو هەواڵە پشتراسکرایەوە.
«Eric Schmidt » بەڕێوەبەری گــوگڵ ئەو هەواڵەی پشتراسکردەوەو بڕیارە لە پاییزی ئەم ساڵداخزمەتگوزاری «Google Me» بکەوێتە دەست بەکارهێنەران.
"Schmid " دەڵێت ، مەبەست لەم خزمەتگوزارییە کۆپیەکی فەیسبووک نییە ، بەڵکو “تیمێکی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانە” ە و گەڕان لەخۆدەگرێت و لەڕیگەی گوگڵەوە بە شێوەیەکی تر پێشکەش دەکرێت.
شایانی باسە داخراوی فەیسبووک بەڕووی گـوگڵ و نەهێشتن و نەدانی زانیاریەکانی فەیسبووک بە گەوگڵ هۆکاری سەرەکی ئەوەبوون کە گوگڵ بیر لە خزمەتگوزاری «Google Me» بکاتەوە.

**********
**********
سەرچاوە:
The Wall Street Journal
Reuters
http://www.kurditgroup.org
----------------------------------------------------------
Philips ڕکابەری ئایپۆدی دروستکرد.
کۆمپانیای Philips بۆ یەکەم جار ئامێرێکی لێدانی موزیک و ڤیدیۆی دروستکرد ، هاوشێوەی (Ipod Touch) ی بەرهەمی نوێی Apple.
ئەم ئامێرە نوێیە ناوی ”GoGear Connect “ ە ، سیستەمی کارای ئەندرۆیدی گوگڵی تێدا بنچینەیە ، کە لەم ڕۆژانەدا سیستەمی ئەندرۆید زۆر لە پەرەسەندندایەو گۆشەیەکی گرنگی بازاڕی مۆبایلی بۆخۆی دەستبەرکردووە.
کۆمپانیای ناوبراو لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند «GoGear Connect» پیشانگەرێکی ٣،٢ ئینجی ساوپەردەی(تەچ) هەیە بە قەبارەی ٤٨٠x٣٢٠ پیکسەل , و ژمارەیەکی زۆر پرۆگرامۆکەی تێدا دامەزراوەو دەتوانرێت زیاتر لە ٧٥ هەزار پرۆگرامۆکە و یاری بۆ داببەزرێنێت لە بازاڕی ئەندۆرید.
ئەم میدیا لێدەرە قەبارەکەی ١٢٨ گرامە و پێوانەی ١٣x١٢،٦x٥٩ ملیمەترە وپشتگیری زۆربەی فۆرماتەکانی دەنگ و ڕەنگ دەکات و دەتوانێت ڤیدییۆ لێبدات بە جۆرایەتی ٧٢٠x١٢٨٠ .
جگە لە لێدانی ڤیدیۆ و موزیک دەتوانرێت ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت و سود لە Google maps وەربگرێت وەکو GPS .
هەروەها قومباس و کامیرای وێنەو ڤیدیۆی لەخۆگرتووە و بیرگەکەشی دەتوانرێت فراوانبکرێت بە یارمەتی “MicroSD”.
ئەگەر GoGear Connect “ بەراورد بکەین لەگەڵ ئایپۆد نوێ دا ئەوا ئایپۆد نە قومباس و نە کارتخوێنەری لەخۆ نەگرتووە.
جێگای ئاماژەیەGoGear Connect “ پشتگیری بێسیم (WLAN) و Bluetooth دەکات و قەبارەی ١٦ گیگابایت بیرگەی لەخۆگرتووە و بریارە مانگی ١١/٢٠١٠ بکەوێتە بازاڕە و نرخی ٣١٥ دۆلار دەبێت.

سەرچاوە:
Philips, Engadget
http://www.kurditgroup.org
---------------------------------------------
۱۰۰۰ هاککەرری کۆمپیوتەر لە بودابێست کۆدەبنەوە
چالاکی هاککەرانی کۆمپیوتەر لە ساڵی ۲۰۱۰ ، کۆنگرەیەک دەبەستن لە شاری بودابێست پایتەختی هەنگاریا ، کە بە کۆنگریەکی گەورە دادەنرێت لە رۆژئاوای ئەوروپا ، کە لە ئەمڕۆ وە دەستی پێکرد واتە شەممە ، بە پێی قسەی ڕێکخەرانی کۆنگرەکە ئەم یەککگرتنە دوو رۆژ دەخایەنێت
//////////////////////////////////
قرار است در کنگره ی هکرهای جهان که در بوداپست گرفته میشود شرکت کنم و نامه رسمی از سوی دبیرکل هکرهای جهان دریافت نموده ام و در روزهای آینده با شرکت در این کنگره دو روزه حضور خواهیم یافت اگر نیاز باشد نامه را منتشر میکنم اما به خاطر یک سری نوشتهای خصوصی تا اطلاع ثانوی آن را منتشر نمیکنم لاکن بعد از کنگر به احتمال زیاد ان را منتشر کنم با تشکر ساموئیل کرماشانی
---------------------------------------------------------------
IE 9 Beta وەشێنرا
ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت بۆ یەکەم جار وەشانی تاقیگاری ئینتەرنێت ئێکسپلورەر ٩ ی وەشاند ، بەهەندێک چاکسازی و گۆڕانکاری و کرداری نوێیەوە ، هەروەها جگە لە زمانی ئینگلیزی بۆ زۆربەی زمانەکانی تریش لەوانە زمانی عەرەبیشی تێدایە ، ئێستا بەکارهێنەرانی IE دەتوانن
http://windows.microsoft.com/en-US/internet-explorer/products/ie-9/home?os=win7&arch=a&browser=other
----------------------------------------------------------

گواستنەوەی ڕاستەوخۆ: گـووگڵ ماوەیەکە سەرقاڵی خزمەتگوزاریەکی نوێیە ئەوەش گواستنەوەی ڕاستەوخۆ لە YouTube وەکو تەلەفزیۆنەکان. خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی YouTube ، پێشتر ژمارەیەک کۆنفرانس و کۆنسێرتی پیشانداوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ،

مایکرۆسۆفت ئایفۆن لە گۆ ڕدەنێت.: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو مایکرۆسۆفت لە ڕێوڕەسمێکدا لەگەڵ گرووپێکی زۆر لە کارمەندانی خۆی لە بارەگای سەرەکی مایکرۆسۆفت لە”Redmond “ مۆبایلی بەناوبانگی (Iphone) یان برد بۆ گۆڕستان

SMS و تێکچوونی ئه‌قڵ: هه‌رکات‌ که‌ره‌سته‌یه‌کی باش له‌ نێو کۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، سه‌رنجی دوکتۆر و پسپۆڕان بۆ لای خۆی راده‌کێشێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا، ئه‌و که‌ره‌سته‌ نوێیه‌ زیان به‌ سڵاومه‌تی

وەرگێران بۆ بڵاگێری وۆردپرێس!: وەکو دەزانن. یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین بڵاگێرەکانی جیهان wordpress.com ــە. ئەویش وەکو سەرچاوە پڕۆگرامۆکەی وۆردپرێس بەکاردەبات و لەگەڵ دەیان ڕووکاری بە خەسڵەت و بۆ کوردی شیاو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر