Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ مرداد ۷, شنبه

ئەمریکا: تورکیا پشتگیری ئەلقاعدە دەکات



ئەمریکا: تورکیا پشتگیری ئەلقاعدە دەکات
Rojnews ajans
2017-07-29 15:02:40
برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەناو هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش، ڕایگەیاند، کە تورکیا پشتگیری ئەلقاعدە دەکات و بەهۆی تورکیاوە ئیدلب بووەتە پێگەی ئەلقاعدە.

ئەمڕۆ برێت مەکگۆرگ، لە پانێلی ئەنستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەیکردو وتی، کە ئیدلب بە هۆی سنوورەکانی تورکیاوە بووە بە مەیدانی ئەلقاعدە.
مەکگۆرگ وتی، کە لە پاش ١١ی ئەیلولەوە ئیدلب بووە بە ناوەندی ئەلقاعدە، بەڵام پێویستە بپرسین کە سەرۆکی ئەلقاعدە چۆن دەچێتە ئیدلب، دیارە لە سەر سنوورەکانی تورکیاوە تێپەڕدەبن بەرەو ئیدلب، چۆن سنوورەکانمان لە هەندێک لە سنوورەکان لە سەر داعش داخست، پێویستە ئەو سنوورانەش لە سەر ئەلقاعدە دابخەین.
مەکگۆرگ لە کۆتاییدا سەبارەت بە کارەکانی هێزەکانی دژی داعش لە سوریا وتی:"کە لە ساڵی ٢٠١٣وە بۆ ٢٠١٦، ٤٠ هەزار شەڕکەری بیانی چونەتە سوریا، ئێمە لەگەڵ هێزەکانی دژی داعش ٧٠ هەزار کیلۆمەترمان لە داعش پاککردەوە، پێنج ملیۆن کەس لە ژێر چنگی دەسەڵاتی داعش ڕزگاربوون، لە عێراق دوو ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر