Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ مرداد ۷, شنبه

یوکسەکداغ و دەمیرتاش: دواجار هەر سەردەکەوین



یوکسەکداغ و دەمیرتاش: دواجار هەر سەردەکەوین
Rojnews ajans
2017-07-29 13:29:38

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشوو، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە زیندانەوە پەیامیان نارد بۆ پشتگیریی مانگرتنی ئێشکگیریی بەرخۆدانی پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لە ئامەدەوە دەستیپێکردووەو ڕایانگەیاندووە، کە هەر سەردەکەون.

مانگرتنی ئێشکگیری بەرخۆدانی پەرلەمانتارانی هەدەپە ئەمڕۆ لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، پەرلەمانتاران وا بڕیارە ماوەی حەوت ڕۆژ لە پارکی ئەکین جەرەنی ئامەد مان بگرن و ناڕەزایی پیشان بدەن بەرامبەر بە زیندانیکردنی پەرلەمانتاران.

فیگەن یوکسەکداغ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە:"ئێمە لە ناو زیندان و ئێوەش لە دەرەوە تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە تێکۆشانماندا، دواجار ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئیرادەی ملیۆنەها کەس ناچاردەبن پاشەکشەبکەن، ئەوانەی ناوەستن و خۆیان لە تێکۆشان نادزنەوە فاشیزم دەوەستێنن، مانگرتنی ئێشکگیری بەرخۆدان سەلمێنەری سەرکەوتنمانە، لە سەر ئەم بنەمایەش بانگەوازی هەموو ڕێکخراو و بزوتنەوە دیموکراسیخوازەکان دەکەم، کە پشتگیری ئەو بەرخۆدانە بکەن".

سەلاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە:"پێویستە هەمووان لە هەموو شوێنەکانەوە پشتگیری ئەو مانگرتنە ئێشکگیرییە بکەن، نەک تەنیا خەڵکی ئامەد، بەڵکو خەڵکی ئەستەنبۆل، ئیزمیر، ئەدەنە و مێرسینیش پشتگیریان بکەن، بەم پشتگیریانە فاشیزم پاشەکشە دەکات، من لێرەوە بەرخۆدانی ئەو هەڤاڵە تێکۆشەرانە بەرز دەنرخێنم و دەشڵێم، کە دوا جار سەردەکەوین".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر