Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ تیر ۱۵, پنجشنبه

ئه‌ردۆغان: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم له‌ بڕیاری‌ ڕیفراندۆم په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌



ئه‌ردۆغان: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم له‌ بڕیاری‌ ڕیفراندۆم په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لێدوانێكی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌ سازدانی‌ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم له‌ بڕیاره‌كه‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ . له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ فرانس 24، له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ وتبووی‌ توركیا ته‌نها له‌و كاته‌ نیگه‌رانه‌ كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم دیاریكراوه‌ نه‌ك خودی‌ پرۆسه‌كه‌، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كارێكی‌ دروست نیه‌‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ تێڕوانینی‌ خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم. ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، مه‌سعود بارزانی‌‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم بۆ سازدانی‌ ریفراندۆم ئاماده‌نین‌و په‌شیمانیش ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاره‌یان دژی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراقه‌. سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ توركیا، راشیگه‌یاندوه‌، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ به‌ واتای‌ ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغی‌ دابه‌شبوون دێت‌و وه‌كو ئه‌نكه‌ره‌ش به‌ باشی‌ سه‌یری‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ناكه‌ن.
سەرچاوە کەئینئین

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر