Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ تیر ۲۵, یکشنبه

نوێترین هه‌ڵوێستى پارتى پێچه‌وانه‌ى ریفراندۆم ئاشكرا بوو.. دەتوانریت بە هووی زەخت و گوشارەکانی تورکیا پارتی بەشداری نەکردبێت




نوێترین هه‌ڵوێستى پارتى پێچه‌وانه‌ى ریفراندۆم ئاشكرا بوو.. دەتوانریت بە هووی زەخت و گوشارەکانی تورکیا پارتی بەشداری نەکردبێت
میلله‌ت
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 16 ى 7 ى 2017 بۆ دووه‌م رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی‌ راوێژی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ شارى سلێمانی‌ به‌بێ پارتى دیموكراتى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆتایى به‌كاره‌كانى بهێنێت، ‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش ئاشكراى ده‌كات "پارتى پێچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌كانى، به‌شدارى نه‌كرد"، ده‌شڵێت "به‌ فه‌رمى داوا له‌ پارتى كراوه‌ به‌شدارى بكات، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه‌".


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ رێكخه‌رانى كۆبوونه‌وه‌ی‌ راوێژی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ شارى سلێمانی‌ به‌ "میلله‌ت"ى راگه‌یاند "به‌ فه‌رمى داوا له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان كرا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات و له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام پارتى هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بووه‌".
وتیشى "به‌شدارینه‌كردنى پارتى له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ راوێژی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یه‌ كه‌ پێشتر پارتى له‌باره‌ى یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى كوردى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئاماژه‌ى پێده‌كرد".
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بێ هه‌ڵوێستى و به‌شدارنه‌بوونى پارتى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بانگه‌شانه‌شه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و حزبه‌ له‌باره‌ى ریفراندۆم و راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌یكات، چونكه‌ یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى، پشتیوانیكردنه‌ له‌ یه‌كڕیزى كورد، به‌ڵام پارتى ئه‌و كاره‌ى نه‌كرد و به‌شدارنه‌بوو".
به‌پێى زانیارییه‌كان "كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان 350 بانگهێشتنامه‌ی‌ بۆ سه‌رجه‌م لایه‌ن ‌و كه‌سایه‌تیه‌كان و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی‌ و رێكخراوه‌كان ناردووه‌ و 340 یان وه‌ڵامی‌ ئه‌رێنیان هه‌بووه‌‌ و ته‌نها 10 لایه‌ن وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان پارتییه‌".
ئه‌مڕۆ دووه‌م رۆژ و كۆتا رۆژى كۆبوونه‌وه‌ی‌ راوێژی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورده‌ له‌ شارى سلێمانى و كۆتایى به‌كاره‌كانى ده‌هێنێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر