پێوێسته هێزی پێشمه‌رگه به‌هێز بكری
ئه‌مجه‌د حوسین په‌ناهی
xornews
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی گه‌ڵی كورد له رۆژهه‌لإتی كوردستان سالهایه ده‌ستی پی كردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌لإم ئه‌وه زیاتر له بێست ساڵه ، ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لإتی كوردستان له پیده‌شتی شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان یهكجی نشین بووه و به تواوه‌تی ده‌ستی له خه‌باتی چه‌كداری كیشاوه. له لایکی تره وه تاراوگه‌نشینی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆی دوركه‌وتنه‌وه له خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری، له ناوخۆی حیزبهكانداو جێگیربوونی سیاسه‌تی ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتن و چاوه‌روان مانه‌وه‌ی، په‌ره پێداوه. ئه‌مانه‌ش فاكته‌رگه‌لێكن كه رێك به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بزاڤی رزگاریحوازانهی كوردستانی ناو ئێران، له كایهدان و كاردانه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌یانبێ.
لێردا پێم خووشه باسی كۆمه‌ڵه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌م ، مێژوی خه‌باتی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه مێژووی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، مێژوی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه‌ی خه‌لكی كوردستانه. زیاتر له چاره‌كه سهدهیكه بناغه‌ی ئه‌م هێزه له هه‌ل و مه‌رجێكداو له شۆرشی گهلإنی ئێران له سالی 57 دا و هاوكات و له گه‌ڵ هه‌ره‌شه كانی راسته و خۆ و نزیك بونه‌وه‌ی په‌لاماری كۆماری ئیسلامی بو سه‌ر كوردستان, بنكه‌كانی فیرگه‌ی كومه‌له له باشور و باكور بۆ په‌روه‌رده‌كردن و ئاماده كردنی كادره‌كانی هیزی پیشمه‌رگه كه‌وتنه رێ و چوارچیوه‌ی هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له له‌و تیكوشه‌رانه پیك هات كه ده‌وره‌ی نیزامی ئه‌و فیرگانهیان تیپه‌ر كردبوو. هیزه‌كانی یه‌كیتی جوتیاران له ژیر به‌ریوه‌به‌ری و رێنوێنی تێكوشه‌رانی كومه‌له‌دا, له مه‌ریوان و دیوانده‌ره و كامیاران و سه‌رده‌شت و بوكان و مه‌هاباد ، ئه‌ركی خویان سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێكرد: زه‌ویه‌كانیان به سه‌ر جوتیارانی هه‌ژاردا دابه‌ش كرد و بونه مایه‌ی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی داروده‌سته‌كانی چه‌كداری ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان.
سه‌رو دڵ خوش بوونی خه‌لكی كریكار و زهجمهتكیش به داهاتویه‌ك كه ده‌یان ویست به ده‌ستی خویان بونیاتی بنین، پێكهاتنی كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی و ئازادی له كوردستان كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبوه سهنگهریكی پته‌وی دریژه‌ی شورش له ئیران,په‌ره‌سه‌ندنی نفوزی سیاسی و كومه‌لایه‌تی كومه‌له وگه‌شه كردنی تواناییه‌كانی له كوكردنهوه و ریكخستنی جه‌ماوه‌ردا, كه له چه‌ندین روداوی میژویی وه‌ك كوچی مه‌ریوان و مانگرتنی یه‌ك مانگه‌ی شاری سنه بۆ ده‌ركردنی سوپای پاسداران له كوردستان, چه‌ك كردنی هیزی كونهپهرهستی رزگاری كه له لایه‌ن شیخهكانی ناوچه‌كه‌وه دامه‌زرابوو، به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر, رێپیوانی هاوپشتی به‌ره‌و مه‌ریوان وه‌ی تر دا خوی ده‌نواند, هه‌موی ئه‌وانه كه ئاسویكی دیكه‌یان بو شورشی ئیران له به‌ر چاو بوو, بو رژیمی ئیسلامی ته‌حه‌مول نه ده‌كرا. هه‌ر بویه دوای ماوه‌یه‌ك فریوكاری و ته‌فره‌دان, هه‌موو ده‌رگاكانی گوفتوگویان, یه‌كسه‌ر داخست و دوای خولقاندنی چه‌نده‌ها جنایه‌تی وه‌ك قارنی و قه‌لاتان, به فه‌رمانی خومینی له 28ی گه‌لاوێژی سالی 1358ی هه‌تاوی دا هێرشیكی به‌ربلاو و وه‌حشیانه‌یان بو سه‌ر كوردستان ده‌ست پێكرد. كومه‌له بانگه‌وازی موقاومه‌تی له هه‌مو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا ده‌ركرد و، خه‌لكی كوردستان به پیر ئه‌و بانگه‌وازه هاتن و میژوی پر له هه‌لس و كه‌وت و پر له ئه‌زمونی 34سالی رابردوردویان دروست كرد. له‌و كاته‌وه تا ئه‌مرۆ هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له, هانده‌ری خه‌بات و موقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر هیزی داگیر كه‌ری كۆماری ئیسلامی دا بوه و خۆی له ریزی پیشه‌وه‌دا فیداكاری و گیانبازی بۆ كردوه. هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له له ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌یه حزوری خۆی له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌دا چ له دژی سته‌م و سه‌ركوتی حكومه‌تی ئیسلامی و چ له دیفاع له مافه سه‌ره‌تایه كانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش له ناوخوی كومهلگای كوردستان دا, گه‌لیك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه و ده‌رس و ئه‌زموونی به نرخی تۆمار كردوه.
ئێستا دووای 3 ده‌یه ئایا ئه‌م هێزه كه هه‌زاران ههورازو نه‌شیوی برێوه و به پێ ئه‌و فاكترگهڵه كه براستی وه‌كوو هێزیكی شۆرشگێر جولإوهتهوه و نه‌قشی ئێفا كردوه ، ئایا داهتووی كه ئه‌وێك ده‌بی له سه‌رده‌مه‌دا چوون نه‌قشی خووی ئێفا كات و خاوانداریهتی له گه‌ڵی خوێ كات له رۆژهه‌لإتی كوردستان و ئه‌وێك به داخه‌وه كه لێكترازانی حێزبهكانی رۆژهه‌لإتی كوردستان و به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه و له هه‌مو گرنگتر ئۆردووگاه نیشینی كارێگه‌ری خه‌رابی بووه له سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و داهاتووه‌كه‌ی.
له لإیكی تره‌وه به داخه‌وه كه حزبيك كه بڕوای به خۆی و بزوتنه‌وه‌كه و پێوه‌ندی نیوانیان نه‌بێ، ناتوانێ و ناوێرێ بچێته ئه‌و مه‌یدانه‌و، خۆی تێدا تاقی بكاته‌وه. به‌ڵكوو وه‌ك ده‌بینین، ته‌نانه‌ت هه‌لومه‌رجی تاراوگه‌نشینی شه‌رمی كه‌سانیكیش ده‌شكێنێ كه قین له دڵانه، دژ به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بدوێن، گاڵته‌یان بێ به تێكۆشانی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستان و به ئیراده‌گه‌رایی ناوزه‌دی ده‌كه‌ن.
به‌لإم له‌م قۆناخه‌ی ئهمرودا بارودۆخی ئێران رۆژ له دوای رۆژ ئاڵۆزتر دهبێو به هۆی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی له لایه‌ن ولاتانی ده‌ره‌وه رۆژ به رۆژ گه‌مارۆی زیاتری ده‌خرێته سه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌پۆلێکی ناره‌زایی له ناوخۆی ئێران له پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری و هاتنه‌وه سه‌ر کاری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا درووست بووه.
و له لإیكی تره‌وه بارودوخی ناۆچه‌ی رۆژهه‌لإتی ناوه‌راست به‌رو گۆرانیكی جێدی هه‌نگاو ده‌نی و ئه‌وێك دیاره رۆخانی رژیمی ئه‌سد له سوریا چاوروانكراوه و له‌م نێودا ههڵیكی تر بۆ كورد له رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵ كه‌تووه كه دتوانی كارێكهری باشی هه‌بێت له سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌لإتی كوردستان بوێه به‌رای من لاێنه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌لإتی كوردستان و له‌م نێودا كۆمه‌ڵه ده‌بی بۆ پێته‌و كردنی هێزی پێشمه‌رگه تێكۆشیت و شۆرشه‌كانی ولإتانی عه‌ربی به روونی نیشانی دا كه هێز روڵی سه‌ركی ده‌بێنی ، چ له ئاستی جێهانیدا كه سه‌رنج و هاوكاری ولإتانی دژ به ئێران بۆ لإی خۆی را كێشی و چ له ناو ئۆپوزسێونی ئێرانی دا كه كورد مافی نه‌خورێت و له هه‌مۆ گرنگتر ئه‌وێه كه ده‌بی هه‌مو كات ئه‌ومان له بێر نه‌چی كه خه‌باتی چه‌كداری وه‌كوو یه‌كیك له رێگاكانی موقاومه‌تی شورشگیرانه له كوردستان له ماهیه‌تی كۆماری ئیسلامی و توندوتیژی نواندنی به‌رده‌وامی ئه‌م رژیمه دژ به ئازادى و مافی سه‌ره‌تایی خه‌لك سه‌رچاوه‌ی گرتوه و پیویستی دیفاع له‌و ریبازه به‌و هویهوهیه.
هه‌ر بۆیه ده‌بی كۆمه‌ڵه پێداگری كات بۆ پارستن و پێته‌و كردنی باسكی چه‌كداری خۆی و جۆڵةی نیزامی ئه‌و هێزهلهكوردستان وه‌ك به‌شێك له‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له به‌رچاو بگرێ.
----------------------------
پارادوکسی فێندامیتالیزم وئیسلامی که‌لتۆری
نوسینی: کاوه رۆژهه‌لات
له‌م قۆناغه گرێنگه له مێژووی روژههلاتی ناوه‌راست دا، به ئاشکرا ده‌بینین که له‌م ناوچه گرینگ وستراتیژیکهی جیهانی ئه‌مروو دا شێوازیکی نوی له ئیسلامی سیاسی(فێندامتالیزم)خه‌ریکه له دایک ده‌بی. له ئێران زێاتر له 30ساله که شه‌پولی ئیسلامی سیاسی به ته‌واوی توانا و هیزی خوێ خه‌ریکه گه‌لانی ئێرانی وناوچه‌که ده‌چه‌وسێنیته‌وه. عه‌قلیت و جەستەی کۆمه‌لگای ئێران، روژانه خه‌ریکه له لایان نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه داگیر ده‌کرێ.
ئاسیمیلاسیونی سیاسی، ئابۆری، که‌لتۆری وکۆمه‌لایه‌تی، گرێدراوی خه‌لکی ئیران له رێگای بێبه‌ش بوونی ئابوری له سه‌ر ناوی ئیسلام و خاپاندن و فریودانی خه‌ڵک له ژێر ناوی پیروزیه ئائینیه‌کان، گیران و بن چاو کردن، دادگایی کردنی غیابی و حوکمی ناعادلانه، ده‌ست دریژی، ئه‌شکه‌نجه وئازار وئیعدام. هه‌مۆی ئه‌وانه رۆژانه به ئاشکرا له هه‌مبه‌ر گه‌لانی ئێران دا له لایان کوماری ئیسلامیه‌وه په‌ێره‌و ده‌کرین.
له ولاتی تورکیا فێندامیتالیزم ره‌نگ و بۆنی لائیک بوونی به خۆیه‌وه گرتووه، له راستی دا له تورکیا حه‌ول ده‌دری که ده‌مامکی مودیرنیته له روخساری ئیسلامی سیاسی بدرێ. هه‌روه‌ها له ئێرانیش پاش له دایک بوونی ره‌وتی ریفورمیستێ (بزووتنه‌وه‌ی سه‌ۆز) حه‌ولیکی زور دراوه که: خویندنهوهیکی نوێ بۆ ئیسلامی سیاسی له نه‌وعی شیعه‌که‌ی بکرێ. ئه‌م بابه‌ته بووته هوکاری خولقاندنی کیشه له نێوان مه‌لاکانی حکومه‌تی ئێران دا. به گشتی له مودیلی فێندامیتالیزمی ئه‌حمه‌دی نیژاده‌وه به‌گره که زیهنیهتێ، هیژمونیک بوونی هه‌یه و ئامانجی گه‌یشتن به زانستی ناوه‌کی و ته‌کنۆلۆژی سامناکی ساز کردنی چه‌ک و چۆڵی ئه‌تومیه، هه‌تا ئیسلامی سیاسی میانه‌ره‌و سه‌نگه‌ربه‌ندی نوێ وتازه وه به‌ر چاوو ده‌که‌ون. خاڵی گرێنگ لیره دا ئه‌وه‌یه که ئیسلامی سیاسی گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگیه له به‌رده‌م تیکوشانی دیموکراتیکی گه‌لانی ئێران دا.
له حالیک دا وێرای ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی رۆژئاوا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، تێکوشانی دیموکراتیکی گه‌لانی ناوچهکش له ئه‌و په‌ڕی خۆی دایه. نموونه‌کانی. تونس. میسر، ئێران، سوریه، بحرین، و...هتد. به له دایک بوونی ئیراده‌ی گه‌لانی بن ده‌ست، هاوکات جیهانی رۆژئاوا له حه‌ولی ئه‌وه دایه که ئاراسته‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه دیموکراتیکانه به‌ره‌و به‌لاری دا چوون هیدایه‌ت بکات. به تایبه‌ت له رێگای چالاکیه مه‌ده‌نیه لیبراله‌کان، حه‌ولی پاسیف کردن و کۆنترولی دینامیک و هێزی سه‌رهه‌لدانی گه‌لان ده‌دا. بو باشتر ده‌رک کردنی ئه‌م بابه‌ته حه‌ول ده‌دین تا ئاستیک، جه‌وهه‌ری (فێندامیتالیزم ) شروڤه و شیکاری بکه‌ین.
که‌لتۆر: بریتیه له کۆبونه‌وه‌ی عه‌قلانی هه‌مو گورهپانهکانی کومه‌لایه‌تی پیک هاتوو له ماتریالیزم وئیدهئالیزم (مادی ومه‌عنه‌وی)
دین: بابه‌تیکی که‌لتوریه که ده‌کری به‌م شێوه‌یه میکانیزم هه‌بوونی شروڤه بکری:
- خاوه‌ن دهستۆراتیکی ئه‌خلاقیه، بویهش توانای به‌ریوه بردنی هه‌یه و له‌م ئاسته دا ڕولێ خوی له کومهلگا دا ده‌گیرێ.
- ریکخستنی کۆمه‌لگا له هه‌مبه‌ر هێرشی هێزه مودیرن و ده‌سه‌لات خوازه‌کانی ده‌ولت، هه‌م له گوره‌پانی مادی ومه‌عنه‌وی دا له خۆ ده‌گرێ. یانی ده‌توانین بلێن دین ته‌نیا دونیای دوای مه‌رگ له خۆ ناگرێ و له ئه‌ساس دا له بابه‌ته‌کانی ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و دونیای ماتریالیش دا ده‌وری هه‌یه.مزگه‌وت وه‌ک ناوه‌ندێک بۆ چاره‌سه‌ری.
هاوکیشه‌کانی ناو کۆمه‌لگا رۆلی سه‌ره‌کی گێراوه.
کاتیک دین له حاله‌تی که‌لتوری ده‌رده‌که‌وی و ده‌بی به قالبیکی سیاسی، نه‌ته‌نیا ئه‌و تایبهتمندیه پوزیتیفانهی خوی له ده‌ست ده‌دا، به‌لکوو به پیچه‌وانه‌وه ده‌بێ به سه‌رچاوه‌ی ئه‌ساسی خولقاندنی کێشه وبی کارێگه‌ر بوونی کۆمه‌لگا. نموونه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه له میژوو دا ده‌توانین له پێک هاتنی سیسته‌می شیعه‌ی سه‌فه‌وی له‌ئێران دا ببینین. شیعه‌گه‌ری له بنه‌ما دا لایه‌نی چه‌پ گه‌را و ئالتیرناتیفی ئیسلامه که له برانبه‌ر ده‌وله‌ت ودینی ره‌سمی دا هه‌لویست وه‌ر ده‌گرێ.به‌ڵام ناوه‌ندی ئۆرگانیزه کراوێ روحانیه‌تی شیعه که ته‌ئسیراتی خوی له سه‌فه‌ویه‌کان وه‌ر گڕتوه له ئه‌ساس دا ئۆرگانی بالای ده‌وله‌ت وده‌سه‌لات خوازیه، که هیچ پیوه‌ندیه‌کی به کۆمه‌لگای ئێرانه‌وه نیه.له راستی دا کۆمه‌لگای ئێران زیاتر تیکه‌ڵاوی عیرفانه، که له جه‌وهه‌ری خوی دا دژ به‌ره له هه‌مبه‌ر نیزامی ده‌سه‌لات خوازی ئیسلامی سیاسی. له دریژایی میژووی ئێران دا به‌رده‌وام شه‌ریعه‌تی سیاسی له دژایه‌تی دا بووه له هه‌مبه‌ر عیرفان دا. نموونه‌ی دژایه‌تی شه‌ریعه‌تی سیاسی له برانبه‌ر عیرفانی هه‌لقوڵاو له ناخی کۆمه‌لگادا زور وبه‌ر چاون. بۆ نموونه شه‌ریعه‌ت په‌ره‌سته‌کانی ده‌وره‌ی سیسته‌می خه‌لافه‌ت، به دژی مه‌نسوری حهڵاج سه‌ریان هه‌ڵدا و له کۆتایی دا حوکمی سێداره‌یان بۆ مه‌نسوری حه‌لاج ده‌رکرد. له راستی دا حه‌لاج باسی له حه‌قیقه‌تیکی کۆمه‌لایه‌تی ده‌کرد. به‌لام خه‌لیفه‌کان و کاهینانی شه‌ریعه‌ت گه‌را نیگه‌رانی جێگه‌و پیگه‌ی مادی خویان بوون نه‌ک خه‌مخوری ئیسلام و ئایین. ئاژاوهگیرانی شه‌ریعه‌ت گه‌رای ده‌وله‌تی به‌رده‌وام عاریفان ودهرویشهکانی حه‌ق خواز و لایه‌نگری راستیان کردووته ئامانجی سیاسه‌ته دژه ئینسانیه‌کانی خۆیان. له راستی دا سیسته‌می مهرجهعێهتی دهولهتپاریزی شیعه له ئێران به‌رده‌وام هه‌وسارێ ئه‌و فیتنانه‌ی له ده‌ستی خۆی دا راگرتووه. به واتایه‌ک روحانیه‌تی سیاسی شیعه له ئێران ناوه‌ندیه‌کی ستاتوخوازه که له هه‌مبه‌ر روحی راسته‌قینه‌ی ( کۆمه‌لایه‌تی بوون، ئه‌خلاق، ئازادی ومهعنهویات ) دا له دژایه‌تی دایه. له بار‌و دوخیکی ئاوا دا ده‌کری له دو شیوازی دین باس بکین: دینی سیاسی و دینی که‌لتوری. هه‌رکات له له شوینیک پێکهاته‌ی دین + قودره‌ت ( به تایبه‌ت قودره‌تی سیاسی که له فورمی ده‌وله‌ت- نه‌ته‌وه دا ده‌گاته لووتکه) هاتوته کایه‌وه. دین ده‌وری که‌لتۆری خۆی له ده‌ست داوه. و زیاتر وه‌ک ئامرازێک بۆ داگیرکاری و گیشتن به قازانج که‌ڵکی لی وه‌ر گیراوه.
به‌رده‌وام پاشاکان،حاکمان، ئه‌میره‌کان،سوڵتان و ئاغا وشێخ ومه‌لا و...هتد، هه‌بوون که له پشت ده‌مامکی ئایین و ده‌ستوراتی دینی دا خه‌ریکی قازانج وه‌رگرتن له کۆمه‌لگا بوون و گێشتونهته ئاستی بالای ده‌سه‌لات و هیز. ئه‌م شیوازه له دین ته‌واو له دژایه‌تی دایه له به‌رانبه‌ر روح وجه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی تیئولوژیکی ئایینه ئاسمانیه‌کان. فهندامیتالیزم نه‌ته‌نیا وه‌ڵام ده‌ری پێداویستێه مه‌عنه‌ویه‌کانی مروڤ نیه، به‌لکوو بایه‌خه ئه‌خلاقیه‌کان و سروشتیه‌کانی ئه‌ندیشه‌ی ئازاد له کۆمه‌ڵگای مروڤ دا ده‌کوژی. به‌و شێوازه کۆمه‌لگا تووشی چه‌قبه‌ستویی و له ناو چوونی مه‌عنه‌وی وئه‌خلاقی ده‌کات.
له راده به‌ده‌ر بوونی هاوکیشهکۆمهلایهتیکانی گه‌لانی ئێران که له ژیر قورسترین داگیرکاری نیزامی کوماری ئیسلامی دان، کۆمه‌لگای ئێرانی گرفتاری حاله‌تیکی ترسناک کردووه. دڵ و عه‌قلی تاک له ژیر کاریگه‌ری ده‌سه‌لاتداریه‌تی مووتلهقی ئه‌و سیسته‌مه داگیر که‌راوه. سیسته‌م که ته‌واوی یاساکانی له سه‌ر بنه‌مای دینی سیاسی بونیاد نه‌راوه ئه‌رکی خۆی به شیوازیکی ترسناک به ڕیوه ده‌بات.
ئیختلاف و کیشه‌کانی ناو سیسته‌م (لایه‌نه‌کانی ئیقتیدارگهرا و ئوسوڵگه‌راکان) به ڕوونی نیشان ده‌دن که ژانه سه‌ری بنه‌ره‌تی حاکمانی ئێران بریتیه له قازانجی زیاتر، پاراستنی کورسی ده‌سه‌لاتداریه‌تی خۆیان. ئه‌وانه هیچ دڵسۆزیهکیان له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی گه‌لانی ئێران دا نیه. به‌ڵکوو خویان گه‌وره‌ترین فاکته‌ری ئاسته‌نگی و کێشه خۆڵقاندنن بۆ کۆمه‌لگای ئێران. مه‌خابن له ناو کۆمه ڵگا دا ئه‌و شیوازه له ئیسلامی سیاسیه بووته هوکاری ئافراندنی گڕوپیک شه‌خسیه‌تی نه‌خوش، که ده‌کری که‌سایه‌تیان به‌م شیوازه ئانالیز بکری. وه‌ک نموونه‌ی به‌ر چاو که به زورینه له ناو کارمه‌ندانی ده‌وله‌تی، به‌سیجیه‌کان، موچهخورهکان که خه‌ریکی ماستاوچیه‌تی و به‌رمال له ئاو ههڵکیشانن . ئه‌وانه فیلهباز، رهگهزپاریز، و دژی ئازادی ژن، ماتریالیست و پاره‌په‌ره‌ست، (له ژیر ناوی تیجاره‌تی ئیسلامی دا) ناسیونالیست (به شیوازیک که : حازره مۆرکی کافر بوون له هه‌موو نه‌یارانی بدا و ته‌نانه‌ت سه‌ریان له لاشه‌یان جیا بکاته‌وه...هتد.
ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه نیگاتیفانه که به‌رهه‌می دین و ئایینی فهندامیتالیزمه، له هه‌ر شوینیک بی بهتاڵوکهیه و به‌ستینی کۆمه‌لکۆژی و له ناو بردن دهخۆڵقینی. به تایبه‌ت له نیزامی ئیستای ئێران دا ئه‌م تالووکه‌یه زور زیاتره. چونکه سهنتیزی سیسته‌می( پاشایه‌تی+ فهندامیتالیزم ) له بنه ره‌ت دا شیوازیک له ناسیونالیزمی تیکه‌ڵاو به هه‌ر دو چه‌مکی به‌رهه‌م هێناوه، که هیز ودینامیکی خۆی له له ریگای پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌ته‌وی بالاده‌ستی فارس و هاوکات مه‌زهه‌بی بالاده‌ستی شیعه وه‌ردگری. دیاره ده‌بی ته‌ئسیراتی مودڕنیته‌ی کاپتالیستیش له سه‌ر ئه‌م پیکهاته‌یه نابی له بیر بکه‌ین. پاشا یا خوسره‌و له‌سیسته‌م ودونیای کونه‌وه راستهوخو گوازراوه‌ته‌وه بو قاڵبی که‌سایه‌تی روحانی ئهمرویی (کاهین) له ئێران دا. له دونیای کون دا کاهینه ئاینیه‌کانی زه‌رده‌شتی ته‌نیا ئه‌رکیان گواستنه‌وه‌ی شهرعيتهت دان به ئایینی زه‌رده‌شت بوو.به‌لام له سیسته‌می ئاخوندیسمی ئێران دا کاهینه‌کان(مه‌لاکانی ئایینی) خویان پالیان به کورسیه‌کی ده‌سه‌لات داوه‌ته‌وه. له ئه‌ساس دا خویان شه‌رعیه‌ت به هه‌بوونی خویان ده‌دن.
له مودیلی کۆماری ئیسلامی دا، فهندمتالیزم ده‌گاته ئاستی فاشیزم بوون و ده‌بیته کیشه‌یه‌کی جیهانی. ئورگانی ویلایه‌تی فه‌قیه به موتله‌ق دانانی خۆی، هه‌موو شیوه: دژایه‌تی،هه‌مه‌ره‌نگ بوون، به ئیراده بوون، و بیری جیاواز قه‌ده‌خه ده‌کات. له روانگه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه به گشتی ئه‌و روانگه و بوچوونانه که دژی کاهینانی سیسته‌من، کافری موتله‌ق به ئه‌ژمار دێن ومافی ژیانیان نیه. وه‌ها بوچوونیک له ئه‌ساس دا دژایه‌تی جه‌وهه‌ری ده‌گه‌ل روحی ئیسلامی راسته‌قینه‌وه هه‌یه. له ئیسلامی راسته‌قینه دا که زیاتر له دین، شۆرشیکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتداری دا :هه‌ر مروڤیک که‌رامه‌ت، ئیراده، ئازادی ومافی هه‌لبژاردن و ره‌خنه‌کردن وده‌ربڕینی بیرورای خۆی هه‌یه.
پراتیکی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د له سه‌ره‌تای شۆرشکهی یانی سه‌ره‌تاکانی ئیسلام به روونی هه‌لگری ئه‌و راستین. له لای حه‌زره‌تی مه‌حمه‌د ره‌ش وسپی به‌رابه‌رن، ته‌نیا پێوانی جه‌وهه‌ری ئیمان و بروایه. ده‌کری ئه‌و ئیمان وبرواێه وه‌ک ؛ گریدراوبوون به ئه‌خلاق و که‌لتۆری هه‌زاران ساله‌ی مرۆڤایه‌تی به ئه‌ژمار بینین، به‌لام له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئیران دا مه‌خابن ئیسلامی سیاسی حاکمه و ئه‌و فهندامتالیزمه هه‌تا سه‌ر ئیسقان ناسیونالیست وفاشیسته.
مه‌به‌ستی ئه‌ساسی له‌م بابه‌ته دا جیاکردنه‌وه‌ی(دین له ده‌وله‌ت) به شیوازی رۆژئاواییه‌کان و لایه‌نگرانی مه‌کته‌بی رۆژئاوا نیه. چونکه ته‌نانه‌ت ماتریالترین سیسته‌مه ده‌وله‌تی و حاکمیه‌ت خوازه‌کان به‌رده‌وام دین وه‌ک ئامرازیک بۆ ئامانجه‌کانی خۆیان به کار دێنن. ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته دا ئاماژه‌ی پی دراوه شیوازیک له دینه که به‌رده‌وام تایبه‌تمندی که‌لتۆری ونادهولهتی بوونی خوی پاراستووه. ئه‌و مه‌لایانه که له ده‌زگای ده‌وله‌ت وسیسته‌م دوور کهووتونهتهوه و ره‌خنه‌یان لی گرتووه،به‌رده‌وام بوونه‌ته ئامانجی ڕق و قینی کاهینه ده‌سه‌لاتداره‌کانی کۆماری ئیسلامی.بو نموونه که‌سیکی وه‌ک( مونته‌زیری) که له ئه‌ساس دا تیئوریسیهنی سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو هه‌تا کاتی مه‌ردن به هوی دژایه‌تی و ره‌خنه گرتن له ده‌سه‌لاتدارانی ئێران –خومه‌ینی وخامه‌نه‌یی، له مالی خوی دا حه‌بس وزیندانی کرا. ته‌نانه‌ت مه‌رگی مونته‌زیری که هاوکات بوو ده گه‌ل سه‌رهه‌لدانه‌کانی سالی 1388 جیگای گوومانه. یان هیرشی بو سه‌ر که‌ڕوبی که که‌وتووه‌ته قوناغیکی تازه‌وه. ده‌سه‌لات له ئێران بو وه‌ده‌ر نانی حهریفهکان له گوره‌پانی سیاسی ئێران دا له ئه‌دبیاتی دینی که ڵک وه‌ر ده‌گری. لایه‌نی بهرههلهستکار وه‌ک سه‌روکی فیتنه ناو ده‌بن و عه‌لی خامنه‌یی وه‌ک حه‌زره‌تی عه‌لی پیناسه ده‌که‌ن. به‌رده‌وام، له حه‌ولی ده‌ست به سه‌ر داگرتنی زیهنیه‌ت و هزری کۆماڵگای ئێران دان. به‌لام له برانبه‌ر دا به‌شیکی گه‌وره‌ی کۆمه‌لگای ئێران گه‌یشتووه‌ته حه‌قیقه‌تی ئه‌م دژ کرده‌وانه‌ی کاهینانی کۆماری ئیسلامی. دڕوشمهکانی خه‌ڵک له سه‌رهه‌لدانه‌کانی 1388 دا هه‌لگری ئه‌م راستێن. لیره‌یه که ئیسلامی که‌لتۆری به شیوازیکی پراتیکی ده‌که‌ویته سه‌نگه‌ری به‌رپه‌رچ دانه‌وه له هه‌مبه‌ر فهندامیتالیزم(ئیسلامی سیاسیه‌وه)هه‌ر وه‌ها له به‌رانبه‌ر عه‌قلیه‌تی ستاتوخوازانهی ده‌سه‌لات داریتی کاهینانی فهندامتالیست دا وه‌ک ئالتیرناتیڤی بن ده‌ستان و مهزلومانی کۆمه‌لگا خوی نیشان ده‌دا.
له جه‌وهه‌ری ئیسلامی سیاسی دا ئه‌خلاق بوونی نیه. په‌یوه‌ندیه‌کان له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی ماتریال و پراگماتیزم بونیاد نراوه. کاتیک لایه‌نه‌کانی ناو سیسته‌می کاهینی ویلایه‌تی فه‌قیح سه‌یر ده‌کین به روونی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌مان بو ده‌ر ده‌که‌وی. بو نموونه ره‌فتاری لایانی پاوان خواز له به‌رانبه‌ر کچه‌که‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی،که له توڕره کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئینترنیت دا به‌ڵاو بوونه‌وه، که له رۆژی روناک دا له شه‌قامه‌کانی شاری تاران دا بیریزیان پی کرد.هه‌ر وه‌ها له سه‌ر کار لا بردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی له پوسته‌که‌ی. به‌م شیوازه خامنه‌یی بوو به پیشاهه‌نگی گۆره‌پانی سیاسی – ئابۆری وڵاتی ئێران.
ئه‌م چه‌شنه رێفلیکسانه(دژ که‌رده‌وه) نیشان ده‌دن که سیسته‌م له هه‌مبه‌ر هه‌موو شیوازیک له ناره‌زایه‌تی به نیسبه‌ت خوی، ته‌نانه‌ت روحم به نیزیکترین و گرینگ‌ترین که‌سایه‌تیه‌کانی ناو سیسته‌می خوی ناکات. چوونکه جه‌وهه‌ری ده‌سه‌لات و پیناسه‌ی ستاتوخوازی له راستی دا ئاوایه. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قودره‌ت له نه‌وعی فهندامتالیزم بونیاد کرابی. له راستیدا ئیسلامی سیاسی به‌رده‌وام له ریگای گهلهکومه، خاپاندن و فریو هه‌بوونی خوی دریژه پی ده‌دا.
وه‌ک نموونه ده‌توانین ئاماژه به کوژرانی صانع ژاله هاولاتی کورد که له شه‌پولی سه‌رهه‌لدانه‌کانی دیموکراتیکی خه‌لکی ئێران له لایان هیزه سه‌رکووت گه‌ره‌کانی رژیمه‌وه ئه‌نجام درا بکه‌ین. پاش رووداوه‌که ریژیم حه‌ولی دا که مهژارهکه به پیچه‌وانه نیشان بدات، بوویه به زوترین کات کارتی به‌سیجیان بوو ساز کرد. ئه‌وانه وهه‌موو نمونه‌کانی دیکه‌ی گهلهکومه و خاپاندن، به‌شیکن له تیئوری ئیسلامی سیاسی له ئیران بوو کونترولی قیرانه‌کان.ساویلکه دانانی گه‌لانی ئیران له راستی دا هه‌مان بوچوونی تئۆلوژیکی به ناو بانگی (گاڕانی مرۆڤکان وشوانه ) که له فهندامتالیزم دا به باشترین شیواز پراکتیزه ده‌کری. کۆماری ئیسلامی درووشمی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی هه‌ڵگرتووه و باس له ئازادیه تاکه که‌سیه‌کان ده‌کا ! به‌لام له پراتیک دا ده‌رده‌که‌وی که، نوینه‌ره‌کانی فه‌رمایشی گه‌لانی ئێران له پارله‌مان دا به ئاشکرا قۆلی ئاسیمیلاسیون وقڕکردن و قه‌تل وعامی گه‌لانی ئێرانیان هه‌ڵ کردووه. بریاری له سیداره دانی که‌ڕوبی و موسه‌وی ته‌نیا شه‌خسی ئه‌وان ناگریته‌وه، به‌لکوو ئامانجیان پیک هینانی گورهپانیکی بی سنوری قه‌تل وعام و قڕکردنی به کۆمه‌لی گه‌لانی ئێرانه. زیهنیه‌تی ئیسلامی سیاسی، هیچ پرینگانهوهیهکی له وه‌ها ره‌فتار و دژ کهردهوهیهکی دژه مرۆڤانه دا نیه. نموونه‌کانی ئه‌م شیوازه ژین‌و سایدانه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی له کوردستان و ئازه‌ربایجان و تورکمه‌ن سه‌حرا وبلووچستان و...هتد هه‌لگری ئه‌و راستیه‌ن.
به‌لام ئیسلامی که‌لتوری پیناسه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌یه، زورینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئهمرو له ناو خه‌باتی دیموکراتیانه گه‌لانی ئێران دا جێگای خویان ده‌گرن، له بنه‌ماله‌یکی موسولمانن یان لایه‌نگری ئه‌دیانی دیکه‌ن ئه‌وانه خوازیاری لابردن وپهراویز خستنی ئایینن که له‌لایان سیسته‌می ئیسلامی سیاسیوه له ئیران پیرهوو ده‌کری. له پره‌نسیپی فهندامیتالیزمی شیعی ئیران دا. ته‌نیا نوکهران و ئه‌و که‌سانه له ده‌وله‌ت دا جیگایان ده‌بیته‌وه که، کویلایه‌تی موتڵه‌قیان بو سیسته‌م قه‌بوڵ کردووه. کوردیکی شیعه، فارسیکی شیعه، ئازهریکی شیعه و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیکی شیعه که له ناو سیسته‌م دا جیگای خویان نه‌گرتبی و نوکهر نه‌بی، له روانگه‌ی سه‌رده‌مدارانی نیزامه‌وه هیچ پیگه‌یه‌کی له سیسته‌م دا نیه.
هه‌موو ئه‌تنیک یا خۆ کۆمه‌لیک که له چوارچیوه‌ی سنوره‌کانی ئێران دا به دوای ئازادی و بایه‌خه ئینسانیه‌کانی ئازادیه‌وه بی، جا چه شیعه بی یا سوونی، یارسان، به‌هایی، کریستیان وزهدشتی و...هتد. له روانگه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پیکهاته‌یه‌کی مه‌ترسیداره، چوونکه جه‌وهه‌ری ئیسلامی سیاسی له سه‌ر یه‌ک ده‌ست سازی، کویله بوون و بوون به غولامی ئاڵقه له گوی و قه‌تل وعامی ئیرادهکانهوه دامه‌زراوه. یانی هیچ چه‌شنه پیناسه‌یه‌کی ئه‌تنیکی، که‌لتوری، دینی، که خوازیاری ئازادی و که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی بیت قوبوڵ ناکات. له روانگه‌ی کاهینی گه‌وره‌ی ویلایه‌ته‌وه پیکهاته‌ی گه‌لانی ئێران پیویسته لاساکهرهوه، رام، به‌نده‌ی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای نیزام بیت. له راستی دا ئیسلامی سیاسی له دژایه‌تی حه‌قیقه‌تی که‌لتور و داب ونه‌ریته جیاوازه‌کانی ئه‌تنیکی و ئایینی گه‌لان دایه. بۆ نموونه له به‌رانبه‌ر نه‌ریتی کونی نه‌وروز یا چوارشنبه سوری دا دژایه‌تی ته‌واو ده‌کا، یا ئه‌وه‌ی که له ئاستێ جه‌وهه‌ری و به شیوازیکی ریشه‌یی حه‌ولی گورینی ئه‌م داب و نه‌ریتانه ده‌دا به گویره‌ی داخوازیه‌کانی خۆی. بو نموونه نه‌وروز که سیمبولی به‌رخودان وئیراده‌ی گه‌لانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته له لایان ئیسلامی سیاسیه‌وه له جه‌وهه‌ری خۆی دوور خراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ست وسوزی هاودیتن و سه‌ردان وبه‌سه‌ر که‌ردنه‌وه، بچووک کهراوهتهوه.
له روانگه‌ی فهندامیتالیزم دا بۆنه و جه‌ژنه ئاریائیه‌کان پڕ وپوچ نیشان ده‌درین و گالته‌یان پیده‌کری.چوونکه ئه‌م بۆنانه وه‌ک سیمبولی به‌ره‌نگار بوونه‌وه و به‌رخودانن له هه‌مبه‌ر داگیرکاران وزاڵمان پیناسه کراوه و له راستی دا وه‌بیر هینه‌ره‌وه‌ی تیکوشانی گه‌لانه له برانبه‌ر زولم و بی عه‌داڵه‌تی دا.
هاوکات هیچ بایه‌خیک بو مافی گه‌لان قائیل نابی. به‌رده‌وام سیاسه‌تی سه‌رکوت و ده‌ستیوه‌ردان، کوشتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌کان و هاوکات که‌لتوری به‌کری گیراوی به بنه‌ما ده‌گری. به‌رهه‌می ئیسلامی سیاسی له ئیران دا له دایک بوونی تاکی دابڕاو له ئه‌خلاق وبایهخهکانه که ناوی (به‌سیجیه).فهندامتالیزم له ده‌ورانی ئیمپراتوری عوسمانی دا ئارتهشیکی به ناوی ( بنی چری)دامه‌زراند، که ئه‌ندامانی له نیوان گه‌لانی بن ده‌ست ههلدهبژارد. هاوکات له هه‌مبه‌ر هه‌مان گه‌لان دا دژی خویان به کاری ده‌هینان. ئه‌مروش له ئێران و تورکیا ئیسلامی سیاسی کوردیکی قه‌بوڵه که به باشترین شیوه ته‌سلیمیه‌تی قه‌بول کردبی و له راستی دا کویله کرابی.
به راده‌یه‌ک که ئیسلامی که‌لتوری شوناس به مرۆڤ ده‌بخشی، له به‌رانبه‌ر دا ئیسلامی سیاسی، ئه‌رکی له ناو به‌ردنی شۆناس وکه‌رامه‌تی مرۆڤه‌کانه. بۆ نموونه (به‌سیج) هه‌بوونیکی بێ شوناسه. چونکه بو نوکه‌ری، خۆش خزمه‌تی، به سیسته‌م ته‌نانه‌ت گه‌لی خۆی دهفروشیت و ئاماده‌یه وه‌ک کاڵایه‌ک بازرگانی به نه‌ته‌وه و خاکی خۆیه‌وه بکات.
هاتنه ئارای گرینگی وبایه‌خ دان به مه‌کته‌بێ( ئێرانی – ئیسلامی)، له به‌رانبه‌ر مه‌کته‌بی ( که‌لتۆری ئیسلامی)نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له فاکته‌ری ناسیونالیزمی ئێرانی بۆ به‌رده‌وام بوونی هیزو دریژه دان به ته‌مه‌نی حکومه‌تی خۆی که‌ڵک وه‌ر ده‌گری. هینانه ئاراوه‌ی جه‌ژنی نه‌وروز له ته‌ختی جه‌مشید نموونه‌یه‌ک له‌و سیاسه‌تانه بوو. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌سفه‌ندیاری ره‌حیم مه‌شایی بو ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ستی ناسیونالیستی وپان ئێرانیستی زورترین قازانج وه‌رگرن، حازر بوون له کوبونه‌وه فه‌رمیه‌کانی خویان دا به به‌ژن و بالای کوروشی هه‌خامه‌نیشی دا هه‌ل به‌لێن!....
له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ده‌توانین بلین دوای تیپه‌ر بوونی زێاترله 30 سال ته‌مه‌نی ئیسلامی سیاسی له‌ئیران خه‌ریکه روخساری ناسیونالیستی و ته‌نانه‌ت فاشیستی خۆی ده‌رده‌خات. له بارودوخێک دا که له لایان ده‌وله‌ته سه‌رده‌سته‌کانی جیهان که‌وتوه‌ته ئاسته‌نگی و گۆشاره‌وه،حه‌ول ده‌دا دینامیکی ناو خۆی له ریگای چه‌مکی ناسیونالیزم و فاشیزمی ئاویته به فهندامیتالیزم ئاماده به‌کات بو هه‌ر چه‌شنه روبه‌روو بونه‌وه‌یه‌ک. ده‌کری هیڕش به‌کاته ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی خۆشی. له وه‌ها کات وساتیک دا بو که رژیمی ئێران حه‌ولی دا له باشوری کوردستان و به تایبه‌ت له شاری سلیمانی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کانی کوردستان بو ده‌ست تێوه‌ردان و ئالوزی ساز کردن له باشور بخاته گه‌ڕ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خۆی به‌کاریان به‌ینی. له راستی دا فهندامتالیزمی ئێرانی هه‌تا دوائین راده پراگماتیسته. هیچ بایه‌خیکی ئینسانی نه‌ماوه که له لایان ده‌وله‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بن پی نه‌کری. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که گیشتن به ستاتوو بون له ناوچه‌که دا ئامانجی سه‌ره‌کی ئیرانه و گرینگیه‌کی ستراتیژی هه‌یه بۆ ئێران. له‌و سوونگه‌یه‌وه ده‌توانین بلین که زوور هه‌له‌یه که کورد له باشوری کوردستان وا بیر بکاته‌وه که ئه‌م ده‌وله‌ته ده‌توانی دوستی کوردان بیت.
جیگایه ئاماژه‌یه‌که: که‌سانیک که خه‌مخوری دین وئیمانی خویانن پیویسته بزانن که هاو ئاهه‌نگ بوون ده گه‌ل ده‌وله‌تی فهندامیتالیستی ئیران ناتوانی پاریزوانی دین و ئیمانی ئه‌وان بێت. تاکه ریگا میکانیزمی دیموکراتیک و په‌سه‌ند کراوی خه‌لکه که ده‌توانی به بایه‌خ دان به پیروزیه ئائینیه‌کان به‌بیته پاریزوانی راسته‌قینه‌ی ئایین و دین. ئیمانداریکی راسته‌قینه ته‌نیا ده‌توانی له ریگای هه‌مه‌ره‌نگ بوونی که‌لتوری و دیموکراتیک دا ئیراده و شوناسێ خۆی بپاریزی. ئه‌گه‌ر نا حوکومه‌ته ئایینیه‌کان له ریزه‌ی بی ئیمانترین و مونافیقترین شیوازی حکومه‌ت دارین له جیهان دا.
پیویسته ته‌واوی بزووتنه‌وه خه‌باتکاره‌کانی ئێران له هه‌ر تاقم و به هه‌ر شیوازیکی فیکریوه بزانن، هه‌تا ئه‌وکاته که به‌ره‌نگاری چه‌مکی ئیسلامی سیاسی نه‌بنه‌وه و رووی راستی ئه‌م شیوازه له حکۆمه‌ت که. ره‌ش و بیبهزهیانهیه ئاشکرا نه‌کن، ناکری ده‌ست به کاری سیاسه‌تی دیموکراتیک بین
ئیسلامی سیاسی له ئه‌ساس دا قوورغ کردنی سیاسه‌ته . ئامانجی ئه‌وه‌یه که هه‌موو بهرههلهستکارهکانی له گوره‌پانه‌که بخاته ده‌ره‌وه. وه‌ک بازرگانیک وایه که ته‌نانه‌ت رازی نابێ یه‌ک رهقیبیشی هه‌بی. ئیسلامی سیاسی به تایبه‌ت پاش ساله‌کانی 1360 و کوشتاره‌کانی به کۆمه‌لی 1367 به‌ملاوه ئیستا ده‌ستی داوه‌ته سیاسه‌تیکی ئاسیمیلاسیونی نه‌رم. ئه‌گه‌ر چی وه‌حشه‌ت وهوڤیهتی به‌رهه‌ڵدایی سیسته‌م هه‌تا ئیستاش له کوردستان به‌رده‌وام ده‌کا و سیاسه‌تی ئیعدام له جه‌وهه‌ر دا شوناسی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌خاته روو. به‌لام به گشتی ئامانجی سه‌ره‌کی سیسته‌م ئه‌وه‌یه که له ریگای سیاسه‌ت ومیکانیزمی قڕکردنی نه‌رم و ئاسیمیلاسیۆنی سپی له بالاتڕین ئاست دا خوازیاری له ناو بردنی هیزه‌کانی دژ به‌ر وگه‌لانی ئێرانه. هه‌تا راده‌ی ده‌ژبه‌رانی زیاتر ده‌بی، سنوره‌کانی ریفورم و گورانکاریهکان له قالبیکی فناتیک دا له لایان ده‌وله‌تی ئێرانه‌وه بڵیندتر ده‌بیته‌وه. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه گه‌رانه‌وه‌ی ده‌وله‌ت بو شیوازه‌کانی شهرهنگیزانه ودوژمن کارانه زوور زیاتر بووه و روی راستی و حه‌قیقه‌تی وجودی خوی باشتر ده‌رده‌خات. له ده‌ستریژی ناو حه‌بس وزیندانهکانهوه بگره هه‌تا سیداره و ئیعدامی به کۆمه‌ڵ، هیچ هۆڤیتیهک نیه که ده‌سه‌لات دارانی کۆماری ئیسلامی بۆ پاریزگاری له فهندامیتالیزم ومیکانیزمی سامناکی سیسته‌می ده‌ولتی خۆیان که‌ڵکی لی وه‌ر نه‌گرن.
پیویسته له برانبه‌ر پیاوانی ده‌وله‌ت و به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی دا که، له ژیر ناوی ئیسلام خه‌ریکی چه‌وساندنه‌وه و داپلوسینی گه‌لانی ئێران دان بگوتری که : شوناس و جه‌وهه‌ری قوڕئان، نویژ، مزگه‌وت و روژوگرتن و هه‌موو واجباتی ئائینی ئیسلام، ئه‌و پرسپکتێفه نیه که ئیوه هیناوتانهته ئاراوه. بوویه پیویسته ئیسلامی که‌لتۆری دووباره بیته‌وه ناو گوره‌پانی تێکوشانهوه تا ئێران له بارودوخی دوزه‌خی ئهمرو رزگاری بێت. هه‌تا ئێران له‌م نه‌هامه‌تیه که بووته توقی عه‌زازی و له گه‌ردنی گه‌لانی ئیران هالاوه رزگاری نه‌بی و ولاتیکی دیمۆکراتیک بونیاد نهندریتهوه چوون ده‌کری باس له شه‌رافه‌ت و حه‌یسیه‌ت و که‌ڕامه‌تی ئینسان بکه‌ین ؟ به هیچ شیوازیک!
شه‌رتی موسوڵمان بوون ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا که‌رامه‌تی ئینسانی خۆت بپاریزی. ئه‌گه‌ر ولات و نێشتمانی دایک، ئازادی تی دا نه‌بی ! ئه‌گه‌ر زمانی دایکیت لی قه‌ده‌غه به‌کری! ئه‌گه‌ر ولاتیک که به‌رپرسه‌کانی به روژی رووناک وه‌ک ئاو خواردنه‌وه فه‌رمانی ته‌قه کردن له دژی خه‌لک ده‌ر ده‌که‌ن ! دیاره هیج خه‌به‌ریک له ئیسلامی راسته‌قینه نیه. له سه‌ر شه‌قامه‌کان و له به‌ر چاوی مرۆڤه‌کان و کامیراکانه‌وه راستهوخو بی رێزی به خه‌ڵک ده‌کری. پرسیار لیره دا ئه‌وه‌یه: ئایا له ئیسلامی راسته‌قینه دا بی رێزی و بچووک که‌ردنه‌وه‌ی ئینسان ره‌وایه؟ ئایا حه‌زره‌تێ مه‌حه‌مد هه‌ر چه‌شنه داخوازی برا و خوشکی موسولمانی خۆی به فیتنه‌گه‌ری ده‌زانی؟ روون وئاشکرایه که راگه‌یه‌ندراوه‌کانی کاهینانی ویلایه‌تی فه‌قیح درۆی مووتلهق و ساخته‌کردنی وشه‌یه به ناوی ئیسلامه‌وه.
ئیسلامی که‌لتۆری مه‌عنه‌ویات به کۆمه‌ڵگا ده‌بخشی، به‌لام ئیسلامی سیاسی کۆمه‌ڵگا تووشی قه‌یران و مه‌رگی مه‌عنه‌وی ده‌کات.ئایا ده‌کری بیلانچوی سامناکی خۆکوژێ ژنان،زیاد بوونی گیرودهبون به ماده هۆشبه‌ره‌کان،دزی وقه‌تڵ، ساخته‌چیه‌تی وتاڵان جه‌گه له وه‌ی که بهرههمێی ئیسلامی سیاسین به چه‌مکیکی تره‌وه بنوسینین ؟ نه‌خیر چوونکه فهندامتالیزم له ریشه دا کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆیله وچه‌وساوه‌ی گه‌ره‌که.
کۆمه‌لگایه‌ک که مه‌عنه‌ویاتی هه‌بی، زیندوو، ئاکتیڤ وژیان تی دا واتا داره. له‌و روویه‌وه ئیسلامی سیاسی کۆمه‌لگا تووشی نه‌مانی روحی و مه‌عنه‌وی ده‌کات. هه‌تا وه‌ک لاشه‌یه‌کی مردوو بو شرووڤه کردن به‌ردوام که‌لکی لی وه‌ر بگری. ته‌نانه‌ت نویژ، مزگه‌وت، بڕوا، سووز، مافی دراوسیه‌تی، حورمه‌ت و کرامه‌ت له ریگای ئیسلامی سیاسی وه بی واتا کراون، فهندامتالیزمیک که به ریگای ده‌وله‌ت – میله‌ت ته‌یار کرابی وه‌ک رژیمی کۆماری ئیسلامی و تورکیا و زوربه‌ی وه‌لاتانی عه‌ره‌بی، له ناخی خۆی دا به‌هیزترین چه‌مکی تاک په‌ره‌ستی و ژیانی تاکه که‌سی ودابڕاو له کۆمه‌لگا ده‌کاته ئامانجی خۆی و به‌رده‌وام پروپاگنده‌ی پیوه ده‌کات. به‌لام ئیسلامی که‌لتۆری به پیچه‌وانه‌وه. کاتیک ده‌لی : یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ن و له مالی خۆتان ببخشن. یان ئه‌وه‌ی بو خۆت ده‌وی بو خهلکیشت به‌وی. یا بانگهیشتی شورا و پرس که‌ردن به یه‌کتر ده‌کات، له راستی دا له سه‌ر ئه‌ساسی بیره‌وه‌ری میژوویی کۆمه‌لگا دا ره‌فتار ده‌کات.ئیسلامی کهڵتۆری له ئه‌ساس دا بایه‌خه کوون و دیرینه‌کانی مرۆڤایه‌تی ده گه‌ل ده‌ستورات و ته‌علیماتی ئایین فورمووله ده‌کا و دریژه‌ده‌ری ئه‌و بایه‌خانه‌یه. بویه ئیسلامی که‌لتۆری مڵکی کۆمه‌لگایه و گهوههریکی به نرخه و دریژه ده‌ری بایه‌خه کۆمهلایهتیکانه. کۆمه‌لگایه‌ک بی نه بوونی ئه‌م بایه‌خه بو ساتیک ناتوانی هه‌بوونی خۆی بپاریزی. بوویه ئه‌خلاق و ویژدانی کولکتیڤ پیویسته بۆ مانه‌وه‌ی کۆمه‌لگا. به گشتێ هه‌موو تئولوژیکی که‌لتۆری( ئایینی که‌لتۆری) جه‌خت له سه‌ر ئه‌خلاق و ویژدان ده‌کاته‌وه. بوویهش بایه‌خی هه‌یه. به‌ڵام ئیسلامی سیاسی سه‌ره‌تا حوکمی سه‌ربڕین ده‌ر ده‌کات. له ژیر ناوی جیهاد له به‌رانبه‌ر کافران و به‌م شیوازه دژایه‌تی راستهوخو و زالمانه‌ی خۆی له هه‌مبه‌ر رووناکبیران و ئازادیخوازان نیشان ده‌دا.
ئیسلامی که‌لتۆری ریگا وره‌سمی به یه‌که‌وه ژیانه ، له به‌رانبه‌ر دا ئیسلامی سیاسی ئائینی قه‌تل وعامی گه‌لان و زوڵم و زورداریه. ئه‌گه‌ر کارنامه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران چاو لی بکه‌ین له دریژه‌ی 33 سالی رابردوو دا جگه له کوشتن، ئیعدام، هه‌ژاری و شکاندنی که‌رامه‌تی گه‌لانی ئێران شتیکی تری تی دا به دی ناکری له به‌رانبه‌ر دا
ئیسلامی که‌لتۆری بروای به زیاد بوون و هه‌مه ره‌نگی هه‌یه چوونکه له بنه ره‌ت دا تیئولۆژی(ئه‌دیان) بو چینیکی تایبه‌ت له ئاسمهنهکانهوه نازڵ نه‌کراوه. به‌ڵکوو بایه‌خ به هه‌مۆو مروڤایه‌تی ده‌دا. ئیسلامی که‌لتۆری له ریگای تووند و تیژی و زولم و زوری وچه‌وساندنه‌وه وه ناکری په‌ره بستینی چوونکه شوناسی هه‌موو نه‌وع زیاد بوون و په‌ره پیدانیک به‌م شیوازانه پراکتیزه ناکری.وه‌کو ده‌زانین رژیمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاریه‌وه، له سه‌ر بنه‌مای زیهنیه‌تی هه‌نارده کردنی شۆرشی ئێران له راستی دا (دژه شۆرش)بو هه‌موو ناوچه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و جیهان، کاری کردوه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گهرهکیتی ئه‌م شیوازه فهندامتالیزمه به چه‌کی ناوه‌کی بخهمڵینیت و به‌م شیوازه ته‌واوی دژ به‌رانی مه‌کته‌به‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له گۆره‌پانه‌که بخاته ده‌ره‌وه. که وا بی خویندنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و ئانالێزی راسته‌قینه‌ی سامناکی ئه‌و چه‌مکه دژه مرۆڤ وفاشیسته زوور گرینگه‌و و جیگای راوه‌سته کردنه. روون و ئاشکرایه که سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک که هه‌لقولاوی گه‌لانی ئێران بێت گریدراوی ئه‌م راستیه که : سه‌ره‌تا پیویسته شهر له به‌رانبه‌ر زهنیه‌تی ئیسلامی سیاسی به‌کری. چوونکه ریشه‌ی ته‌واوی نابهرابهریکان و ناعهدالهتیکان، نه‌بوونی ئازادی و به‌رابه‌ری له ئیسلامی سیاسی دایه.
http://nnsroj.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر