Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ مهر ۶, دوشنبه

کوردستانی - تاڵه‌بانی: رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌یه‌ بۆ پاراستنی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ



کوردستانی - تاڵه‌بانی: رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌یه‌ بۆ پاراستنی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند، رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌یه‌ بۆ پاراستن و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانگێرییه‌كان دژی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی (حه‌یات) گوتوویه‌تی: "هیچ ململانێیه‌كی ئه‌مه‌ریكی – ئێرانی له‌ عێراق نابینم، كه‌چی رێكه‌وتنێكی نهێنی ده‌بینم له‌ نێوان هه‌ر دوو ولاتی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌باره‌ی پێویستی به‌رقه‌رار بوونی بارودۆخی ئێستای عێراق و په‌ره‌پێدانی، نه‌ك گۆڕینی".تاڵَه‌بانی گووتیشی: "هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ په‌رۆشن بۆ حكومه‌تی ئێستا و هه‌روه‌ها به‌ په‌رۆشن له‌ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانگێرییه‌ی كه‌ دژی حكومه‌تی عێراقی ده‌به‌سترێت".جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا و ئێران چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌یه‌كیان ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند بایه‌تێك به‌ تایبه‌تی دۆسیه‌ی پڕۆگرامی ناوه‌كی ئێران
-----------------------------------------------------------।

کوردستانی - هه‌زاران كورد له‌ ده‌نگدان بێ به‌ش ده‌بن
كارزان كه‌ریم/ هه‌ولێر- ناوی زیاد له‌ 38 هه‌زار خێزانی كوردى نیشته‌جێى پارێزگای دیاله‌ و شاری خانه‌قین و ده‌ورو به‌ری له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران نه‌هاتۆته‌وه‌، بۆیه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مافی ده‌نگدانیان نیيه‌ .
پشتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی"ژماره‌ێكی زۆری هاوڵاتیانی كوردینیشته‌جێى پارێزگای دیاله‌و شاری خانه‌قین ناویان له‌تۆماری ده‌نگده‌ران نه‌هاتۆته‌وه‌ ومافی ده‌نگدانیان نیه‌ بۆهه‌بژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
ناوبراو وتى" وا هه‌ست ده‌كرێت هۆكاری سیاسی له‌پشت نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌بێت و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌ راپۆرتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ین، چونكه‌ هه‌ندێك شۆڤینی له‌ كۆمسیۆنی باَ كێشه‌ دروست ئه‌كه‌ن بۆگه‌راندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌.
روونیشی كرده‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌كه‌ی كه‌ پێمان گه‌یشتوه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ و شاری خانه‌قین زیاد له‌ 38هه‌زارده‌نگده‌ری كورد له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ مافی ده‌نگدانیان نیه‌، بۆیه‌ وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆچارسه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه
--------------------------

نێوده‌وڵه‌تی - ئێران ئیسرائیل ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ - وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌ هه‌ر هێرشێكی بۆ سه‌ر ئێران واده‌كات وڵاته‌كه‌ی له‌ناو بچێت। به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران (ئه‌حمه‌د وه‌حیدی) گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل"।هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌ چوو، ره‌خنه‌ی توندی له‌ ئیسرائیل گرت و ئه‌و وڵاته‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ قه‌ڵه‌مدا।له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئێرانی له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مێهنانی وه‌زی ناوه‌كی ئاگادار كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئێران باجی سیاسه‌ته‌كانی خۆی ده‌دات.
-------------------------------------

کوردستانی - په‌رله‌مانتارێك: لیستی كوردستانی چاودێری كاره‌كانی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌ لیستی كوردستانی به‌ په‌یامنێری راگه‌یاند، لیستی كوردستانی برِیاریداوه‌ ئه‌ركی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكات و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت بكات.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كوردستانی گۆران ئازاد رایگه‌یاند، ئه‌ركی چاودێری كردنی كاره‌كانی حكومه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌وه‌ ته‌نها ئیشی لیستی ئۆپۆزسیۆن نییه‌ به‌ ته‌نها، به‌ڵكو ئیشی هه‌موو لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌.
گوتیشی: " لیستی كوردستانی برِیاریداوه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ نێو په‌رله‌مان، كار بكات بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێری په‌رله‌مان و چاودێری كاره‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات". په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 1992 دوای ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بووه‌ و تا ئێستا سێ جار پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رِێوه‌چووه‌ و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ 111 ئه‌ندام پێكدێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ ئه‌تنییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رییان تێیدا هه‌یه‌.
لیستی كوردستانی 59 كورسی هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ ته‌نها ده‌توانێت كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنێت.رۆژی 25ی ته‌مموزی رابردوو، بۆ سێه‌مجار هه‌ڵبژاردن به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر