Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ بهمن ۲۶, شنبه

ماڵپەرێک بە ناوی "دیار و نادیار" جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکات

دیارو نادیار

ماڵپەرێک بە ناوی "دیار و نادیار" جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکات


پاش ئەوەی سایتێک بە ناوی "دیار و نادیار" لە ناوخۆی ئێران دامەزرا بۆ دژایەتیکردنی حزبە کوردییەکان بە تایبەتی هەر دوو لایەنی دیموکرات (حدکا و حدک)، سایتێکی دیکە هەر بەم ناوە "دیار و نادیار" لە دەرەوەی ئێران بە زمانی فارسی بۆ ئاشکراکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە وەشان کرد.
دیار و نادیار بە هەوڵی چەند رۆژنامەوانێکی بێلایەن لە دەرەوەی ئێران دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە و لە بەرنامەی دایە لە رێی ئەم سایتەوە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و کوردستان لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە لە هاتنە سەرکاری بخاتە بەر چاوی بیرو ڕای گشتی و لەهەمان کاتیشدا هەوڵێک دەبێت بۆ پووچەڵکردنەوەی درۆ و بووختانەکانی "دیار و نادیار"ی سەر بە کۆماری ئیسلامی.
سایتی دیار و نادیاری دەرەوەی وەڵات لە دەسپێکی بابەت و بڵاوکراوەکانی خۆیدا بەڵگەنامەکانی شەڕی سێ مانگە لە کوردستان و شەڕی 24 رۆژەی سنە و جینایەتەکانی خەڵخاڵی لە کوردستان و ژینوسایدی کوردەکان لە قاڕنێ بە وێنە و نووسراوە ئاشکرا دەکات..
بۆ بینینی سایتی دیار و نادیار کلیک لەسەر ئەم ناونیشانەی خوارەوە بکە:
http://diarunadiar.blogspot.com/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر