Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ اردیبهشت ۴, چهارشنبه

حوکمی زیندانی نەسرین ستوودە یەکلایی بووەوە



حوکمی زیندانی نەسرین ستوودە یەکلایی بووەوە
▫️حوکمی نەسرین ستوودە پارێزەری چالاک کە لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ۳۳ ساڵ زیندان بەسەریدا سەپێنرابوو و بە گوێرەی مادەی ۱۳٤ی یاسای سزای ئیسلامی، جێبەجێکردنی ۱۲ ساڵ لەم ماوەیە ڕێگەپێدراوە، یەکلایی کرایەوە.


▫️ڕەزا خەندان هاوسەری نەسرین ستوودە ڕۆژی سێشەممە ۳ی گوڵان لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری ئیرنا گوتی: بەپێ یاسا، هاوسەرەکەم تا ۲۰ ڕۆژ پاش ڕاگەیاندنی حوکمەکەی، دەرفەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی هەبوو. ئێستا ٤۰ ڕۆژ لەو ماوەیە تێپەڕیوەو نەسرین هیچ ناڕەزایەتیێکی لەئاست حوکمەکەی و شێوازی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی و پڕۆسەی دۆسییەکەی دەرنەبڕی.
▫️کاتێ داواکاری گشتیش وەک شاکی ئەم دۆسییە کێشەیەکی نەبێت، حوکمەکە یەکلایی دەبێتەوە.
▫️نەسرین ستوودە دەورێکی بەرچاوی هەبوو لە پاڵپشتی لە کچانی شەقامی ئینقلاب و دۆسییە سیاسییەکان و چەندین ساڵە لەلایەن کۆماری ئسلامییەوە بە شێوازی جۆراوجۆر لەژێر گوشاردایە و چەند جارتریش زیندانی بەسەر داسەپاوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر