Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ فروردین ۲۰, سه‌شنبه

پڕۆژەی ئیتلاعاتی سوپا لە فەزاى مەجازى بۆ سوککردنی کچانى ڕۆژهەڵات


پڕۆژەی ئیتلاعاتی سوپا لە فەزاى مەجازى بۆ سوککردنی کچانى ڕۆژهەڵات
▫️ ماوەیەکە لەسەر تۆڕی تلێگرام کاناڵێک بە ناوی "تیمارستان مەجازی" کراوەتەوە و بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ژمارە تەلەفۆنی کچانی ڕۆژهەڵات، هەوڵی شکاندنی کەسایەتی تاکى ڕۆژهەڵاتی دەدات.
▫️ بەڕێوەبەرانی ئەو کاناڵە بە کۆپیکردنی وێنەی کچان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان و دانانی نووسراوەی پڕ لە بێڕیزی و نێوزڕاندن لەسەریان هەوڵی باجگیری لەو کەسانە و هەروەها درووستکردنی بێ متمانەیی بنەماڵەکان بە کچەکانیان دەدەن.
▫️ بە پێی سەرچاوەیەکی تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی لە شاری شنۆ، ئەو پڕۆژەیە کە لە لایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ و لە ڕیگەی چەند ژن و کوڕی گیرۆدەبووی مادەی هۆشبەرەوە بەڕێوە دەبردرێت، تۆڵەکردنەوەی ئیتلاعاتە لە ژنان و کچانی کورد کە لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵی ڕۆژهەڵات زۆر چالاکانە بەشدار بوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر