Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ فروردین ۲۶, دوشنبه

کۆکردنەوەى واژوو لە ماڵپەڕى کۆشکى سپى واشنتۆن: گەمارۆى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى


کۆکردنەوەى واژوو لە ماڵپەڕى کۆشکى سپى واشنتۆن: گەمارۆى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى دەوڵەتى ئێران بە سانسۆڕکردنى هەواڵە ڕاستەقینەکان و بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادرووست، هۆکار بە زیادبوونى خەفەقان لە نێو کۆمەڵگەى ئێران و پاساوکەرى سیاسەتە سەرکوتکەرەکانى کۆمارى ئیسلامیشە. دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى کە لە ژێر بەڕێوەبەرایەتى و چاودێرى عەلى خامنەییە، بە بەرهەمى بەرنامەگەلى دژە ئەمریکایی، دژە ئیسرائیلى و پەرەپێدانى توندوتیژى و پشتیوانى تیرۆریزمى ناوچەیی و جیهانى، بە کردەیی یاسا نێودەوڵەتییەکانى ڕاگەیاندنى پێشێل کردووە. ڕاپۆرتى هەڵبەستراو و نادروست لە ددانپیانانى زیندانیانى ئەشکەنجەکردبوو، بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەى بەرنامەگەلى سووکایەتى بە باوەڕى کەسانى ناموسڵمانان و تەنانەت خودى موسڵمانانى ئەهلى سووننەت، سانسۆڕى هەواڵى ناڕەزایەتى خۆپێشاندەرانى ئێرانى بە ماڵپەڕە حکومەتى و بڵاوکردنەوەى بەرنامەگەلى سیستماتیک دژى دیموکراسى و بەهاکانى مۆدێڕنى دونیاى ڕۆژاوا، بەشێکن لە ئەرکە سەرەکییەکانى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى دەوڵەتى ئێران.
ئێمە واژووکەرانى ئەم نامەیە، خوازیارى گەمارۆین لەسەر دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى لە لایەن ئەمریکاوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر