Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۲۵, یکشنبه

تیبینی ئەو پرۆپاگەندیانەی وا باسی لیوە دەکن گوایە مەولوود لە ژیر ئەشکەنجەدا کۆژراوە لە ئاسایشی شاری سلیمانی لە سەر ئەساسئ ئەو سەفریە کە نەوشیروان مستەفا بۆ تارانی کردوە زۆربی ئەم پروپاگەندانە بۆ شاردەنەوی دوزی کاک مەولوود ئافەندە


سەرچاوەیەکی ئاگادار نیە ویستوە ناوی بەهیندرێت لە شاری سلیمانی پیمانی راگایەاندوە کە نەشیروان موستەفا لە سەر داوای یەکئیتی نیشتمانی کوردستان یەک گەرتوەی ئیسلامی کوردستان ناردراوە بۆ ئیران بۆ ئەوی داوا لە کار بەدستانی رەژیمی ئیران بەکات کە مەولوود ئافەند ئاشکرا نەکن . چۆۆنکە ئیتلاعاتی ئیران قەولی دابۆۆ کە لە رۆژانی داهاتودا ناوی ئەو سیخۆرانی وا چەند کەسیان لە وەلاتیکی هاوسا دەست بە سەر کراوەن کە بۆ
 موسادی ئیسرائیل کاریان کردوە بەلاو بەکاتەوە و بیان هینێتە سەر شاشی تەلەڤیزیون لە ئیران. هەر دوابەدوای ئەو هەوالە نەوشیروان مسسەفا خۆیی کرد بە ئیراندا دیارە سەفرەکی کاک نەوشیروانیش لە سەر داوای ئەو کەسانی یان لایەنانی بۆۆە کە وا دەستیان لە رادەست کردنەوەی کاک مەولوود ئافەند بە ئیتلاعاتی ئیران هەبۆۆە ناردراوە بۆ تاران.


دیارە نەوشیروان مستەفا ئاگادری ئەم قەزیە ی کە بە بی ئاگاداری خۆیی ناکات بە تاراندا یان لایەنەپەیوەندیدارەکان ناردوەیانە بۆ کەپ کردنەوەی ئەو هەوالانی وا ئیتلاعاتی ئیران باسی لیەوە دەکرد و شاردەنەوەی دوزی کاک مەولوود ئافەند چۆۆنکە ئیتلاعاتی ئیران بریاری دابۆۆ کە ناوی ئەو کەسانە بەلاو بەکاتەوە بیان هینیتە سەر شاشی تەلەڤیزیون ئاشکرایان بەکات چۆۆنیەتی کارەکانیان ئاشکرا بەکات بەلام زۆر جیگای سەرسورمان بۆ کە نەوشیروان مستەفا بە پەلە خۆیی کرد بە ئیراندا لە گەل زۆربی بەر پرسانی رەژیمی ئیراندا کوبۆنەوی کرد.

رۆژیک میژو رۆی کورد فرۆشان رەش و رسوا دەکات.

سەرکوتن بۆ هەمووان پیام نیری ٣ شاری سلیمانی چاوە رۆان بن وەردەکاریەکان دەنیرین بۆتان لە داهاتودا
//////////



تیبینی  ئەو پرۆپاگەندیانەی وا باسی لیوە دەکن گوایە مەولوود لە ژیر ئەشکەنجەدا کۆژراوە لە ئاسایشی شاری سلیمانی  لە سەر ئەساسئ ئەو سەفریە کە نەوشیروان مستەفا بۆ تارانی کردوە  زۆربی ئەم پروپاگەندانە بۆ شاردەنەوی دوزی کاک مەولوود ئافەندە 
////////////////////////


مەحموود عوسمان داوا لە هێزەکانی رۆژهەڵات دەکات ریزەکانیان یەک بخەن


د. مەحمود عوسمان لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی د. قاسملوودا داوا لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ریزەکانیان یەک بخەن.

 د. مەحمود عوسمان کەسایەتی ناسراوی کورد و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە.

لەو پەیامەدا د. مەحمود حکومەتی نەمسا لە شەهیدکردنی قاسملوو و هاوڕێیانی بەرپرسیار دەزانێت و رەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت لە بەرامبەر ئەو تاوانە “لە 13ى تەموزى 1989 لەکاتێکدا کە بەشێوەیەکى نهێنى بەناو گفتوگۆ هەبوو لەنێوان حزبى دیموکرات و نوێنەرانى تاران لەڤییەنیا، وەفدى کوردى کە پێکهاتبوو لە دکتور قاسملوو، عەبدوڵڵا قادرى ، فازیل مەلا مەحمود لەلایەن لایەنى ئێرانى شەهیدکران بەشێوەیەک کەپربوو لەغەدر و تاوان دژى هەموو نەریت و رەوشت و یاسا و شەریعەتێک و حکومەتى نەمساش بەناردنەوەى تاوانباران بەڕێزەوە بۆ تاران، بووە شەریکى تاوانەکە و کۆمەڵگاى نێونەتەوەیش بێدەنگ بوو؟!!.”.

د. مەحمود عوسمان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داوا لە دیموکراتەکان و سەرجەم حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکات بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد ریزەکانیان یەک بخەن “ئێمە لەکاتێکدا کە سەرى رێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ ئەو شەهیدە نەمرانە، ئومێدى سەرکەوتن بۆ هەموو پارت و لایەنەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان دەخوازین و داوا لە حیزبى دیموکرات بەتایبەتى و لایەنەکانى دیکە بەگشتى دەکەین کە لەم بۆنەیەدا هەوڵوتەقەلایان چرتربکەن بۆ یەکگرتنەوەى ریزەکانیان و بۆخەبات لەپێناوى هێنانەدى ئامانجەکانى گەل لەسەر ئاستى ئێران و کوردستان”.

23 ساڵ لەمەوپێش د. قاسملوو لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبووەوە تا رێگایەک بۆ چارەسەری پرسی کورد بەرێگای ئاشتییانە بدۆزرێتەوە بەڵام ناوبراو و عەبدوڵڵا قادری ئازەر، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا و د. فازڵ رەسوڵ، مامۆستای زانکۆ لە ڤیەننا کە لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون، لەسەر مێزی وتوووێژ تیرۆر کران.

ئەو کۆبوونەوەیە به ناوبژیوانی ئەحمەد بێن بێلا، سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی جەزایر و هەوڵەکانی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام درابوو.

رووداو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر