Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۱۱, چهارشنبه

وزیر داخلی رژیم ایران امروز در یک سفر از پیش اعلام نشده وارد بغداد شد


وزیر داخلی رژیم ایران امروز در یک سفر از پیش اعلام نشده وارد بغداد شد
بنابر خبرهای که بدستمان رسیده است امروز صبح به وقت محلی  وزیر داخلی رژیم ایران مصطفی نجار وارد عراق شد و با چند تن از مقامات عراقی دیدار انجام داد ه است   به گفته ی آگاهان سیاسی  وزیر داخلی ایران به این دلیل به عراق سفر نموده است که تا نیروهای ایرانی با پوشش نیروهای عراقی وارد عراق بشوند  برای دفاع از رژیم سوریه در مرز با سوریه مستقر بشوند برای رویاروی با هر نوع جنگی که علیه رژیم دیکتاتوری سوریه صورت بگیرد . این سفر بعد از این انجام گرفته است دیروز وزیر خارجه سوریه در یک سفر رسمی وارد تهران شده
بنابر خبرهای تائید نشده  تعدادی از نیروهای سپاه پاسداران با استتار ارتش عراق در مرز قائم عراق و مرز با سوریه مستقر شده .اند

وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌گاته‌ به‌غدا

رووداو- به‌غدا
وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران  ده‌گاته‌ به‌غدا‌و بڕیاره‌ سێ رۆژ بمێنێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا نه‌جاڕ، وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدا.
دوای گه‌یشتنی وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ عه‌دنان ئه‌سه‌د، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كۆبووه‌وه‌. 
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئێران، له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئێران و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.
http://rudaw.net
//////////////////////////

سوپاى عیراق بارەگای له‌ ناسریە بۆ ره‌بیعه‌ دەگوازێتەوە

image
رووداو-  قاهیره‌ 
لە درێژەی گرژی و ئاڵۆزی نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمەرگە لە زومار، سوپای عێراق بڕیاری داوە بارەگای سەرەکی فیرقەی 10 لە ناسرییەوە بۆ رەبیعە بگوازرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە بە دەست (رووداو) گەیشتووە، عەلی غێدان، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ بەرەی پێشەوەی هێزەکانی عێراق لە گوندی قاهیرە، بڕیاریداوە بارەگای سەرەکی فیرقەی 10ی سوپای عێراق لە ناسرییەوە بۆ رەبیعە بگوازرێتەوە.
دوێنێ دووشەممە، فەریق روکن عەلی غێدان، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای عێراق به یاوەری فەرماندەی پڕۆسە سەربازییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی سەربازی سوپای عێراق سەردانی ناوچەی رەبیعە و گوندی قاهیرەیان کرد.
دوێنێ عەمید هاشم سیتەیی، بەرپرسی لیوای 8ی هێزی پێشمەرگەنبه (رووداو)ی راگەیاندبوو "عەلی غێدان تەنها 15 خولەک لە ناوچەکە ماوە و لەو ماوە کورتەدا نە ئەو داوای ووتوێژی کرد و نە ئێمەش بەو داوایە رازی دەبووین. ئەو کێشەیە سوپای عیراق خولقاندوویەتی و تەنها بە کشانەوەی هێزەکانی عێراقی چارەسەر دەبێت".
کەچی ئەگەر بێتو بڕیاری گواستنەوەی بارەگای سەرەکی فیرقەی 10 لە ناسرییەوە بۆ رەبیعە جێ بەجێ بکرێت، ئەوا هێزێکی یەکجار زۆری سوپای عێراق لەو ناوچە ناکۆکی لەسەرە کۆدەبێتەوە.
رەبیعە تەنیا 13 کیلۆمەتر لە بەرەی پێشەوەی هێزی پێشمەرگە لە گوندی قاهیرە دوورە.
ئێستاکەش شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، وەزیری پێشمەرگە و گەورە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونی رەوشەکە، سەردانی دەڤەری زومار و گوندی قاهیرە-یان کردووە.
بەرەبەیانی 27/7/2012 هەردوو لیوای 37 و 38ی سەر به فیرقەی 10ی سوپای عێراق به بیانووی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا  لە شاری ناسرییەوە جوڵەیان پێکرا بۆ پردی سحێلا لە ناوچەی زوممار (30 کیلۆمەتری رۆژئاوای زاخۆ) کە بەپێی دەستووری عێراق ناوچەیەکی ناکۆکی لەسەرە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن.
ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی رژێمی سووریا، ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌ی پێشخابوور كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قه‌زای زاخۆ بگرێت ، كه‌ تاكه‌ ده‌روازه‌ی سنووریی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌گه‌ڵ سووریا و وەک بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "ئەو هێزه‌ی سوپای عێراق به‌ به‌رنامه‌ داڕێژراو جوڵه‌یان بۆ ناوچه‌ی پێشخابوور كردووه‌ و پێداویستی جه‌نگی زۆریان له‌ گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ تا سنووری هه‌رێمی كوردستان و سووریا داگیربكه‌ن".
دوای تێپەڕبوونی 5 رۆژ لەسەر جوڵەی سوپای عێراق بەرەو ناوچە کوردییەکان، هێزی پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە کە رێگە نادەن سوپای عێراق یەک هەنگاو بەرەو پێشەوە بێت و لە ئەگەری هاتنەپێشیان ئەوا بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە کەچی لایەنی عێراقی رایدەگەیەنێت "پێویستە هێزی پێشمەرگە رێگە لە هاتنە ناوەوەی سوپای عێراقی نەگرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی سنوورەکان پێویستە لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی دابێت".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر