تهلهفزیۆینی ئێران "دانپێدانانی" ژمارهیهک له گیراوانی ئهم دواییهی به تۆمهتی "سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل و تیرۆری زانا ئهتۆمییهکان" بڵاو کردەوه.
NNSROJ: کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنی ئێران، شەوی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ فیلمێکی دیکۆمێنتی بڵاو کردەوە کە تیایدا جگە لە "دانپێدانانی" هەندێک کەس، چۆنیەتی ئەنجام دانی چالاکیەکانیشی خستە روو.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر خواندن مطالب دیگر کلیک بەکن
ئەم فیلمە لە ژێر ناوی "کلوبی تیرۆر" لە لایەن یانەی هەواڵنێرانی گەنجەوە ئامادە کرابوو. شەش ژن و هەشت پیاو باسیان لە چۆنیەتی تیرۆری مەسعود عەلی محەمەدی، مەجید شەهریاری، داریوش رەزایی نەژاد و مستەفا ئەحمەدی رەوشەن کرد.
ژمارهیهک له گیراوانی ئهم دواییانه کە به تۆمهتی سیخۆری بۆ ئیسرائیل و کوشتنی زانا ئەتۆمیەکانی ئێران قۆڵبەست کرابوون، دهڵێن گوایه "له ههرێمی کوردستان و به هاوکاری ههندێ حیزبی کوردی پهروهرده کراون...."
یهکێ له گیراوهکان ناوی "نهشمیل"ه و نازناوی "شادی"ی لهسهره، ژمارهیهکی دیکهشیان لههجهی کوردیان ههیه.
هەر لەم پەیوەندییە دا، ناوەندی هەواڵنێری سەقز بڵاوی کردەوە کە دوو لاوی سەقزی لە ناو تۆمەتبارەکان دا دەبینرێن.
بە پێی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو، ئەم دوو لاوە سەقزیە ناوەکانیان بێهزاد عهبدولی و ئهیووب موسلیمە، كه زیاتر له دوو مانگ و نیو پێش ئێستا له لایهن ناوهنده ئهمنیهكانی شاری سهقزهوه دهستبهسهر كراون.
لهو بەرنامە دیکۆمێنتیە دا، چهند جارێك ئاماژه بهوه كرا كه دراوسێیهكی ئێران خاكی خۆی خستۆتە بەر دەستی ئیسرائیلییهكان بۆ راهێنان و ئهمهشیان به "هێلانهی جاڵجاڵۆكهیی موساد"ی ئیسراییل ناودهبرد.
میدیاكانی سهر بهكۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا چهندین جار ئاماژهیان بهوه كردوه كه ههرێمی كوردستان و ئازهربایجان بوونهته مهكۆی ئیسرائیل.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئەو تۆمەتانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی رەت کردۆتەوە و بە بێ بنەمای وەسف کردوون.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو دا، ناوەندە ئیتڵاعاتی و ئەمنیەکانی ئێران فیلمی جۆراوجۆریان لە ژێر ناوی "دانپێدانان" بڵاو کردۆتەوە کە رەخنەی کۆڕو کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی بە دواوە بووە.
--------------------------------
وتوێژێکی سیامەند موعینی لە ئێن ئاڕ تی هەڵا دەنێتەوە/ ''نەمانویست جارێکی تر کەناڵەکە بسووتێ
NNSROJ: بەڕێوەبەرانی کەناڵی ئاسمانی (ئێن ئاڕ تی) لە بڵاوکردنەوەی وتوێژێک خۆ دەبوێرن هەرچەند پێشتر لە کەناڵەکەیان ریکلامیان بۆ کردبوو.
بڕیار بوو بەشی یەکەمی وتوێژ لە گەڵ سیامەند موعینی سیاسەتمەدار و سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئەوروپا، رۆژی ١٢ی ژوئەن بڵاو بێتەوە، بەڵام لە گەڵ ئەوەی لە لایەن کەناڵەکەوە ریکلامی بۆ کرابوو، بڵاو نەکرایەوە.
لەمبارەوە سیامەند موعینی لە لێدوانێکی تایبەت بە (NNSROJ) رایگەیاند "لە سەر داوای تلویزێۆنی NRT ڕۆژی ٣٠ مانگی ٥ چاوپێکەوتنیک لە سەر مێژوی سەردەمی نوێی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت جوڵانەوەی شۆڕشگیرانەی ساڵانی ٦٧- ٦٨ی گەلەکەمان لە بەرنامەی "ڕوداو و مێژو"، لە گەڵ من پێک هات و لە دوو بەشی ٥٠ خولەکیدا لە لایەن تلویزێۆنی NRTوە تۆمار کرا. بەڵام ڕۆژی ١٢ مانگ کە بریار بوو چاوپێکەوتنەکە بڵاو بکرێتەوە بە تەواوی بێدەنگی لێکرا و بڵاویان نەکردەوە، دوای پەیوەندی لە گەڵ NRT بەڵێنیان دا کە هەڵەیەکی تەکنیکی بوە و هەفتەی داهاتو یانی ١٩ی مانگ بڵاوی دەکەینەوە، بەداخەوە ١٩ی مانگیش بڵاو نەکراوە."
بۆ بەدواداچوونی زیاتر ئێن ئێن ئێس رۆژ پەیوەندی بە فەیسەل محەمەد، ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکەوە کرد. فەیسەل محەمەد گوتی " خاوەنی کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەری کەناڵەکە پێیان باش بوو کە رەچاوی بارودۆخەکە بکەین چونکە ئەو کاتە زۆر بە توندی هەڕەشە لە سەر ئێن ئاڕ تی هەبوو لە سەر ئەوەی یان دەبێ کەناڵەکەمان پێ بفرۆشن یان دایبخەین. ئێمەش لە بەینی ئەو دوو حاڵەتە دا، بەڵێنمان پێ دان کە لە ئێستا دا داینەبەزێنین، بەڵام رەنگە لە هەفتەکانی داهاتوو دا دابەزێ."
"پارتی دیموکراتی کوردستان هەڕەشەی لە کەناڵەکە کردوە"
سیامەند موعینی دەڵێ "پاش چەند رۆژ بە سەر تێپەڕبوونی وادەی وتوێژەکە، هەواڵم پێ گەییشت کە پارتی دێـمۆکڕاتی کوردستانی عێراق هەڕەشەی لە NRT کردوە کە نابێت ئەم چاوپێکەوتنە بڵاو بکریتەوە."
موعینی رەخنە لە کەناڵەکە وەک میدیایەکی ئازاد دەگرێ و دەپرسێ "پرسیار ئەمەیە کە ئایا ڕۆژنامەگەری و مێدیای ئازاد ڕۆڵی خۆی لە پێشوەچونی کۆمەڵگایەکی ئازاد و شەفاف دەگێڕێت یان دەبێتە پاشکۆی دیکتاتۆری و بێدەنگ کردنی تاکی کورد؟ ئەگەر دەخوازن کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێمۆکڕاتیک پێک بێت دەبێ مێدیای ئازاد بوێری خۆی لە هێندێک پرس و لایەنی ناشەفافی مێژو نیشان بدات. ئەگینا ڕونکردنەوەیەکی شیاو بدەن کە بۆچی ئەم چاوپێکەوتنە بڵاو نەکراوتەوە. تەنانەت بۆ دانانی حورمەت بە دروشمی خۆتان کە دەڵێن " ڕاستگۆیی، هاوسەنگی و بوێری."
هەمان پرسیار رووبەڕووی ئێن ئاڕ تی دەکەینەوە. بە پێی قسەکانی فەیسەل محەمەد لە دوای ریکلامی بەرنامەکە، هەڕەشە لە ئێن ئاڕ تی کراوە. ناوبراو گوتی "وەک ئاگادارن سەرەتا ئەو کەناڵە سووتا. ئێمەش نەمانویست بە خاتری بەرنامەیەک دیسانەوە کەناڵەکە تووشی ئەو بارودۆخە بێتەوە. بۆیە لە گەڵ برادەران وتوێژمان کرد سەبارەت بەوەی ئەکرێ ئێمە لە ئێستا دا، موراعاتی وەختەکە بکەین، دیارە لایەنێکی باڵادەستی سیاسی کوردی نیگەران بوو بە بەرنامەکە. تکایان کردبوو کە ئەو بەرنامەیە دانەبەزێ. خەڵکیان لە ئاستی سەرەوە ناردبوو بۆ تەلەڤزیۆن."
سەبارەت بەو پرسیارەش کە ئاخۆ بۆچی روونکردنەوەیان نەداوە، فەیسەل محەمەد گوتی " ئێمە بە فەرمی تا ئێستا روونکردنەوەمان نەداوە چونکە بەرنامەکە دادەبەزێنین. ئێمە لە گەڵ برادەرانی پارتیش رێککەوتنمان وابووە کە ئەو بەرنامەیە دادەبەزێ بەڵام نەک ئێستا. پێمان گوتن مادەم ئێوە ئێستا بارودۆخەکەتان پێ گونجاو نییە، لە ئایندەیەکی نزیک دا بڵاوی دەکەینەوە."
ناوەڕۆکی بەرنامەکە لە سەر چی بووە؟
باشە لە کاتێکدا هێشتا بەرنامەکە بڵاو نەکراوەتەوە و ناوەڕۆکی بەرنامەکە نەبینراوە، بۆچی پێش بە بڵاوبوونەوەی گیراوە؟ سەبارەت بە ناوەڕۆکی وتوێژەکە پرسیار لە سیامەند موعینی دەکەین. پێمان دەڵێ "ناوەڕۆکی وتوێژەکە بە گشتی لە دوو بەش پێکهاتبوو، بەشێک لە ٢٨ی گەلاوێژ سەردەمی موسەدیقەوە دەست پێ دەکا، دیارە هەندێک باسی کۆماری کوردستان لە مەهابادیش کراوە، بەڵام بە گشتی دوای ئەوەی کە کۆماری کوردستان تێکچوو، ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگای کوردی دا لە چوارچێوەی حزبی تودە دا خەباتی سیاسیان دەکرد. لەو دەمەوە تا وردە وردە جەریانی ٤٦، ٤٧ و ئەوانە. پاشان پەیوەندی شۆڕشی باشوور و تێکەڵاوی ئەوان لە گەڵ خەڵکی رۆژهەڵات. هەروەها قوربانی کردنی شۆڕش یان بڵێین جوڵانەوەی ٤٦، ٤٧ بە خاتری هەندێک بەرژەوەندی و ئەو پەیوەندییانەی کە لە گەڵ دەوڵەتی ئێران هەیانبوو. دەرئەنجامی ئەو پەیوەندییە لە گەڵ شای ئێران یان وردتر بڵێین ساواکی ئێران بووە هۆکاری ئاشبەتاڵی ٧٥. دواجار قەراردادی ئەلجەزایر لە سەر حیسابی میللەتی کورد بەسترا. دیارە باجێکی گەورە، رۆژهەڵاتی کوردستان دای لە بەر ئەوەی باشووری کوردستان بەشی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردە قوربانی."
لە وڵامی هەمان پرسیار دا فەیسەل محەمەد گوتی: " ئەو بەرنامەیەی ئێمە لە گەڵ کاک سیامەند، پەیوەندی بە هەلومەرجێکی تایبەتی حزبی دیموکراتی کوردستانەوە بووە پاش رووخانی کۆمار. کۆمەڵێک رۆشنبیر ویستوویانە سەر لەنوێ گەشە بە حزبی دیموکرات بدەنەوە و زیندووی بکەنەوە. دواجار ئەوان ناتوانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان درێژە بە کاری سیاسی بدەن، پەنا دێنن بۆ باشووری کوردستان و ئەچنە پاڵ شۆڕشی ئەیلوول لای مەلا مستەفا. دیارە ئەو کات مەلا مستەفا پڕۆتۆکۆلی سیاسی لە گەڵ شای ئێران هەبووە. نەیتوانیوە ئەوان بگرێتە خۆی و بە ناچاری کوشتوونی و تەسلیمی ئێرانی کردونەتەوە. مەسعود بارزانی خۆشی لە کتێبەکەی دا بە درێژی باس لەو حاڵەتە دەکا و دانی پێدا دەنێ کە بەڵێ ئەوان ئەو کارەیان کردوە."
"دەبێ بارزانی داوای لێبوردن بکا"
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دا بواری شەخسیش باس کراوە. سەبارەت بە سولەیمان موعینی کە دەبێتە باوکی سیامەند موعینی، پرسیار کراوە. وەک سیامەند موعینی دەڵێ "شتەکە لە بواری تاکەکەسی و عاتیفی دا باس کراوە و لەو چوارچێوەیە دا هەندێک وردەکاریم باس کردوە."
سلێمان موعینى له 18-1-1933 له مههاباد له دایکبووە و 15 ى گوڵانى ساڵى 1968 ، به دهستبهسراوى گولهباران کرا و ڕادهستى رژێمی پاشایهتى ئێران کراوه.
سیامەندی موعینی هێشتاش نەیتوانیوە ئەو مەرگە تراژیکە لە بیر بەرێتەوە. ئەمساڵ لە ساڵڤەگەڕی شەهیدبوونی باوکی دا نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی کرد بەڵام وڵامی نەدرایەوە. لەمبارەوە دەڵێ "نامەکە تەنیا و تەنیا ئەوەیە کە مەسعود بارزانی دەبێ داوای لێبوردن لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بکا چونکە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردە قوربانی. دیارە کاک سولەیمان باوکی منە بەڵام مەسەلە بواری شەخسی نیە. ئەگەر بواری شەخسی بوایە ئەمن بە جۆرێکی دیکە دەمتوانی بە پێی قانوونی نێودەوڵەتی، سكاڵای لە سەر تۆمار بکەم، بەڵام لەو بوارەوە بۆی نەچووم. مەسەلەیەکی سیاسیە و بە پێی ئەوەش دەبێ هەڵسوکەوتی لە گەڵ بکرێ. بە داخەوە لە بەر ئەوەی حزبی دیموکرات بە جۆرێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێمە، ناوێرێ ئەو مەسەلانە باس بکا. بێدەنگیان هەڵبژاردوە و هیچیان نەکردوە."
هەر پەیوەندی دار بەم پرسە، موعینی سەرنج بۆ سەر میدیای ئازاد لە باشووری کوردستان رادەکێشێ و دەڵێ "بە داخەوە میدیای ئازاد لە باشوری کوردستان بە پیر ئەو مەسەلەوە نەهات و پاشەکشەی کرد. تەنانەت ئێن ئاڕ تیش لەو تاقیکردنەوەیە دا باش دەرنەچوو."
"یان دایخەن یان پێمان بفرۆشن"
جێگەی ئاماژەپێکردنە تهلهفزیونی نالیا که له لایهن کۆمپانیای نالیاوه وهشان دهکات تا ئێستا چەندین جار رووبەڕوی هەڕەشە و تەنانەت سووتاندن بۆتەوە.
رۆژی 20ی فێوریەی 2011، ئەو کەناڵە لهلایهن نزیکهی 50 چهکدارهوه سوتێنرا و پێشتریش رۆژی ١٩ی فێوریە له کاتی پێشکهش کردنی ههواڵهکاندا، له کهناڵهکهوه ئهوه راگهیەنرا که چهندین کهس لهرێگهی مۆبایلهوه هەڕەشەیان لێکردون و داوایان لێکردون که پهخشهکهیان رابگرن.
هەر مانگی ژوئەنی ئەمساڵ خاوەنی کەناڵی نالیا رایگەیاند کە هەڕەشەیان لێکراوە یان کەناڵەکە دابخەن یان پێیان بفرۆشن.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "هاوڵاتی" شاسوار عهبدولواحید خاوهنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا، له نوسینێک دا ئاماژەی بۆ ئهوه کردوە كه زیاتر لە دە رۆژ بە چەندەها شێوە پەیوەندی پێوە کراوە و داوایان لێکردوە کە کەناڵی NRT دابخات، یاخود چیتر ئهوان وەک کۆمپانیای نالیا پشتیوانی داراییان نهكهن، “ئەگەر نا رەنگە زۆر شتی خراپمان بەسەر بێنن نەک تەنها بەرامبەر کەناڵەکە بەڵکو بەرامبەر کۆمپانیای نالیا و بگرە خۆیشم”.
لهبهشێكی تری نوسینهكهیدا هاتوه “کەسێک هات بۆ لام کە ناسراوە و تەنانەت لەسەر ئاستی زۆر باڵای ئەم هەرێمەش دەیناسن، هەمان قسەکانی پێشووی ئەو چەند کەسەی بۆ دووبارە کردمەوە. منیش بەهەمان شێوە قسەکانی خۆم کردەوە کە دەستبەرداری پشتیوانی کەناڵەکە نابم، بەڵام دواتر پێی وتم ئەی بۆچی کەناڵەکەم پێنافرۆشیتەوە؟ وتی چەندی تێچووە؟ وتم زیاد له 10 ملیۆن دۆلاری تێچووە، پاشان ئەو وتی ئێمە ئەتوانین 20 ملیۆن دۆلارت بدەینێ و واز لە کەناڵەکە بهێنە و پێمان بفرۆشە، ئەو کات نە تووشی کێشە ئەبیت و بگرە قازانجیش ئەکەیت، منیش پێم راگەیاند کە کەناڵەکە نافرۆشم و خۆیشم بۆ فرۆشتن نیم، من ئەگەر بیرم لە پارە بکردایەتەوە ئەوا چیم دابوو لەم کەناڵە؟ بۆخۆم خەریکی پارە پەیداکردن دەبووم”.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر