Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲۳, دوشنبه

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئاسایش دەزگایەكی فەرمی حكوومەتی هەرێمە


          دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئاسایش دەزگایەكی فەرمی حكوومەتی هەرێمە       

لە بارەی ئەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵ دامەزراوە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن كەسانی نزیك بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە و ئەمەش دەقی وەڵامەكەیە:
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز عه‌لی موسه‌وی ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ حكوومه‌ی فیدڕاڵی لێدوانێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور كه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی شایسته‌یان له‌گه‌ڵ دا ناكرێت و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت له‌ كاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌یان له‌ بازگه‌كانی ئاسایش.


ده‌مانه‌وێ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك بكه‌یینه‌وه‌ كه‌ ئاسایش ده‌زگایه‌كی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانه‌ به‌ كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تر و بیانییه‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 150 هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌ب نیشته‌جێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن و به‌ ئازادی ده‌ژین و زۆربه‌یان خاوه‌نی كاری بازرگانی و كۆمپانیا و یان له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت دامه‌زراون و ده‌توانن موڵك بكڕن یان بفرۆشن و هه‌موو ماف ئیمتیازتێكی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه‌.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان هاووڵاتی گروپی گه‌شتوگوزار له‌ ڕێگای كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزاره‌وه‌ له‌ به‌سرا تاكو مووسڵ دێنه‌ ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار و به‌سه‌ربردنی كاتێكی ئاسوده‌ و خۆش.
ئه‌وانه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان شوێنی هه‌موو هاووڵاتیه‌كی عێراقییه‌ به‌بێ جیاوازی و مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان بۆته‌ جێگای سه‌رنج و تێڕامانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وی كه‌ ڕووی تێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی بوونی هێمنی و ته‌ناهیه‌، ئه‌ركی ئاسایشی هه‌رێم خزمه‌ت گه‌یاندن و ڕاگرتنی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی سه‌رو گیانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانه‌ و بازگه‌كانیش كه‌ له‌ پێشوازی خاڵه‌كانی پشكنین له‌ نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌ركێكی ڕۆژانه‌ی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان و ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی، مه‌به‌ست ئازاردان و پێشیێلكردنی مافی هیچ كه‌سێك نییه‌، به‌ڵكو كاری ڕۆژانه‌ی ئاساییه‌ و هیوادارین به‌ شێوه‌ی هه‌ڵه‌ لێك نه‌درێته‌وه‌.
ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
---------------------------------

مەسروور بارزانی داوا لەگەنجان دەكات رۆڵیان هەبێت لە یەكڕیزی

مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوانەوە ئاماژە بەوە دەكات، ئێستا ناوچەکەمان بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، زۆر گرنگە گشت کەرت و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان بە پاڵنەری هەستی نیشتمانپەروەریەوە یەکڕیز و تەبا بن.
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم لاوانی جیهان بە گشتی و لاوانی کوردستان بە تایبەتی دەکەم.
لاوان گەورەترین سەرمایەی ئێستای کۆمەڵگاکانن و بە توانا و کار و تێکۆشانیان ئایندەی وڵاتان مسۆگەر دەبێت. لاوانی کوردستانیش هێزێکی کاریگەرن بۆ باشترکردنی دۆخی ئێستای وڵات و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی گەش.
ئێستا ناوچەکەمان بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، زۆر گرنگە گشت کەرت و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان بە پاڵنەری هەستی نیشتمانپەروەریەوە یەکڕیز و تەبا بن، ئەرکی حکومەت و گشت پێکهاتە سیاسی و جەماوەری و پیشەییەکانی کوردستانیش ئەوەیە، ڕۆڵی کارایان هەبێت بۆ پاراستنی ئەو یەکڕیزییە. لەم بەینەشدا ڕۆلی لاوان بەرجەستەترە و ئاواتەخوازین کە لە گشت سەنگەرەکانی سیاسی و ئابووری و پیشەیی و پێشمەرگایەتیدا چالاکانە ڕۆل بگێڕن و بە هێز و توانایان دەسکەوتەکانی وڵاتمان بپارێزن و پەرەیان پیبدەن.
هەر لەم بۆنەیەدا پاڵپشتیی خۆم بۆ گشت داوا و خواستەکانی گەنج و لاوانمان لە دابینکردنی کار و پێداویستیەکانی ژیانێکی شایستە دەردەبڕم و ئاواتەخوازم بە پەیڕەوکردنێکی سیاسەتێکی ئابووری و ئیداریی سەرکەوتوو بتوانرێت گشت پێداویستیی گەنجان لە بوارەکانی پێگەیاندنی هزری و جەستەیی بە یەکسانی بۆ گشت لایەک دابین بکرێت و هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیش بە بەرنامە هەلی زیاتر برەخسێنن بۆ دابینکردنی کار بۆ لاوان و سوود وەرگرتن لە تواناکانیان.
هەر لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی و دەستخۆشانە و پێزانینی خۆم ئاراستەی گشت ئەو یەکێتی و کۆمەڵە و رێکخراو و سەنتەرانە دەکەم کە بە دڵسۆزییەوە لە بواری خزمەتی لاوانمان چالاکن.
ئومێدی سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم
malpress
--------------------------

نه‌وشیروان موسته‌فا :ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم به‌ته‌مای حوكمی هه‌تا هه‌تایین

له‌ میانه‌ى دیداریَكی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN دا  له‌ به‌رنامه‌ى روبه‌رِوی ئه‌م شه‌ودا، نه‌وشیروان مسته‌فا باسی كۆمه‌ڵیَك گرفتی ئه‌مرِۆى كوردستان و ناوچه‌كه‌ى كردو وتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌ ته‌مان هه‌تاهه‌تایه‌ حوكم بكه‌ن.
سلیَمانی، ئاویَنه‌نیوز: له‌و دیداره‌دا ، ریَكخه‌رى گشتی بزوتنه‌وه‌ى گۆرِِان ئه‌مرِۆ، دووشه‌ممه‌، یاسی كۆمه‌ڵیَك كيَشةى سیاسی ئه‌مرِۆى كوردستان و عیَراق و ناوچه‌كه‌ی كردو وتی "ده‌بوایه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهیَنانی ده‌سكه‌وتی‌ ده‌ستوری‌ بوایه‌، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى كه‌ركوك و سنجار و خانه‌قین و مه‌خمور و دوزخوماتو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان."

ئاماژه‌ى به‌ ته‌ماحی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌مرِۆى هه‌ریَمی كوردستان كردو وتی "ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تایه‌ حكوم بكه‌ن."

سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنیشیان به‌ تێكدانی ناو ماڵی كوردی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا  "ناو ماڵی‌ كورد به‌وه‌ رێكده‌خرێت كه‌ تۆ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ خۆت بزانیت، هه‌ڵوێستی‌ ئێمه‌ بزانیت، ئێمه‌ رونكردنه‌وه‌ بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی‌ له‌ كوردستان و عێراقدا روده‌ده‌ن... ئێمه‌ نه‌ هێزی‌ چه‌كدار و نه‌ حكومه‌تمان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ تا ناوماڵی‌ كورد تێكبده‌ین"

له‌باره‌ی‌ كاریگه‌ری‌ ئێرانیش له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌یان وتی، "له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌لای‌ ئێران یان به‌لای‌ توركیادا بكه‌وین، نه‌هێزی‌ چه‌كدارمان هه‌یه‌ شه‌ڕ بۆ ئێران بكه‌ین له‌ دژی‌ كورده‌كانی‌ ئێران، نه‌هێزی‌ چه‌كدارمان هه‌یه‌ شه‌ڕ بۆ توركیا بكه‌ین دژ به‌ كورده‌كانی توركیا، نه‌ داموده‌زگای‌ موخابه‌راتیشمان هه‌یه‌ جاسوسیان بۆ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌، ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی راست نییه‌."

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌،"به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ قازانجی كورد نییه‌ له‌ كوردستانی‌ عێراق، له‌ هیچ قۆناغێكدا رێگه‌ بدات ناكۆكی گه‌لی‌ كوردستان و به‌غدا ببێت به‌ ناكۆكی تائیفی و مه‌زهه‌بی."
awene


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر