ئەحمەد تورك: بەمزوانە هەر چوار پارچەكەی كوردستان یەكدەگرن
ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی كۆمەڵگای دیموكراتیك و پەرلەمانتاری شاری ماردین رایدەگەیەنێت هەر چوار پارچەكەی كوردستان بەمزوانە سەربەخۆی بەدەستدەهێنن و یەكدەگرن.
ئاژانسی هەواڵی “هابر”ی توركی رایگەیاند، ئەحمەد تورك لە رێوڕەسمێكی شاییدا رایگەیاندووە پێویستە هەموو خەڵك ئاگادار ئەوە بن كە بەمزوانە هەر چوار بەشی كوردستان یەكدەگرن.
ئەحمەد تورك، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ كوردەكانی قامیشلوو، عەفرین، دێرێك، ئامود، حەمكوو و كۆبانی دەربڕی و وتیشی “بەمزوانە وەڵامی ئەرك و ماندوونەبوونتان دەدرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد نەتەوەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە پێشەنگی شۆڕشی نەتەوە زۆڵم لێكراوەكان.
ئەوە یەكەمین لێدوانی ئەحمەد توركە لەدوای رێگرییەكانی دەسەڵاتدارانی تورك لەخۆپیشاندانەكەی شاری ئامەد لە باكوری كوردستان.
هاوڵاتی
----------------------------
هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی هەردوو حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵات دەدرێت
دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و دووكه‌رتبوونه‌وه‌ی له‌نێو “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران”دا رووی دا، مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه له بڕیارێكی نوێ‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار باسی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له رێگای دیالۆگی راسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ “حیزبی دێموكراتی كوردستان” ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له راگه‌یاندراوێكدا كه به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی 14هه‌مین پلنیۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی خۆیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بزووتنه‌وه‌ی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستان له رێگای دیالۆگی راسته‌وخۆوه هه‌نگاو ده‌نێت‌و هیواداره ئه‌مه ببێته هۆی دروست كردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كان.
ئه‌م بڕیاره‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا ئه‌م حزبه ئاماده نه‌بووه هیچ جۆره دانیشتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی دێموكرات، واته حیزبی دێموكراتی كوردستان ئه‌نجام بدات.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێشتر ئه‌و مه‌رجه‌ی دانابوو كه ده‌بێ حیزبی دێموكراتی كوردستان ناوی خۆی بگۆڕێت ئینجا ئاماده‌ن وه‌ك دوو حیزب پێكه‌وه دیالۆگ بكه‌ن، به‌ڵام له دوایین راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی سیاسی ئه‌م حیزبه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌م مه‌رجه نه‌كراوه‌و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه ئه‌و حیزبه له‌مه‌رجه‌كه‌ی پێشتری پاشگه‌ز بووبێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تازه‌یه‌و له به‌ره‌به‌ری 15هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و حیزبه‌دایه، پاش دوو كه‌رتبوونی ئه‌م حیزبه له ساڵی 2006دا لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی دێموكرات، واته “حیزبی دێموكراتی كوردستان” رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌رچی نه‌یانتوانیوه له یه‌ك حیزب‌دا درێژه به خه‌بات بده‌ن، به‌ڵام ده‌توانن وه‌ك دوو حیزب پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن.
پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، “خالیدی عه‌زیزی”، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان له وتووێژێكدا كه هه‌فته‌ی رابردوو له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و حزبه‌وه په‌خشكرا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی به‌تاوانبار له‌ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند كه حیزبه‌كه‌ی وه‌ك پێشتریش رایگه‌یاندوه به بێ هیچ مه‌رجێك ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌كه‌ی دیكه‌ی دێموكرات دابنیشێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای ئه‌وه‌ی “حدكا” تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه تا ئێستا نكۆڵی له دانیشتن و دیالۆگ كردوه، پێشوازی له بڕیاره نوێیه‌كه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ دیالۆگی راسته‌وخۆ ده‌كات و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوه كه بۆ دیالۆگ پێویسته هه‌ردوولا رێز له كه‌سایه‌تی یه‌كتری بگرن و به پێناسه‌ی واقیعی خۆیانه‌وه بكه‌ونه دیالۆگه‌و ئاماده‌یی خۆی بۆ وتووێژی بنیاتنه‌ر له هه‌ر ئاستێكدا كه له‌سه‌ری رێككه‌وتن دووپات ده‌كاته‌وه.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كه‌مپه‌ینی یه‌كبوونی دێموكراته‌كان كه له‌لایه‌ن “عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر”، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت وێڕای پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی “حدكا” لابردنی سیاسه‌تی بایكۆت و بڕیاری ده‌ستپێكردنی دیالۆگی راسته‌وخۆی به بڕیارێكی به‌جێ و ئازایانه له‌قه‌ڵه‌م دا.
دوای چه‌ند ساڵ ململانێ و كێشه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رۆژی 6 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 بوو به دوو حیزب و كه‌مینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه به سه‌رۆكایه‌تی “عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده” له ژێر ناوی “حیزبی دێموكراتی كوردستان”دا تێكۆشانی خۆی راگه‌یاند.
حزبی دیموكراتی كوردستان له 15ی ئابی ساڵی 1945دا له‌ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێ كاف)ه‌وه دامه‌زرێنراو یه‌كه‌مین پێشه‌وای حزبه‌كه قازی محه‌مه‌د بووه كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری مهاباد بووه.
سەرچاوە؛
NRT TV
--------------------------
8 ئه‌ندامی خێزانێـک له شـارۆچکه‌ی بێجی عێراق ده‌کوژرێن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراو له شـارۆچکه‌ی بێجی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 8 ئه‌ندامی خێزانێـکیان له نێو ماڵه‌که‌یاندا کوشـتووه.
دوو له کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن په‌لامارده‌ره‌کان هه‌ڵیان‌کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی پارێزه‌ری به‌ناوبانگ خیروڵـڵا شـاتی له شـاری بێجی که 250 کیلۆمه‌تر به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
هێرشبه‌ره‌کان ته‌قه‌یان لێـکردوون و له ئاکامدا پارێزه‌ره‌که و هاوسه‌ری و 5 کوڕی که یه‌کێـکیان دادپـرسی گشـتیـیه و هه‌روه‌ها خزمێـکیان کوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێشـتا نه‌زانراوه کێ له پشـت ئه‌م کوشـتنکاریه‌یه.
.dengiamerika.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر