ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له كتێبه مێژووییه‌كه‌ی د.سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی
سۆران عەلیپوور
كورته‌مێژووی جووڵانه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م تا كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی" كتێبێكی مێژوویی د. سادقی شهرهفكهندیه كه تێیدا ڕووداوه دیار و بهرجهستهكانی ئه‌و بڕگه كاتییه تاوتوێ كراون و به ڕوانگه‌یه‌كی ڕوون و زانستیانه‌وه، ڕاپه‌ڕین و بزووتنه‌وه كوردییه‌كان و هۆكاره‌كانی تێكشكانیان و ڕۆڵی دیاری هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له ئاراستهوهرگرتنی ئه‌و ڕووداوانه و دامه‌زرانی پارته كوردییه‌كان و دامه‌زرانی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا، ده‌ستنیشان كراون.
بەداخەوە خوێنه‌ری كورد كه‌متر به‌و به‌رهه‌مه ئاشنایه، ئەوەش بێ هۆ نیە، ئه‌و چاپه‌ی كه له كوردستانی باشووردا هه‌یه چاپه فارسییهكهیهتی كه خوێنه‌ر كه‌متر ده‌توانێ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێ، له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا بڵاوكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه قه‌ده‌غه‌یه‌و دڵنیا نیم لەوەی کە خرابێتە سەر تۆرە کۆمەلایەتیەکان، چاپه كوردیهكهشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوكراوه‌ته‌وه، لایەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش لە سەرلەنوێ چاپ کردنەوە و زیاتر ناساندنی ئەو کتێبە پڕبایەخەدا کەمتەرخەم بوون.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م وتاره تیشكخستنه سه‌ر هه‌وڵه فه‌رهه‌نگییه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌ك و ناساندنی تاكه به‌رهه‌میه‌تی وه‌ك كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ له بواری مێژووی گه‌لی كورددا، بە پێچەوانەوە له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی كوردیدا ته‌نها ئه‌و لایه‌نه سیاسییه زهقدهكرێتهوه كه خزمه‌ت به ئایدۆلۆژیی سنوورداری حیزب یا لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كا. ئه‌و بانگه‌شه‌یه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ د. قاسملوویشدا هه‌ر ڕاسته كه كه‌متر هه‌وڵه سه‌ربه‌خۆكانی له بواری نووسیندا قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی و ڕه‌خنه‌ییان بۆ كراوه، له كاتێكدا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك نووسین و له‌نێویشیاندا دوو به‌رهه‌می زانستی و ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك "كوردستان و كورد" و "چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی"دایه. هه‌وڵێكی چروپڕ له ئارادایه كه ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌شێوێنێ و له‌ڕێگه‌ی مه‌دح و سه‌نا و پێداههڵگوتنێكی بێ بنه‌ما و ناشیانه و نائاگایانه و ته‌نانه‌ت هێندێك جاریش ئاگایانه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بۆ ئاستێكی ژوورووی لۆژیك ههڵدهكێشێن، ئەو هەوڵانە له پله‌ی یه‌كه‌مدا وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌ڕووشێنێ.

ناسینی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخدا پێویسته پشت به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو و لێكدانه‌وه و و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زانستی ببه‌ستێ؛ به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی له ده‌رخستنی وێنه‌ی هه‌قیقی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌دا وه‌ك خۆی و به‌بێ هیچ ته‌قدیسكردن و زێدەرۆییەك سه‌ركه‌وتوو نه‌بی، ئه‌وا لانیكه‌م كارێكت كردبێ كه وێنه‌ی زه‌ینی له وێنه‌ی واقعی ئه‌وه‌نده نزیك بكه‌یه‌وه كه كه‌مترین ده‌رفه‌ت بۆ شك و گومان بهجێبێلی. له‌وانه‌یه باشترین به‌ڵگه‌ش ده‌سخه‌ت و نووسراو و كاسێته ده‌نگی و وێنه‌ییه‌كان بن كه له‌و كه‌سایه‌تییانه به‌جێماون؛ ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی پله یهكهمهن.پاشان بیرەوەری و بیۆگرافی ئەو کەسانەی لەو کەسایەتیەوە نزیک بوون. ئه‌و هه‌موو نازناو و ناونیشانانه‌ی كه هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی سه‌لیقه و میزاجی تاكه‌كه‌سی خۆی ڕۆژانه بڵاویانده‌كاته‌وه نه‌ك هه‌ر ئاماژه نییه به ده‌وڵه‌مه‌ندی و پڕنێوهرۆكی ئه‌و كارانه، به‌ڵكو حیكایه‌ت له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و پاشاگه‌ردانییه‌كی كه‌موێنه ده‌كا كه پاشماوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتوانه‌ی سه‌رده‌می فیودالیزمه.ناساندن و ناسینی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه وه‌ك خۆیان واته به هه‌ڵه و كه‌موكووڕی و لایه‌نه لاوازهكانیشیانهوه، له خزمه‌ت هه‌قیقه‌ت و پاراستنی ئازادی و دیموكراسیدایه.
به‌خۆشییه‌وه له‌وانه‌یه د. سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ د. قاسملوودا تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر ته‌وژم و لێشاوی ئه‌و نازناوپێبهخشینه ڕووی تێكردبێ، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شێك له توانایی و هه‌وڵ و ئه‌و قورساییه‌ی کە له‌دوای شۆڕشی 1979ی خه‌ڵکی ئێران له سه‌رشانی بووه، به‌هۆی كاركردن له ته‌نیشت كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك د. قاسملوودا شاردراوه‌ته‌وه. له هه‌ر حاڵ‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی كاك سه‌عید له‌و وتاره‌دا به مه‌به‌ستی بههێندوهرگرتنی ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه شایسته‌ی ڕێز و بایه‌خپێدان و خوێندنه‌وه و سه‌رله‌نوێ چاپكردنهوهیه، هه‌وڵێك كه له‌وانه‌یه بۆ ئێمه‌مانان ده‌رككردنی ئه‌وه‌ی له چ ده‌ورانێكی سه‌ختدا نووسراوه ئاسان نه‌بێ، یا ئەو هۆکارانە چیبوون کە لە وەها دۆخێک دا د.شەرەفکەندی بۆ نووسینەوەی راپەرینەکانی کورد هان دا و لە سەردەمانێک دا کە باو، باوی شۆرشگێرە چەپەکانی ئامریکای لاتینی و باشووری رۆژهەلاتی ئاسیا‌و ...هتد بوو، ئەو ئاوری لە شێخ عبیداللە و ئیحسان نوری پاشا ...دایەوە؟ یان "له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دلۆپه ئاوه‌یه كه وێڕای بچووكبوونی له‌چاو ده‌ریادا به‌ڵام بۆ بیابانێكی ویشكی نه‌زانی نیعمه‌تێكه". (ئه‌و ڕسته‌یه له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌وه خوازراوه.
كورته‌مێژووی جووڵانه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له بنه‌ڕه‌تدا زنجیره‌یه‌ك وتاره كه له ساله‌كانی 1359 و 1360ی هه‌تاویدا بۆ ڕۆژنامه‌ی كوردستان، ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئاماده‌كراوه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی بڵاوكراوه‌ته‌وه. له ساڵی 1363دا به زمانی فارسی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ئینتشاراتی حیزبی دێموكراته‌وه چاپ كراوه. ته‌های عه‌تیقی جارێكی دیكه بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپكراوه كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می له كوردستاندا لێ بڵاوبۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه دووه‌م وه‌رگێڕانیه‌تی بۆسه‌ر زمانی كوردی به‌و وه‌رگێڕانه كوردییه‌وه كه هاوكات له‌گه‌ڵ وتاره فارسییه‌كه‌دا له ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا بڵاوده‌كرایه‌وه.
كتێبه‌كه له ١٢١ لاپه‌ڕه‌ی ٢٠*١٤ سم دا چاپكراوه. له پێشه‌كییه‌ك و دوو به‌ش پێكدێت كه هه‌ر به‌شه‌ی سێ فه‌سڵی له‌خۆگرتووه. نووسه‌ر له پێشه‌كیدا به‌و شێوه‌یه باس له هۆكاری نووسینی كتێبه‌كه ده‌كا: "...هه‌رچه‌ند زۆرن ئه‌وانه‌ی كه ناوی زۆربه‌ی قاره‌مانه نه‌ته‌وه‌یی و ڕێبه‌رانی ڕاپه‌رینه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی كورد ده‌زانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێ كه هۆشیاریان له‌و ئاسته به‌ره‌وژوورتره، ده‌نا له ورده‌كاریی ڕاپه‌ڕینه‌كان و هه‌لومه‌رج و ئه‌و دۆخه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی تێدا ڕووداوه ئاگادارییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. هه‌ر له‌و ڕووه‌وه ده‌ستمانداوه‌ته ئاماده‌كردنی ئه‌و كورتهمێژوویه، به‌و ئومێده كه وه‌ك هه‌ر مێژوویه‌كی ڕاسته‌قینه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌ش به‌كه‌ڵك بێ، واته ئاگابوون له ڕووداوه‌كانی ڕابردوو به مه‌به‌ستی شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه و ئه‌زموون وه‌رگرتن."
نووسه‌ر هه‌ر له پێشه‌كییه‌كه‌یدا باس له‌و كێشه و گرفتانه‌ش ده‌كات كه له نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورددا دێنه‌پێشێ، وه‌ك: نه‌بوونی زانیاری و سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌و بواره‌دا و ئه‌گه‌ر هه‌یشبێ یان له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه شێوێنراوه یا ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن كه‌سانێكی دیكه‌وه درابێ له كاناڵی دوژمنانی كورده‌وه زانیارییه‌كانیان به‌ده‌ستهێناون.
سه‌رچاوه‌ی پله یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه كه كاك سه‌عید كه‌ڵكی لێوه‌رگرتووه كتێبی "كوردستان و كورده‌كان"ـه به سه‌رپه‌رشتی ژرار شالیان و له نوسینی (عبدالرحمان قاسملوو و كه‌ندال نه‌زان و عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی و م. نازدار)ە؛ ساڵی 1978 له پاریس چاپ کراوە. هه‌روه‌ها كاك سه‌عید ده‌نووسێ كه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و كورته مێژوویه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه باسی جووڵانه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌كا كورتكراوه‌یه‌كی وه‌رگێڕدراوی ئه‌و به‌شه له‌و كتێبه‌ی سه‌ره‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كه‌ندال نه‌زانه‌وه نووسراوه، واته له بنه‌مادا ئه‌و كتێبه نووسین و وه‌رگێڕانه پێكه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی دیكه بۆ نووسینی ئه‌و كتێبه بریتین له: "جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد"ی كریس كۆچێرا، و وه‌رگێڕدراوی كوردی كتێبه‌كه‌ی خالفین به ناوی "خه‌بات له‌ڕێی كوردستان" و كتێبی "كورده‌كان"ی حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع. بۆ نووسینی بابه‌تێكی هه‌ستیاری ئه‌وتۆ پێویستیمان به سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر زیاتر هه‌یه له‌وه‌ی كه نووسه‌ر كه‌ڵكی لێوه‌رگرتوون. كه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات له به‌رده‌ستی كاك سه‌عیددا بوایه‌ن، بێگومان خوێنه‌ری به‌رهه‌مێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ده‌بووین. فه‌سلی یه‌كه‌می به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخان كراوه بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كورت له دۆخی كورد له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له نێوان میره كورده‌كان و سوڵتان سه‌لیمدا دوای شه‌ڕی چالدێران مۆركراوه (ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه به زیره‌كی و لێهاتوویی كه‌سایه‌تییه‌كی دیپلۆماتی سه‌رده‌می خۆی، واته مه‌لا ئیدریسی بتلیسی هاته‌دی، كه به‌داخه‌وه له كتێبه‌كه‌دا كه‌مترین ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه). هه‌ر له‌و فه‌سڵه‌دا و له ته‌وه‌ری "كوردستانی فیودال"دا كه پێموایه ده‌وڵه‌مه‌ندترین به‌شی كتێبه‌كه‌یه، باس له خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی فیودالیی كوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا و كاریگه‌ری پێوه‌ندییه خێڵه‌كییه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه كوردییه‌كان ده‌كا.
فه‌سڵی دووه‌می ئه‌و به‌شه باس له جووڵانه‌وه و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد ده‌كا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه تا شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كه به‌كورتی جووڵانه‌وه‌كانی بابان و پاشای گه‌وره‌ی ڕه‌واندز و ڕاپه‌ڕینی به‌درخان و یه‌زدانشێر و له‌دوای ئه‌وانه‌ش شێخ عبیداللهی نه‌هری ده‌گرێته‌وه.
فه‌سلی سێیه‌م بۆ بارودۆخی كورد له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ته‌رخان كراوه، كه باس له‌و گۆڕانكاریانه ده‌كا كه له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحاد و ته‌ره‌قی هاتنه‌دی. هه‌روه‌ها دامه‌زرانی سه‌ره‌تایی ترین ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد و كورد له شه‌ڕی یه‌كه‌مدا و دوای شه‌ڕ و ئه‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی وه‌ك یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕ مۆركران و چاره‌نووسی كوردیان تێدا دیاریكرا (سیڤه‌ر و لۆزان) هه‌ر له‌و فه‌سڵه‌دا باسكراون.
به‌شی دووه‌میش سێ فه‌سڵی له‌خۆگرتووه كه به‌پێی پله‌به‌ندی نێو كتێبه‌كه دابه‌شكراوه بۆ باس له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كان له ئێران و عێراق و پاشان له توركیادا. له‌و فه‌سڵه‌دا كه بۆ ئێران ته‌رخانكراوه به‌كورتی و پوختی باس له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ئیسماعیل ئاغای شكاك و پاشانیش ئه‌و ورده ڕاپه‌ڕینانه‌ی له باشووری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕوویانداوه، كراوه. سمكۆی شكاك یه‌كێك له ئاڵۆزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی كورده كه كه‌متر ده‌توانی كرده‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانی بخه‌یه یه‌ك ڕیزه‌وه. دیاره نه‌ك به‌و شێوه تونده‌ی كه فارسه‌كان و شۆوینیستهكان هێرشی ده‌كه‌نه‌سه‌ر كه گوایه یاخیهكی خێڵه‌كی بووه و نه ئه‌وه‌ی كه هێندێك مێژوونووسی كوردیش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به رێبه‌رێكی ته‌واو مۆدێرنی ناسیۆنالیستی داده‌نێن. به‌گشتی، له‌و به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌دا كرده‌وه‌كانی سمكۆی شكاك كه‌متر له ڕوانگه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه‌وه لێكدراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی ناجوامێرانه كوشتنی مارشه‌معون و تاڵانی شاری مه‌هاباد، كه له هێنانه‌خواری پرستیژی سمكۆ و ڕاپهڕینهكهیدا ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه.
فه‌سڵی دووه‌می به‌شی دووه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود و سیاسه‌ته‌كانی بریتانیا له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی مووسڵدا، و ڕاپه‌ڕینه‌كانی بارزان ( شێخ عبدالسهلامی بارزانی و شێخ سه‌عیدی پیران) ته‌رخانكراوه. ڕاپه‌ڕین و جووڵانه‌وه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی باكووریش له دوایین فه‌سڵی دوایین به‌شی كتێبه‌كه‌دا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌تا باس له ڕۆڵی كورد له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كا، كه وه‌ك سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كورده‌كان بۆ پشتیوانی له حكومه‌تی مسته‌فا كه‌مال زیاتر وه‌ك به‌خێوكردن و گه‌وره‌كردنی ئه‌ژدیهایه‌ك ده‌چوو. هه‌روه‌ها پاشان باسی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ سه‌عید و جووڵانه‌وه‌ی ئارارات و خۆییبوون ده‌كا و هۆكاری ڕوودان و ده‌ره‌نجامه‌كانیان شیده‌كاته‌وه. له كۆتاییشدا ڕووداوه‌كانی ڕاپه‌ڕینی سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم له 1937دا ده‌خاته ژێرلێكۆڵینهوه. ئێره كۆتایی كتێبه‌كه‌یه و خۆزگه كاك سه‌عید ئه‌نجامگیرییه‌كی گشتیشی له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا بۆ خوێنه‌ر خستبایهڕوو كه بێگومان به‌های زانستیی كتێبه‌كه‌ی زیاتر دهبردهسهرێ، بەڵام لە بەرامبەردا زۆر رێوشێنی ئاكادیمیمان لەو کتێبەدا وهبهرچاودهكهوێ، شرۆڤە کردن و لێکدانەوەی رووداوەکان زۆر بە وردبینیەوە ئەنجام دراون، هەروەها دەتوانین ئاماژە بە چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی باسه‌كه به‌سه‌ر چه‌ند فه‌سڵ و به‌شێكدا و له‌به‌رچاوگرتنی پله‌به‌ندییه‌كی زه‌مانی ڕێك‌وپێك بکەین.
لێره‌دا ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحاد و ته‌ره‌قی كه كاك سه‌عیدیش له نووسینه‌كه‌ی كه‌ندال نه‌زانی وه‌رگرتووه به پێویست ده‌زانم كه ساڵی 1889 بناغه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی عبدالله جه‌وده‌ت و ئسحاق سكوتی و ئیبراهیم ته‌مۆ دامه‌زراوه، نه‌ك له ساڵیدا 1894، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕی 32ی كتێبه‌كه‌دا هاتووه. (مالمیسانژ: القومیه الكردیه و د.عبدالله جودت، ص. 9). هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 35دا ناوی ئه‌مین عالی به‌درخان به ئه‌مین عه‌لی به‌درخان هاتووه كه به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌ش هه‌ر له نووسینه‌كه‌ی د. كهندالـهوه وه‌رگیرابێ.

http://nnsroj.com
-------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر