چەند هاوڵاتییەكی كوردی ناوچەی سەردەشت دەستبەسەر كران
چەند هاوڵاتییەكی كوردی ناوچەی سەردەشت دەستبەسەر كران
ناوەندی راگەیاندنی "RUK"
هێزەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە سەردەشت ژمارەیەك هاوڵاتی ئەو ناوچەیەیان دەستبەسەر كردووە.
بەپێی سهرچاوهکانی ههواڵ له ههرێمهکه، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 5 كەس لە هاووڵاتییانی ئاوایی "سنجوێ" لە ناوچەی ئالانی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران.
سهرچاوهکان ناوی (5) هاوڵاتییه دهستبهسهرکراوهکهیان وهها راگهیاندوه: نەوزاد ئەحمەدی كوڕی شەریف، محەمەد رەسوڵی، ساڵح ئیسماعیلی كوڕی عەبدولڵا، ئاوات ئەلیاسی كوڕی ساڵح و كاوە محەمەد پووریان كوڕی میرزا.
ئەو هاووڵاتییانە سەرەتا براونەتە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ و دواتریش رەوانەی زیندانی ناوهندی شاری ورمێكراون.
شوێنی راگیرانی دەستبەسەر كراوەكان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بنەماڵەكانیان راگەیەندراوە، بەڵام ئەو بنەماڵانە تا ئێستا هەواڵی دەستبەسەر كردنی ئەو چەند كەسیان پشتڕاست نەكردۆتەوە.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئاوایی "سنجوێ" لەژێر چاوەدێریی ئەمنیەتیی دایە و هاتوچۆ ئەو گوندە لەلایەن هێزە چهکدارهکانی سوپای پاسدارانەوە كونترۆڵ دەكرێت و ئەو كارە كونترۆڵی دانیشتوانی گوندەكەشی گرتۆتەوە.
////////////////
لایەنگرانی کاک عەبدۆلای مۆهتەدی باسی یەکگرتنی کوردانم بۆ دەکن؟ خۆیان خەریکەن لە رۆژئاوای کوردستان شەری براکۆژی درۆست دەکەن خەلک هان دەدن کە دەست بە شەری براکۆژی بەکەن؟ جا نازانم بە کی باوەر بەکم وەک دەزەکییە کە شۆتیەکی دەزی بۆۆ جا شۆتیەکە دیار بۆۆ وەتبۆۆەی بە حەزرەتی عەباس من هیچەم نەدزیەوە؟
http://brwska.net/news/item/ 1016-mahmod-wali-endami-riberi- kurdstani-sorya-ba-dasti-pkk-t iror-kra.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر