Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۶, پنجشنبه

ره‌فیق حوسه‌ێن په‌ناهی: گواستنه‌وه‌ی کاک ئه‌نوه‌ر بۆ شوێنێکی نادیار نگرانیه‌کی تازه‌یه‌ بۆ خانه‌واده‌ی ئێمه‌


ره‌فیق حوسه‌ێن په‌ناهی: گواستنه‌وه‌ی کاک ئه‌نوه‌ر بۆ شوێنێکی نادیار نگرانیه‌کی تازه‌یه‌ بۆ خانه‌واده‌ی ئێمه‌

زیندانی کورد ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی که‌ له‌ پێشدا بریاری مردنی به‌سه‌ر درابوو و پاشان بۆ 16 ساڵ، ‌ نزیکه‌ی 6 ساڵه‌ له‌ زیندانی 
سنه‌دا بوه‌، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌دا بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌ که‌ بوه‌ته‌ جێ نگرانی خانه‌واده‌که‌ی.



‌ ره‌فیق حوسه‌ێن په‌ناهی که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی حوسه‌ێن په‌ناهی یه‌ ده‌ڵێت " بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ ده‌مێکه‌ له‌ ژێر گوشاری  وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ده‌نگ و باسه‌کانی  چه‌ند رۆژی پێش ئێستا بڵاو بوه‌ته‌وه‌ نگرانیه‌کی تازه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی کاک ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی  بۆ شوێنێکی نادیار، کاک ره‌فیق هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌  که‌ سه‌ردانی زیندانیان کردوون به‌رپرسانی زیندانی شاری سنه‌ پیان ڕاگه‌یاندوون  که‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ نامه‌یه‌کیان بۆ هاتوه‌ داوایان کردووه که‌ کاک ئه‌نوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی بکه‌ن و دوواتر ده‌ێگێڕنه‌وه‌ بۆ زیندان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ 10 ڕۆژه‌ به‌سه‌ری ده‌چێت و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان".
http://www.dengiamerika.com/content/article/1515545.html
-----------------

ئیسرائیل له‌وبڕوایه‌دایه‌ سزاکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌رییان هه‌یه‌

ڕاپۆرتێکی نوێی حکومه‌تی ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات سزا نوێیه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بووه‌ به‌سه‌ر ئێرانه‌وه‌ و ئه‌م ڕاپۆرته‌ش داواکانی به‌نجامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیلی لاواز کردووه‌ هاوکاتی چوونی بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ مه‌به‌ستی جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌ پێویستی بۆ بڕیاری توندتر دژی دوژمنه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئیسرائیل.

له‌م ڕاپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران له‌ ساڵی پاردا به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا په‌نجا که‌میکردووه‌ و نرخه‌کانی خوارده‌مه‌نی و وزه‌ی ئه‌لکتریکیش له‌ ئێراندا به‌ ئاستێکی زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستێکی ئیسرائیلی به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی حائارێتزدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ پاش ڕاگه‌یاندنی پێشبینیه‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هات که‌ تا ساڵی ئاینده‌ ڕێبه‌رانی ئێران ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانێکی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بنه‌وه‌

وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌نجامین نه‌ته‌نیاهۆ ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بکات که‌ سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌بۆته‌ مایه‌ی قه‌ناعه‌تپێکردنی ئێران تا ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشت و مڕ له‌سه‌ره‌کی بێت.

ئیسرائیل و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌وبڕوایه‌دان ئێران له‌ هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدایه‌ و مایه‌ی مه‌ترسیشه‌ بۆسه‌ر به‌رده‌وامی بوونی ئیسرائیل. هه‌رچی ئێرانیشه‌ نکوڵی له‌و گوناهبارکردنانه‌ ده‌کات.

له‌ راپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلدا هاتووه‌ سه‌پاندنی سزاکان به‌سه‌ر بانکی نێوه‌ندی ئێراندا ئاڵۆزی قورسی بۆ ڕژێمی ئێران هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ تا بتوانێت ده‌ستی به‌ پاره‌ی بیانیدا ڕابگات.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ن که‌ له‌ ناو ئێرانه‌وه‌ و له‌ڕێی باڵیۆزخانه‌کانه‌وه‌ ده‌ستکه‌وتوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر