ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان سوتاندنی مەرقەدی باوە مەحموود زیارتگای کاکەیەکان لە خانەقین مەحکوم دەکات.
ئەمڕۆ
سێشەممە 18ی سپتامبر مەرقەدی باوە مەحموود لە ناوچەی خانەقین لە لایەن
کەسانێکی نەناسراوە سوتیندراو و بەم شێوە دیسان دەستانی دوبەرەکی و نەبوونی
تولڕانس و قەبوڵنەکردنی بیروڕا جیاوازەکان دەستیان
داوەتە دەستی یەکدی بو لە ناوبردنی برایەتی و دوستایەتی نێوان ئاین
وبیروڕا جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە، کە مێژویەکی پڕ لە شانازی و پێکەوە ژیانی
هەموو چین و باوەڕە جیاوازەکانی لە خوگرتووە. هەرچەند ئەم مەرقەدە، وەک
یەکێک لە شوینە پیروزەکانی یارسانیەکان چاو لێدەکرێت، بەڵام لە لایەن
موسڵمانانیشەوە بەردەوام سەردانی دەکرێت و ڕێزی لێدەگیرێت.
دیارە
خەڵکی خانەقین بەم کردەوەیە زوور نیگەرانن، هەر بوێە هەر ئێمڕو ڕێکخراوێکی
کۆمەڵی مەدەنی بۆ پرۆتستوو کردنی ئەم کارە و نیشاندانی ناڕەزایەتی خوەیان
داوایان لە دانیشتوانی خانەقین کردووە کە سبەینێ بە وڵامدانەوەێەک بە
ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی خانەقین سەردانی ئەم مەزارگەیە بکەن.
ڕێکخراوی
دێموکراتیکی یارسان ئەم کردەویە وەک هێڕشێک بو سەر پروسەی دێموکراسی سەیر
دەکات و بە توندترین شێوە مەحکومی دەکات، لە عەینی کاتدا داوا لە
دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بەرپرسان و نۆێنەرانی
شاری خانەقین دەکات کە لە ئاست ئەم تاوانە بێدەنگ نەبن و بکەران و
ئاڵاهەڵگرانی بیروکەی سوتاندنی ئەم جێگا پیروزە بە سزای یاسایی خوەیان
بگەیەنێ، چونکە ئەمە سەرەتای هەنگاوێکی زوور دزیووە بۆ لە بار بردنی
یەکیەتی و برایەتی کورد بە هەموو ئایین و بیر و باوەڕە جیاوازەکانیەوە.
هەر
لەم ڕوانگەیەوە دەنگی خومان وەک ڕێکخراوێکی یارسانی دەخەینە پاڵ دەنگی
هەمو ئەو ڕێکخراو و کەسانە کە داوایان کردووە تا بۆ پرۆتستوو کردنی ئەم
کردەوەیە سەردانی مەرقەدی پیروزی باوە مەحموود بکەن.
جارێکی
دیکە ئەم کردەوە ناشارستانیانەیە مەحکوم دەکەین و داوا لە سەرجەم
کاکەیەکان دەکەین کە یەکیەتی و برایەتی خوەێان بپارێزن و زوور شارستانیانە و
دوور لە هەر چەشنە دژ کردەوەیەکی ناشارستانی وەڵامێکی سەردەمیانە بە
ناحەزان و بەکەرانی ئەم کارە دزیوە بدەن، چونکە بەم شێوەیە دەکرێ یەکیەتی
ماڵی کورد بپارێزری.
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
کومیتەی ناوەندی
سەرچاوە سایت خٶرهەلات نێۆز
-----------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر