تازەترین ژمارەی "گۆڤاری نێونەتەوەیی کۆمەڵناسی زمان" بۆ زمانی کوردی تەرخان کراوە
لە راستەوە؛ جەعفەری شێخولئیسلامی، توڤێ سکووتناب – کانگاس، ئەمیری حەسەنپوور.
NNSROJ:
ژمارە ٢١٧ی گۆڤاری نێونەتەوەیی کۆمەڵناسی زمان کە لە ئەمریکا دەردەچێ و سەبارەت بە بابەتی زمانناسی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە بەپێزترین گۆڤارەکانی جیهان، بۆ زمانی کوردی تەرخان کراوە.
ژمارەی ٢١٧ ی گۆڤاری (Internatioanal journal of the Sociology of Language)، سێپتامبری ٢٠١٢ کە یەکێک لە ئیدیتۆرەکانی جاشوا فیشمەن زمانناسی کۆمەڵایەتی یە کە لە ئاستی جیهانی دا ناسراوە، تەرخان کراوە بۆ زمانی کوردی و مامۆستایان ئەمیری حەسەنپوور، توڤێ سکووتناب – کانگاس و جەعفەری شێخولئیسلامی بابەتەکانی ئەمجارەی ئەو گۆوارەیان ئیدیت کردووە.
ئەو بابەتانەی لە گۆڤارەکە دا چاپ و بڵاو کراونەتەوە، بریتین لە:
شوێنی زمانیی کوردی: هێزی حەیات، زمان بڕین و خۆڕاگری
-سەرەتا، کوردی: زمان بڕین، خۆڕاگری و هیوا
نووسینی: ئەمیری حەسەنپوور ، جەعفەری شیخولئیسلامی ، تووڤێ سکووتناب – کانگاس
-زمانی کوردی لە ئێران: نموونەیەک لە تەحەمولی بەرتەنگ کراو و کۆنتڕۆڵ کراو
نووسینی جەعفەری شێخولئیسلامی
-لە جیانەهاتوویی نەتەوە و دابەشبوونە زمانییەکان
نووسینی : ئەمیری حەسەنپوور
-مۆدێرنیتە و ژێنۆسایدی زمانیی کوردەکان لە تورکییە
نووسینی : ديزمۆند فێرناندێس
-سیاسەتی تورکییە لە مەڕ زمانی کوردی
نووسینی: وەڵات زەیدانلی ئوغلوو
-کردنەوەی زمانی بەستراو: وەچە کوژی و سیاسەتی زمانی
نووسینی: ئۆغور ئومیت ئوێنگوێر
-هەلومەرجی زمانناسیی کۆمەڵایەتی لە کوردستان تورکییە: هۆکارە کۆمەڵایەتی – سیاسییەکان و نموونەکانی بەکار هێنانی زمانی
نووسینی : ئەرگین ئوێپەنگین
دوایین ووتە
نووسینی: تووڤێ سکووتناب کانگاس، جەعفەری شێخولئیسلامی، ئەمیری حەسەنپوور
ناساندنی کتێب : سیاسەت و ئیدێئۆلۆژی زمانی لە فەرهەنگنووسی کوردی دا
-زمانە پچووکەکان و کۆمەڵگە زمانییە پچووکەکان
نووسینی: جیم هڵافاج
ئەم ژمارەیەی "گۆڤاری نێونەتەوەیی کۆمەڵناسی زمان" لە ٢١٨ لاپەڕە دا کەوتۆتە بەر دیدی خوێنەرانەوە.
جاشوا فیشمەن
nnsroj.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر