Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۷, جمعه

په‌رله‌مانتار ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت ئێران هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی فراوانکردنی شیعه‌گه‌رێتی بووه‌


په‌رله‌مانتار ئوسامه‌ جه‌میل ده‌ڵێت ئێران هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی فراوانکردنی شیعه‌گه‌رێتی بووه‌

وتووێژی رسدیۆی دەنگی کوردی ئەمریکا  له‌گه‌ڵ ئوسامه‌ جه‌میل

به‌پێی ڕاپۆرتان نفوزی ئێران له‌ عێراقدا له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و به‌ هه‌زاران پۆسته‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ شه‌قامه‌کانی عێراق بینراون، به‌ تایبه‌تی له‌ شاره‌کانی باشوریدا.

ئەمیش بەلگی زیندۆ کە وینەی خۆمینی و خامەنەی ئیستا لە نیۆ بازارەکانی عیراقدا هەلوستراوەن 
http://jamnews.ir/Fa/Forms/Details/NewsDetail.aspx?NewsId=116190
ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی نفوزی ئێران له‌ عێراق گوتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌رپابوونی شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران، ئێران هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه‌ که‌ سنووری بیروبۆچوون و فکری ئیسلامی و تێروانینی شیعه‌گه‌ری خۆی فراوان بکات و گوتی چاکترین شوێنیش بۆ ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ عێراق بێت به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ عێراق یه‌که‌م هاوسنوورێتی و دووه‌م کۆمه‌ڵێک مه‌زاری نزیک هه‌شت بۆ نۆ ئیمامه‌ گه‌وره‌کانی مه‌زهه‌بی شیعه‌یان لێیه‌ و سێهه‌م ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ واڵاکردنی باری بازارگانی و ئابووری ئێرانی له‌ عێراقدا و چواره‌میش ره‌نگه‌ پایه‌یه‌ک بێت بۆ په‌ل هاویشتن بۆ وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کو سوریا و که‌نداو و شوێنی دیکه‌ش.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1516751.html
/////////////////////////


: له‌ ئێستادا هیچ دیدارێکمان له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تی تورکدا نییه‌
ANF
28 ئەیلوول 2012
بادینان -
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK لێدوانه‌کانی حکومه‌تی تورکی سه‌باره‌ت به‌ ئۆجالان و دیداره‌کانی ئۆسڵۆ وه‌کو "هه‌ڵمه‌تێکی ته‌کتیکی" به‌ناو کرد و رایگه‌یاند:" له‌کاتێکی وه‌ها دا ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تی تورک هیچ دیالۆگ و دیدارێکی نییه‌." KCK ده‌ستنیشانی کرد که‌ ده‌وڵه‌تی هیچ نیازی چ


اره‌سه‌ری نییه‌ و نیاز و ئامانجی خڵه‌فاندنی کوردانه‌ رایگه‌یاند که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆجالان رۆڵی خۆی بگێڕێت، پێویسته‌ :"هه‌نگاوی به‌ر چاو" بنرێت.

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکاری و رۆژه‌ڤی ئێستا و به‌تایبه‌تیش لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی تورک سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئۆجالان و دیداره‌کانی ئۆسڵۆ، لێدوانێکی گرنگی دا. KCK لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان و وه‌زیری دادی تورک، سه‌عدوڵڵا ئه‌رگینی به‌درۆخسته‌وه‌ و ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئۆجالان له‌ به‌رخۆدانێکی گه‌وره‌دایه‌.

KCK ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تى تورک نیازى چاره‌سه‌رى هه‌یه‌، له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى بوێر و به‌باوه‌ڕ بنێت ئه‌و کات هه‌ڵوێستى پێویستى کوردیش له‌به‌رامبه‌ر خۆى ده‌بینێت و ده‌ستنیشانی کرد که‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئۆجالان رۆڵى خۆى ببێنێ ده‌بێ هه‌نگاوى به‌رچاو و کرداری بنرێ.

حکومه‌تی تورک لێدوانی نادروست و بێ بنه‌ما ده‌ده‌ن

KCK رایگه‌یاند:"له‌پاڵ ئه‌و شه‌ڕه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ى حکومه‌تى تورکیا دژ به‌ خه‌ڵکى کورد و بزوتنه‌وه‌که‌مان ده‌ستى پێکردوه‌، سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى دادى تورک لێدوانى نادروست له‌سه‌ر ڕه‌وشى ڕێبه‌ر ئاپۆ و دانوسانه‌کانى ئۆسلۆ ده‌ده‌ن. ئه‌و لێدوانانه‌ وێراى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ زارى جیاوازه‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام له‌ گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکدا گوزاره‌ له‌ هیچ شتێک ناکه‌ن."

هه‌روه‌ها وتیشی:"ئه‌و لێداونانه‌ى که‌ AKP ده‌یکات گه‌مه‌ کردن و ئاوه‌ژوو کردنه‌وه‌ى راستیه‌کانه‌، له‌ جێى ئه‌وه‌ى که‌ هه‌نگاوى چاره‌سه‌رى بنێ هه‌ڵمه‌تیکى ته‌کتیکى ده‌کات."

هیچ دیدارێکمان له‌گه‌ڵ‌ حکومه‌تی تورکدا نییه‌

KCK له‌سه‌ر گۆشه‌گیرى ئیمراڵى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه‌ى فیزیکى و ده‌رونى ئیمراڵى به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام ڕاستیه‌کان پێچه‌وان ده‌کرێنه‌وه‌ و لێدوانى نادروست ده‌درێت و وتیشی:"مه‌دیاکانى تورکیش ئه‌و ڕاستیانه‌ چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و زانیارى هه‌ڵه‌ و نادروست ده‌ده‌نه‌ کۆمه‌ڵگا."

KCK ده‌ستنیشانی کرد که‌ له‌ حاڵى ئێستادا هیچ دیدار و دانوسانێکمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى تورکیادا نیه‌، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌شى له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ته‌واوى درۆیه‌ و دوور له‌ ڕاستیه‌. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌ دیداره‌کانى ساڵانى ڕابردووى ئۆسلۆ و ئیمراڵیدا ئه‌و پڕۆتۆکۆڵه‌ گرنگانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى پێشکه‌ش کران قبوڵ نه‌کران و له‌جێى چاره‌سه‌رى دیموکراتیک سیاسه‌تى پاکتاو و نکۆڵیان پێشت خست له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ KCK ده‌ڵێت: " له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ى ئازادى کورد حکومه‌تى AKP ده‌ستی به‌ قۆناغیکى نوێى پاکتاوکارى هه‌رێمى و نێونه‌ته‌وه‌یى کردوه‌، ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ى که‌له‌ ٢٧ته‌موزى ساڵى ٢٠١١ ڕێبه‌رى ئاپۆ سیاسه‌تى سه‌رقاڵ و دوو ڕووى AKP ی ئاشکرا کرد و خۆی کشایه‌وه‌، ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌مه‌کانى حکومه‌تى AKPى بینى که‌ به‌ نه‌خشه‌ى هه‌رێمى و نێو نه‌ته‌وه‌یى ده‌یویست بزوتنه‌وه‌ى ئازادى گه‌لى کورد پاکتاو بکات، به‌ کشانه‌وه‌ى خۆی له‌ 27 ى ته‌موزى ساڵى 2011دا هه‌ڵوێستی خۆی له‌ دژى ئه‌و گه‌مه‌ و دووڕوویانه‌ نیشاندا."

ئۆجالان دیداری بێ واتا و کۆنترۆڵکراو ئه‌نجام نادات

KCK ڕایگه‌یاند که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ حکومه‌تى AKP حقوق و یاساکانى خۆیشى پێشێلکرد، دوور له‌ هه‌موو پره‌نسیپێکى ئه‌خلاق و ویژدان و به‌ رێبازى نامرۆیى و قیزه‌ونى و شکاندنى ئیراده‌ى مرۆڤ ویستى ئه‌نجام بگرێ و ده‌ڵێت:" له‌ دژى ئه‌و رێبازه‌‌ نامرۆیى و ناحقوقیانه‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌لویستى نیشان دا و ده‌ستنیشانى کرد که‌ ئه‌و مل که‌چ ناکات و ، به‌رخۆدانی ده‌کات، دیدارێک له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و پاریزه‌رانى ئه‌نجام نادات که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکه‌وه‌ بێ واتا کراوه‌ و له‌ ژێر کۆنترۆڵدا به‌رێوه‌بچێ. بۆ ئه‌وه‌شێ دیداره‌کانى ئه‌نجام بددات داواى کرد که‌ هه‌ندێ هه‌نگاو بنرێن."

له‌ لێدونه‌که‌یدا KCK جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئۆجالان له‌ دژى ئه‌و ریبازه‌ چه‌په‌ڵ و که‌رامه‌تشکێنه‌ و توند وتیژیانه‌ى که‌ گه‌لى کورد ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌ له‌ نێو به‌رخۆدانێکى دایه‌ و وتیشی:"به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیرى داد به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌و به‌رخۆدانه‌ گه‌وره‌ و به‌ واتایه‌ى ڕێبه‌رى گه‌ل کورد له‌ ئیمراڵى بشارنه‌وه‌ درۆ ده‌که‌ن."

هه‌ڵماڵدرانی په‌رده‌ له‌سه‌ر دیداره‌کانی ئۆسڵۆ ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت بوو

KCK وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ئه‌ردۆغانیشی دایه‌وه‌ که‌ ده‌یوت لایه‌نی KCK پابه‌ند نه‌بوون به‌ خاڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی دیداره‌کانی ئۆسڵۆ و نهێنی هێشتنه‌وه‌ی دیداره‌کان و KCK رایگه‌یاند:"دزه‌کردنى دیدارکانى ئۆسلۆ ئه‌نجامى شه‌ڕى ده‌سه‌ڵاتى نێو ده‌وڵه‌ته‌." وتیشی:"سه‌رۆک وه‌زیری ده‌وڵه‌تی تورک له‌ مه‌سه‌له‌یدا و زۆر بابه‌تى تردا ئاوه‌ژوو کردنه‌وه‌ى وه‌ک شێوازێک په‌یڕوه‌ ده‌کات، لێدوانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیری ده‌وڵه‌تی تورک که‌ ده‌ڵێ دیدیاره‌کانى ئۆسلۆ گوایه‌ ئێمه‌ دزه‌ى ده‌ره‌وه‌مان کردووه‌ به‌ته‌واوى درۆ و گوزاره‌ له‌ راستى ناکات، خۆبه‌خۆ ئه‌و دۆخه‌ ده‌ستنیشانکرابوو کێ کردویه‌تی."

شه‌ڕ سه‌رتاسه‌ری باکوری کوردستانی گرتۆته‌وه‌

KCK ڕاشیگه‌یاند که‌ تاکتیکى سه‌روه‌رى "گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان" به‌ شێوه‌یه‌کى ئه‌نجامگیر فراوان بووه‌ و سه‌رنجیشى بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاکێشا که‌ له‌ نزیکه‌ى سه‌رتاسه‌رى کوردستان شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و دۆخێکى شه‌ڕى سه‌رتاسه‌رى له‌ ئارادایه‌ و ده‌ڵێت:"به‌ڵام ئه‌و ژماره‌ و زانیاریانه‌ى که‌ سه‌رۆک وه‌زیر داویه‌وتى دوورن له‌ راستیه‌وه‌ ، ده‌بێ زانیاری راست بدرێته‌ راى گشتى تورکیا و به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌برێن."

سه‌رۆک وه‌زیری تورک له‌ وتنی چاره‌سه‌رییشدا نادروسته‌

له‌ هه‌مان لێداون دا KCK له‌سه‌ر ته‌گه‌ره‌کانى گه‌یشتنى ده‌نگى رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان به‌ گه‌ل و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر بۆ پارچه‌کردنی رای گشتی کورد وتی:" ئه‌ردۆغان کاتێ ده‌ڵێ ده‌کرێ له‌ ئیمراڵى و ئۆسلۆ دیدار ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام له‌گه‌ڵ BDPییه‌کان که‌ له‌ ژێر هه‌مان چه‌تردان دیدار ئه‌نجام ناده‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌له‌مێنێت که‌ ئه‌ردۆغان چه‌ند له‌مه‌سه‌له‌ى چارسه‌رى پرسه‌که‌دا نادروسته‌."

گه‌لی کورد یه‌ک موخاته‌بی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئۆجالانه‌

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK له‌ به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا سه‌رنج بۆ یه‌کپارچه‌یی گه‌لی کورد راده‌کێشێت و ده‌ڵێت:" لایه‌نی کرد یه‌که‌ و یه‌ک جه‌سته‌یه‌، گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی کورد، به‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کانییه‌وه‌ له‌ یه‌ک چوارچێوه‌دا هه‌ڵوێست نیشان ده‌دات و بۆ دیالۆگ ته‌نیا رێبه‌ر ئاپۆی به‌ موخاته‌بی خۆی په‌سه‌ند کردووه‌. ئه‌گه‌رچی هه‌ر ده‌سته‌ و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی له‌ چوارچێوه‌یه‌کی جیاوازیشدا بێت، به‌ڵام له‌ هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکدا به‌ نیشاندانی هه‌ڵوێستی یه‌کێتیگه‌رایی، له‌ناو بریارمه‌ندی، ئه‌زموون و ئیراده‌دایه‌."

له‌ لێدوانه‌که‌ی KCK دا له‌باره‌ی لێدوان و روونکردنه‌وه‌کانی حکومه‌تی تورک و سه‌رۆک وه‌زیری تورک ئه‌ردۆغانه‌وه‌ هاتووه‌:" لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک له‌مه‌ڕ ده‌ست کردن به‌قۆناخێکی نوێ، لێدوان و روونکردنه‌وه‌یه‌که‌ که‌ قسه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندی و جدییه‌تی بکرێت."

لابردنی مافی حه‌سانه‌ به‌واتای توندترکردنی شه‌ڕه‌

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی تورکی سه‌باره‌ت به‌ لابردنی مافی حه‌سانه‌ی نوێنه‌رانی سیاسه‌تی کورد هه‌ڵسه‌نگاند، KCK رایگه‌یاند که‌ هه‌ر هه‌وڵێکی به‌و شێوه‌یه‌ گوڕترکردنی شه‌ڕه‌ و ده‌ڵێت:" لابردنی مافی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانتاران و زیندانیکردنیان، بێ گومان به‌واتای به‌رفراوانتر و قوڵترکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستینه‌یه‌ گه‌ر بڵێی (هه‌م ئه‌وانه‌ ده‌خه‌مه‌ زیندانه‌وه‌ که‌ باوه‌ش بۆ گه‌ریلا ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌م سازش له‌گه‌ڵ گه‌ریلا ده‌که‌م) کاری ئاقڵانه‌ نییه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌ نیشانی ده‌دات که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناشێ باس له‌ دروست بوونی پێکهاته‌یه‌کی هزری له‌مژاری چاره‌سه‌ریدا بکرێت. دیاره‌ که‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ته‌واوی وه‌کو پارچه‌یه‌که‌ له‌و ته‌کتیکه‌ زانراو و کلاسیکه‌ی AKP که‌ هه‌وڵی به‌ڵێنی پووچ و خڵافاندنی گه‌ل ده‌دات. نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد، به‌ڵکو به‌ دروستکردنی هیوایه‌کی بێ ئه‌نجام له‌دڵی گه‌ل دا و هه‌وڵدان بۆ جیاوازی خستنه‌ ناو یه‌کپارچه‌گیرییه‌که‌یی و لاوازکردنی ته‌ڤگه‌ڕی کورد، هه‌وڵی شیته‌ڵکردن و په‌رش و بڵاوکردنی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی کورد له‌ پیلانی سه‌ره‌کیدایه‌."

پێویسته‌ هه‌نگاوی کرداری سه‌میمی ــ باوه‌ڕمه‌ندانه‌ بنرێت

KCK له‌ لێدوانه‌که‌یدا بانگه‌وازی له‌سه‌رۆک وه‌زیری تورک و حکومه‌تی AKP کرد که‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش هه‌وڵی گۆڕانکاری ده‌درێت ئه‌وا پێویسته‌ هه‌نگاوی کرداری ــ سه‌میمی و جێی متمانه‌ بنرێت و وتی:"پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌موو هه‌نگاوێک، هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی، پاراستن و جموجۆڵی ئازادانه‌ بۆ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان ده‌سته‌به‌ر بکرێت".

KCK وتیشی:"تا هه‌نگاوی به‌رچاو و کردارییانه‌ نه‌نرێت به‌پشتبه‌ستن به‌ لێدوان و روونکردنه‌وه‌ پڕ ناکۆکی، نارێک و نایه‌کانگیره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک بیرکردنه‌وه‌ له‌ هاتنه‌ کایه‌ی قۆناخێکی نوێ، ده‌بێته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر مه‌زن. ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان لایه‌نگری چاره‌سه‌رییه‌کی سه‌میمیه‌، چاره‌سه‌رییه‌ک که‌ خه‌ڵه‌تاندنی له‌ناودا نه‌بێت، چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتی ــ ئاشتیانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، ته‌نیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی ده‌بێت، ته‌ماشای گۆڕانکاریی و پێشکه‌وتنه‌کان ده‌کات، به‌تایبه‌تیش له‌ هه‌نگاوه‌ کردارییه‌کانی حکومه‌ت ده‌ڕوانێت و به‌و پێیه‌ له‌کاتی پێویستدا هه‌ڵوێستی پێویستی ده‌بێت."

بانگه‌وازییه‌ک بۆ گه‌لی کورد و هه‌موو لایه‌نێکی ئاشتیخواز و هۆشمه‌ند

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی KCK له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا بانگه‌وازی له‌ گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ئاشتیخواز و دیموکراته‌کان کرد، KCK ده‌ڵێت:" ئه‌و ته‌کتیکه‌ی حکومه‌تی AKP ئاشکرایه‌ و ده‌زانرێت که‌ له‌ رابردوودا بێ پشتبه‌ستن به‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ک و ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی ده‌روونیدا جه‌ماوه‌ر ده‌خڵافێنێت، پێویسته‌ بزانرێت که‌ ئامانجێکی ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌ لاوازکردنی زه‌مینه‌ی تێکۆشانی جه‌ماوه‌ره‌ و شکاندنی هه‌نگاوه‌کانی ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕییه‌. له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه‌ بانگه‌وازی له‌ گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که‌ زیاتر به‌شداری له‌ تێکۆشانی ئازادی بکات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بڵندتر بکاته‌وه‌."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر