هەواڵی كوژرانی ژنێكی كورد دوورە لە راستییەوە"
وارڤین – هه‌ولێر: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه گوایه ژنه چالاكوانێكی كورد به ده‌ستی مافیا له هۆڵه‌ندا كوژرا بێت، پۆلیسی ئه‌و وڵاته هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و چالاكوانی مافی ژنان (كه‌ژاڵ نووری) له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌وان (ئه‌ژی جه‌مال و سه‌بری به‌شیر بۆتانی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه كچێكی كورد به ناوی (سندی ده‌روێش) نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا له لایه‌ن باندێكی مافیاوه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و رۆژی (17 / ئهیلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌ریه‌ك له ماڵپه‌ڕه‌كانی (سلێمانی، هاوڵاتی، باس نیوز، شاره‌زوور پۆست، بۆژین، ئاوێزه، ماڵمۆ كورد، كوردستان ئۆنلاین، گوڵان میدیا) و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی دیكه به بێ بوونی سه‌رچاوه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و زانیارییهكانیشیان هاوشێوه‌ی یه‌كدین.
سه‌باره‌ت به راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه، به‌شی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (وارڤین) له رێگه‌ی چالاكوانانی ژنی كورد و ماتۆڕه‌كانی گه‌ڕان له تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری دا، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رنجه كه هیچ پێگه و ماڵپه‌رێكی میدیایی هۆڵه‌ندا هه‌واڵی له‌و جۆره‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چالاكوانی ژنی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات (كه‌ژاڵ نووری) بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی (لیمبورخ)ی هۆڵه‌نداوه كردووه و ئه‌و ناوه‌نده‌ی پۆلیس سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵی كوژرانی هه‌ر كوردێكی له‌و وڵاته ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی راستییه‌كان ئه‌و چالاكوانه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئاگادارییەک لە (کەژال نوری) یەوە بۆ هەموو ناوەندەکانی راگەیاندن و رێکخراوو ناوەندەکانی چالاک لەبواری مافەکانی ژنان سەبارەت بەکەیسی کوژرانی کچە چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان لەهۆڵەندا ، له رۆژی (17 / ئه‌یلول - سێپته‌مبه‌ر /٢٠١٢ )
هەموو لایەکتان ئاگادار دەکەمەوە کەهەرپاش ئەوەی کە لەهەندێ پێگەو سایتی ناوەندەکانی راگەیاندن هەواڵی کوژرانی کچێکی کوردی چالاکوان بەناوی (سیندی دەروێش) لەدایکبوی (١٩٧٥)، بڵاوکرایەوە گوایە لەئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی باندەکانی مافیای هۆڵەندی ماوەیەک بەرلەئێستا بریندارکراوە و دواتر رۆژی دوو شه‌ممه (١٧ / ئهیلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) گیانی لەدەستدابێت، دوێنی شەو من لەرێگەی بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی لیبمبورخ بەدواداچونم بۆ ئەو رووداوە کرد و دوێنێ (18 / ئه‌یلول – سێپته‌مبه‌ر / 2012) لەلایەن بەڕێزHubhaenen) ) لەبەشی راگەیاندنی پۆلیسی لیمبورخ بەتەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردم کە بەهیچ جۆرێک ژنێکی کورد کە چالاکوان بێت و کەوتبیتە بەردەست رێژی گولە یان تەقەی لێکرابیت یان کوژرابێت بەهەر هۆیەکەوە بێت و بەهەرناوێکەوە بێت و هەرپیشەو کارێکی هەبێت و کورد بێت، دوورە لەراستی یەوە. رووداو و کاری لەوجۆرە لەسەرجەم تۆمارەکانی دائیرەکانی پۆلیس دا تۆمارنەکراوە بۆ ئاگاداری هەموو لایەکتان.
هەرکەسێک دەیەوێ خۆی راستەوخۆ بەدواداچون بۆکارێکی لەو جۆرە بکات باپەیوەندەی بکات بەژمارە تەلەفۆنی بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی پۆلیسی هۆڵەنداوە کە بۆناوەوەی هۆڵەندا ژمارەی (0773271111) وە بۆ دەرەوەی هۆڵەندا (0031773271111) خۆتان دەتوانن زانیاری زیاتر بپرسن، لەگەڵ ریزدا.
کەژاڵ نوری هۆڵەندا (١٨ی سیپتەمبەری ٢٠١٢)
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر