مه‌لایه‌ك له رێگه‌ی "ماره به‌جاش"ه‌وه ژنێك زه‌وت ده‌كات
وارڤین – سه‌قز: به گوێره‌ی نه‌ریتی دواكه‌وتوانه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واری مه‌لایه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌قز به مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی ته‌ڵاقی كه‌وتووی پیاوێك هاوسه‌ری پیاوه‌كه له خۆی ماره ده‌كات و بۆ رۆژی دواتر ئاماده نابێت ته‌ڵاقی بداته‌وه و له هاوسه‌ری پێشووی ماره‌ی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش لێدانی مه‌لاكه و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو (13 / ئه‌یلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) هاووڵاتیه‌كی گوندی (عاره‌به‌له‌نگ) سه‌ر به ناوچه‌ی (خوڕخوڕه)ی (سه‌قز) دوای ئه‌وه‌ی له كاتی تووڕه‌یدا هه‌ر (سێ) ته‌ڵاقی ژنه‌كه‌ی خستبوو، به مه‌به‌ستی "ماره به جاش" سه‌ردانی مه‌لایه‌كی شاری سه‌قز به ناوی )ع.ك) ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیاری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی (سه‌قز)، مه‌لا (ع.ك) وه‌ك نه‌ریتی باو، ژنه‌كه له خۆی ماره ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات بۆ رۆژی هه‌ینی (14 / ئه‌یلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) ته‌ڵاقی بدات و له هاوسه‌ری پێشووی ماره‌ی بكاته‌وه، به‌ڵام مه‌لای ناوبراو ئاماده نابێت ئه‌و كاره بكات و به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به پیاوه‌كه‌وه ده‌كات و پێی ده‌ڵێت كه ژنه‌كه‌ت بڕیاری خۆی داوه و ئاماده نییه، كه ئیدی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای تۆ و منیش ئاماده نیم كه ته‌ڵاقی بده‌م و ژنه‌كه حه‌ڵاڵ و هاوسه‌ری خۆمه.
له كاردانه‌وه‌یدا هاوسه‌ری پێشووی ژنه‌كه، له‌گه‌ڵ زیاتر له (٦) كه‌س له ئامۆزا و خاڵۆزاكانی خۆی، هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی مه‌لا (ع . ك) و پاش لێدانێكی زۆری ناوبراو، خێزانه‌كه‌ی له ماڵی ده‌هێنێته ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی.
له سه‌رووبه‌ندی رووداوه‌كه‌دا هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رجه‌م به‌شدارانی ئه‌م ئاڵۆزییه و مه‌لاكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و شیمانه ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێك له جه‌نجاڵیترین دادگاییه‌كانی دادگای سه‌قز له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه بچێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به گوێره‌ی نه‌ریتی باووی كۆمه‌ڵی كورده‌واری و شوێنكه‌وتووانی ئاینی ئیسلام، كاتێك پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی سێ جار ته‌ڵاق بدات لێی حه‌رام ده‌بێت و ئیتر مافی ئه‌وه‌ی نییه كه ماره‌ی بكاته‌وه، ته‌نها به مه‌رجێك كه ئه‌و ژنه له پیاوێكی دیكه ماره بكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه ژنه‌كه ته‌ڵاق بداته‌وه، جارێكی دیكه هاوسه‌ری پێشووی ئه‌و چانسه‌ی ده‌بێت كه ماره‌ی بكاته‌وه و له‌ناو فه‌رهه‌نگی زاره‌وه‌گه‌لی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا به‌م پرۆسه‌یه ده‌گوترێت "ماره به‌جاش
-----------------------------
هێشتا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی نیگار ره‌حیم پێكنه‌هێنراوه
وارڤین – گه‌رمیان: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی چل رۆژ به‌سه‌ر به‌ڵێن و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسی (نیگار ره‌حیم) به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكنه‌هێناوه، كه بڕیار بوو لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی (نیگار) بكات و راستییه‌كان بۆ رایگشتی ئاشكرا بكات.
كه‌یسی (نیگار ره‌حیم)ی (16 ساڵ) دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای وارڤین و چالاكوانانی ژن و رێكخراوه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌كێك له پرسه‌كانی رۆژ خرایه رۆژه‌ڤه‌وه و وێڕای هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی سه‌ره‌نجام حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌یه‌وه كه‌وته خۆی و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه (8 / ئاب – ئۆگست / 2012) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ چەند وەزارەتێکی پەیوەندیدارو بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان كۆبوویه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و تێیدا دانی به‌و راستییه‌دا نا كه له ماوه‌ی رابردوودا ئاماری حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان رووی له زیادبوون كردووه و رایگه‌یاند، "لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند ره‌وانه‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له راستی ڕووداوه‌كه‌ی گه‌رمیان بكۆڵینه‌وه و بزانین چۆن روویداوه".
وێڕای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی (40) رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكنه‌هێناوه و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی كه‌یسی (نیگار ره‌حیم)ه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توندوتیژی گه‌رمیان رائید (عه‌دنان محه‌ممه‌د میرزا) رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بڕیار بوو سه‌ردانی كه‌لار بكات، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئێره.
گوتیشی: "به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توندوتیژی له سنووری گه‌رمیان كێشه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ش نه‌بوونی شه‌ڵته‌ری په‌نادانی ژن و جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای توندوتیژی و نه‌بوونی دادگای تایبه‌ته به پرسی توندوتیژی".
(عه‌دنان محه‌ممه‌د) روونیشیكرده‌وه، چه‌ندینجار به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له سه‌رووی خۆی كردووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
ئه‌و له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی له كه‌یسی (نیگار ره‌حیم) گوتی: "ئێمه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای عورفی باو، كه له هه‌موو به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی په‌یڕه‌و ده‌كرێت كارمان كردووه و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش هه‌ر كات هاتن با بڕیاری خۆیان بده‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌نواندووه و وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆمان به‌جێهێناوه و ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌بوونه په‌یوه‌ندییان به خودی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و نه‌بوونی شه‌ڵته‌ر و نه‌بوونی دادگای تایبه‌ته‌وه هه‌بووه و هه‌یه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان خاتوو (كورده عومه‌ر) رایگه‌یاند، لیژنه‌كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه راده‌سپێردرێت و هه‌رچه‌نده له دوا كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی تایبه‌ت به چاودێریكردنی ره‌وشی ژنان كه سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی كرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا پێكنه‌هێنراوه.
گوتیشی: "ئێمه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی، نوێنه‌ری خۆمان ده‌ستنیشانكردووه و چاوه‌ڕێی پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ش په‌یوه‌ست بێت پێیه‌وه".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه راییبكرێن و هه‌ر كات حكومه‌ت لیژنه‌كه‌ی پێكهێنا ده‌ستبه‌كاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
پێشتر چالاكوانانی ژن و ده‌زگا رێكخراوه‌كانی ژنان مه‌ترسی خۆیان له پشتگوێخستن و فه‌رامۆشكردنی ئه‌و كه‌یسه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ربڕیبوو.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
---------------------------
ئەنجێلینا جولی: هیوادارم سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌مه‌وه
وارڤین – هەولێر: باڵیۆزی نیازپاكی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران (ئه‌نجێلینا جولی) گه‌یشته هه‌ولێر و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان كه‌مپی ئاواره‌كانی (دۆمیز)ـی به‌سه‌ر كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (وارڤین) نێردراوه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16/ ئەیلول – سیپتێمبەر/2012) (جولی) گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) كۆبوه‌وه.
سه‌ردانی (ئه‌نجێلینا جولی) بۆ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كانی سوریایه، كه ئێستا له سنووری پارێزگای دهۆك گیرساونه‌ته‌وه. ره‌وشی ژیان و گوزه‌رانییان له دۆخێكی ناهه‌مواردایه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (بارزانی)دا (ئه‌نجێلینا جولی) خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان پیشانداوه و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سوریا له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (ئه‌نجێلینا جولی) رایگه‌یاندووه، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ركی خۆی هه‌وڵی دابینكردنی هاوكاریی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمدا ده‌دات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، باڵیۆزه‌كه‌ی كۆمسیاری په‌نابه‌ران هیوای ئه‌وه‌ی خواست له داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
ئا:زیلان عه‌لی
----------------
شنگال: كچێكی شانزه ساڵ خۆی له سێداره دا
وارڤین - شنگال: لە كۆمەڵگەی (دوهەلا) سەربە شارەدێی (سنون) لە باكوری خۆرئاوای (شنگال)، له ده‌می نیوه‌ی شه‌ودا كچێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا، خۆی به په‌ت هه‌ڵواسی و ژیانی له‌ده‌ستدا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند، شه‌وی هه‌ینی (14 – 15 / ئه‌یلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) كچێك به‌ناوی (جه‌میله سه‌عدون سمو) ته‌مه‌ن (16 ساڵ) و پۆلیسی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی، له ماڵی خۆیاندا له كۆمه‌ڵگه‌ی (دوهه‌لا)ی سه‌ر به شاره‌دێی (سنون) خۆی به په‌ت هه‌ڵواسی و به‌و هۆیه‌وه ژیانی له‌ده‌ستدا.
گوتیشی: "دره‌نگانێكی شه‌و دایكی لە خەو هەڵساوه‌ته‌وه و بینیویه‌تی (جه‌میله) لەسەر جێگاكەی نەماوە، بە خێرای رۆیشتووه‌ته، نهۆمی خوارەوەی ماڵەكەیان و گه‌ڕاوه به شوێنی‌دا و دواجار جه‌سته‌ی هه‌ڵواسراوی كچه‌كه‌ی به په‌تێكدا بینییوه كه له بنمیچی ژووره‌كه‌وه وه‌ك په‌تی سێداره هه‌ڵخراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، ته‌رمی (جه‌میله) گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه ده‌مژمێر (2)ـی دوای نیوه‌ی شه‌و، ژیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی دارایی ئه‌و خێزانه و هۆكاری خۆ كوشتنی (جه‌میله) ئه‌و ئندامه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ (وارڤین) دواو گوتی: "ئه‌وان هه‌ژار و ده‌ستكورتن و باوكی جه‌میله و برایه‌كی له شارێكی هه‌رێمی كوردستان كرێكاری ده‌كه‌ن و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه و ره‌وشی بژێوییان ناهه‌مواره".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسی نووسینگه‌ی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ به ژنان له شنگال، ملازمی یەكەم (فەلاح حەسەن) رایگەیاند، "به‌رده‌وامین له چاودێریكردنی توندوتیژییه‌كانی دژ به ژنان و له كۆمه‌ڵگه‌كانی (گرد عوزێر، دوهه‌لا) ژووری تایبه‌ت به پرسه‌كانی توندوتیژیمان هه‌یه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاودێریكردنی پرسی ژنانین له ناوچه‌كه.
ژیان له‌ده‌ستدانی (جه‌میل)ه دووه‌م حاڵه‌تی خۆ هه‌ڵواسین و خۆكوشتنه به په‌ت، كه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو رۆژدا له شنگال رووبدات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی (13 / ئه‌یلوول - سێپتێمبه‌ر / 2012) ژنێكی دیكه به‌ناوی (نزرا سلێمان حوكو) دانیشتووی شاره‌دێی (گر عوزێر)ی هه‌ڵكه‌وتوو له دووری (22كم) له خۆرهه‌ڵاتی شنگال، له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌یدا، خۆی به په‌تێكی ئاڵێنراو به بنمیچی ژووره‌كه‌دا، هه‌ڵواسی و ژیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌ڤه‌ری (شنگال) به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی و ئه‌تنیكی و ئاینییه‌وه، ناوچه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراوه و هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا ئاوڕ له پرسی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناده‌نه‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌ستكه‌وتوو، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له (300) كه‌س كه زۆرینه‌یان ژنن ناچار به خۆ كوشتن كراون، یاخود له لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه كوژراون.
ئا: به‌ره‌كات عیسا
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1348&Jor=9
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر